28/09/2026
مامۆستایەک لە سەیدسادق بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی شێخانی قەزای سەیدسادق، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب لە مامۆستایەکی خوێندنگەی مەشخەڵانیدا بەناوی (ساوێن سالار حەمەفەرەج تەپەڕەشی) پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
پاش ڕووداوەکە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا و بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی تەپەڕەش نوێژی مردووی لەسەر بکرێت.