11/08/2026
ئەمڕۆ لە سەردانێکی فەرمی و پڕ لە بایەخدا ئارام قزلەری نوێنەری تایبەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی و کاک بەختیار کاوانی، خاتوو سیڤەر ئەنوەر گەیشتنە شاری کۆیەی مەڵبەندی ئەدەب و ڕەسانایەتی.
لەلایەن خاتوو سازگار جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کۆیە و ئەندامانی مەڵبەند و لێپرسراوانی بەشەکانەوە پێشوازییەکی گەرم و شایستەیا لێکرا.
لە سەردانەکەدا بە وردی گوێ بۆ داواکاری و سەرنج و پێشنیازەکانیان گیرا بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کارەکان و خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە.
لە درێژەی سەردانەکەدا و بە یاوەری هەڤاڵانی مەڵبەند، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کارەساتی بەئازاری قوڕەبەرازە دا کرد.
لە سەر گڵکۆی پاکی شەهیدان تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفاداری دانرا و سڵاو و دڵسۆزی نێردرا بۆ گیانی پاکی شەهیدە سەربەرزەکان و بنەماڵە سەربەرزەکانیان.
لەم یادە پڕ لە شکۆیەدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە ڕێبازی پیرۆزی نەمران کرایەوە و بەڵێنی ڕاستەقینە دووپاتکرایەوە بۆ درێژەدان بە خەبات لە پێناو سەرخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پاراستنی ئازادی و سەربەرزیی نیشتمانەکەمان.
ئارام قزلەری، نوێنەری تایبەتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی