DAKO Institute

DAKO Institute DAKO INSTITUTE FOR ARTS AND CULTURE
ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور

26/09/2026

ئێستا سەرجەم بابەتەکانی ژمارە یەکی (گۆڤاری داکۆ بۆ شانۆ) بەشێوەی دیجیتاڵی لەناو ماڵپەڕی داکۆ بەردەستە :
https://dako.krd/home/category/گۆڤاری-داکۆ-بۆ-شانۆ/بەرگی-یەک/

هەروەها سەرجەم بابەتەکان بەشێوەی بیستراو (گۆڤاری دەنگی) لەناو چەناڵی یوتیوبی داکۆ بەردەستە و دەتوانن بیسەری بن:

‏https://youtube.com/?si=L2xk3yGZzwfaZFL-

22/09/2026

داکۆ بۆ کتێبی ساڵ /
گۆڤارێكە بۆ ڕانانی كتێبی كوردی..

گۆڤارێکی ساڵانەی تایبەتە بە خوێندنەوە و ڕانان بۆ کتێبی کوردی، لەلایەن ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوورەوە دەردەچێت. ئەم گۆڤارە ساڵانە گەڕانێک بەناو کتێبە چاپکراوە کوردییەکاندا دەکات و خوێندنەوە و
”ڕڤیو” بۆ ژمارەیەکی هەڵبژێردراویان دەکات.

ئینستتیوتی داکۆ پرۆژەی "بەنمایشکردنی شانۆنامەی کوردی" ڕادەگەیەنێت ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، لە چوار...
22/09/2026

ئینستتیوتی داکۆ پرۆژەی "بەنمایشکردنی شانۆنامەی کوردی" ڕادەگەیەنێت
ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ پاڵپشتیکردنی پانتایی شانۆیی لە کوردستان، پرۆژەی "بەنمایشکردنی شانۆنامەی کوردی" ڕادەگەیەنێت. ئەم پرۆژەیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ نووسەران و شانۆکاران تا دەقەکانیان لە سەر کاغەزەوە بگوازنەوە بۆ سەر تەختەی شانۆ.
ئامانجی پرۆژە:
پرۆژەکە پێشبڕکێیەکی کێبڕکێکارانەیە بۆ هەڵبژاردنی سێ شانۆنامەی کوردی. براوەکان لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ و پیشەگەرەوە هەڵدەبژێردرێن و پاشان لەسەر ئەرکی ئینستتیوتی داکۆ شانۆنامە براوەکان بەرهەم دەهێنرێن و دەخرێنە سەر تەختەی شانۆ.
مەرجەکانی بەشداریکردن:
• زمانی دەق: دەبێت شانۆنامەکە بە زمانی کوردی نووسرابێت.
• دەرفەتی پێشوو: دەقەکە پێشتر نەخرابێتە سەر تەختەی شانۆ (پێشتر بەرهەم نەهێنرابێت).
• کاتی نووسین: گرنگ نییە دەقەکە پێشتر نووسرابێت یان تایبەت بۆ ئەم پێشبڕکێیە بنووسرێت، یاخود بەشداریی پێشبڕکێ و فێستیڤاڵی تری کردبێت؛ مەرجی سەرەکی ئەوەیە دەرفەتی خستنەسەرشانۆی بۆ نەڕەخسابێت.
خەڵاتەکان و پشتیوانیی دارایی:
لیژنەی هەڵسەنگاندن سێ شانۆنامەی براوە (پلەی یەکەم، دووەم و سێیەم) دیاری دەکات. خەڵاتەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش دەکرێن:
١. بودجەی بەرهەمهێنان: بۆ هەر شانۆنامەیەکی براوە، بڕی ٩ ملیۆن تا ١٢ ملیۆن دینار (بەپێی پێداویستییەکانی تێکست و ڕوانگەی دەرهێنان) تەرخان دەکرێت بۆ بەرهەمهێنان و خستنەسەرشانۆی
٢. خەڵاتی دارایی بۆ نووسەرانی شانۆنامە براوەکان تەرخان دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
خەڵاتی یەکەم بۆ نووسەری شانۆنامە: ١,٥٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار
خەڵاتی دووەم بۆ نووسەری شانۆنامە: ١,٠٠٠,٠٠٠ یەک ملیۆن دینار
خەڵاتی سێیەم بۆ نووسەری شانۆنامە: ٧٥٠,٠٠٠ دینار حەوت سەد و پەنجا هەزار دینار

میکانیزمی دەرهێنان و خستنە سەرشانۆی شانۆنامە براوەکان:
• ئەگەر نووسەری دەقە براوەکە خۆی دەرهێنەر بێت و ئارەزوو بکات، خۆی ئەرکی دەرهێنانی شانۆنامەکە دەگرێتە ئەستۆ.
• ئەگەر نووسەر دەرهێنەر نەبێت یان نەیەوێت خۆی دەرهێنانی بۆ بکات، دەقەکە لە ڕێگەی بانگەوازێکەوە دەخرێتە بەردەم دەرهێنەران تا لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵەوە دەرهێنەریان بۆ دیاری بکرێت.

کاتی پێشکەشکردنی شانۆنامە:
نووسەران و شانۆکاران دەتوانن لە بەرواری ٢١/٧/٢٠٢٦ شانۆنامەکانیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی تایبەتیی ئینستتیوتی داکۆ، دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی شانۆنامەکان ٢١/١٠/٢٠٢٦ دەبێت.
ئیمەیڵی تایبەتیی ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور: [email protected]

تێبینی:
پێویستە ئەو شانۆنامانەی دەنێردرێن بە فایلی مایکرۆسۆفت وۆرد بێت و بە زمان و ڕێنووسێکی پاراوی کوردی نووسرابن.

بە چاودێریی (پ.د.کۆسار محەمەد عەلی)، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەشی کوردی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ئینس...
19/09/2026

بە چاودێریی (پ.د.کۆسار محەمەد عەلی)، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەشی کوردی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستتیوتی داکۆ « بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور»، بەدروشمی «شێرکۆ بێکەس، سیمبولی داهێنان و خۆری شیعری کوردی»، کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی «شێرکۆ بێکەس» ساز دەکەن.

کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتیی (پ.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج)، ڕاگری کۆلێجی زمان، و (هەڵۆ شێرکۆ بێکەس)، سەرۆکی ئینستیتیوتی داکۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانج لە کۆنفرانسەکە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی شاعیرە لەڕوانگەی تیۆرییە نوێیەکانی ئەدەب و زمانەوانی و خستنەڕووی ڕۆڵی لە نوێگەری و زیندوکردنەوەی زمانی کوردیدا.

بۆ زانینی وردەکاریی تەواوی تەوەرەکان، وادەکانی وەرگرتنی پوختە و دەقی توێژینەوەکان، مەرجەکانی بەشداریکردن و ڕێگەکانی پەیوەندی، تکایە بڕواننە ئەم لینکەی خوارەوە :
https://univsul.edu.iq/ku/hawalakan/2026/09/17/17102/?fbclid=IwdGRjcAUafwdwZG9mBWZkaWQWUOqS_nofhQy2cPfvGfEZl5OngeiMsWV4dG4DYWVtAjExAHNydGMGYXBwX2lkCjY2Mjg1NjgzNzkAAR4uQRLm71c5ASkcCylw3pEgc3IvYBAJE-6LivzUPoBMcER-p1HtzyRzS9k40Q_aem_7LAdsJBm4ZKguvyJJWvjRg

چەند دیمەنێک لە ڕاگەیاندنی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی «شێرکۆ بێکەس، سیمبولی داهێنان و خۆری شیعری کوردی» کە لەلایەن ئی...
17/09/2026

چەند دیمەنێک لە ڕاگەیاندنی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی «شێرکۆ بێکەس، سیمبولی داهێنان و خۆری شیعری کوردی» کە لەلایەن ئینستتیوتی داکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی کوردیی کۆلێجی زمان لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

16/09/2026

خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی گەیشتە لوتکە
لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا لە تەلاری هونەر، براوەکان خەڵات کران. ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، وەک سپۆنسەری سەرەکی، هەمیشە پشتیوانی گەشەی هونەر و سینەمای کوردییە.
پیرۆزبایی لە سەرکەوتووان دەکەین و هیوای بەردەوامییان بۆ دەخوازین.

16/09/2026

سەردانی هونەرمەندانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس.

ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور یەکێک بوو لە سپۆنسەرە سەرەکییەکانی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

16/09/2026

بە چاودێریی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (پ.د.کۆسار محمد علی مراد)، بەشی کوردیی کۆلێژی زمان و ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، بە دروشمی (شێرکۆ بێکەس، سیمبولی داهێنان و خۆری شیعری کوردی)، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی (شێرکۆ بێکەس) سازدەکەن.

لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا (د.شاخەوان جەلال، ڕاگری کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی) و (هەڵۆ شێرکۆ بێکەس، سەرۆکی ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کلتوور) هەموو زانیارییەک دەخەنەڕوو....

چەند وێنەیەک لە ڕۆژی شەشەمی «خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی»، کە لە کۆتا ڕۆژیدا لە «سیتی سینەما» بە سەر...
15/09/2026

چەند وێنەیەک لە ڕۆژی شەشەمی «خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی»، کە لە کۆتا ڕۆژیدا لە «سیتی سینەما» بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە لە ٩ تا ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بە دروشمی «شکۆی مرۆڤ» بەڕێوە چوو.

ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، شانازی دەکات کە وەک یەكێك لە سپۆنسەرە سەرەکییەكانی ئەم خولە، پشتیوانی ئەم ڕووداوە سینەماییە مەزنەی کردووە.

15/09/2026

خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە کۆتا ڕۆژیدا لە «سیتی سینەما» بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.

ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە لە ٩ تا ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بە دروشمی «شکۆی مرۆڤ» بەڕێوە چوو.

ئینستتیوتی داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور، شانازی دەکات کە وەک یەكێك لە سپۆنسەرە سەرەکییەكانی ئەم خولە، پشتیوانی ئەم ڕووداوە سینەماییە مەزنەی کردووە.

Address

Slemani
As Sulaymaniyah
46002

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when DAKO Institute posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category