06/10/2018
ڕۆژێکیان پێغەمبەر موسا چوو بەرەو کێوی طور بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خودای باڵادەست بکات،
لە ڕێگادا شەیتان لەسەر شێوەی پیرە پیاوێك هاتە سەر ڕێگایی و پێی گوت:
ئەی موسا بە خودا بڵێ ئەگەر لێم خۆش بێت، من تەوبە دەکەم و دەگەڕێمەوە.
کاتێك پێغەمبەر موسا قسەی لەگەڵ خودا کرد، پێی گوت کە شەیتان دەڵێت ئەگەر خودا لێم خۆش بێت ئەوا تەوبە دەکەم و دەگەڕێمەوە.
خودای گەورە فەرمووی: ئەی موسـا پێی بڵێ کە گۆڕی ئادەم لەو شوێنەیە با بچێت سوجدە بۆ گۆڕەکەی ببات.
موسا پێی گوت: کە خودای گەورە ئاوا دەفەرموێت،
شەیتان گوتی: ئەی موسا من سوجدەم بۆ ئادەم نەبرد ئەو کاتەی کە زیندوو بوو، جا چۆن ئێستا سوجدەی بۆ ببم کە مردووە.
بەڵام ئەی موسا لەبەر ئەوەی ئەو چاکەیەت لەگەڵ من کرد، منیش دوو ئامۆژگاریت دەکەم:
یەکەمیان: هەرگیز زوو توڕە مەبە، (چونکە کاتێك مرۆڤ توڕە دەبێت شەیتان بە ناو مولولەکانی خوێنی دا دەڕوات و هەرچی بوێت بەو مرۆڤەی دەکات).
دووەمیان: بە هیچ شێوەیەك لە شوێنی چۆڵ دا، بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێك مەبە، چونکە ئەگەر ئافرەتێك و پیاوێك لە جێگایەکی چۆڵ بە تەنیا بوون ئەوا دڵنیا بە کە سێیەمینیان مــــنــم.
من داوا ناکەم بەنامەی ئۆتۆماتێکی بۆتی بنێرم بۆیە تۆش وەفاداربە بەرامبەر ماندوو بونەکەم لایکی پۆستەکە کە و ③کۆمێنت بنوسە
تکایە تکایە ئەگەر توانای کۆمێنت نوسینت نیە قسەی نەشیاو مەڵێ ئارەزو مەندانەیە و بەزۆر نیە ئەگەر ئەتەوێ هەمیشە سودمەند بێت لەبڵاوکراوەکانمان ئەوا تۆش هاوکاریمان بــکە. چاوی هەمووتان ماچەکەم ئێوە خوشک و برای خۆشەویستی منن