Haimax Marketing : هایماکس مارکێتین

Haimax Marketing : هایماکس مارکێتین ڕاوێژکاری ، ڕاهێنان ، مارکێتین ، براندین

Emad Mekdad Holding 🤝ئیماد میکداد هۆڵدینگدڵخۆشین بە خزمەتکردنی یەکێکیتر لە گەورە کۆمپانیاکانی کوردستان کە کۆمپانیای ئیما...
21/01/2026

Emad Mekdad Holding 🤝
ئیماد میکداد هۆڵدینگ

دڵخۆشین بە خزمەتکردنی یەکێکیتر لە گەورە کۆمپانیاکانی کوردستان کە کۆمپانیای ئیماد میکداد هۆڵدینگە، تایبەت بەیەکێک لە کۆمپانیاکانیان کە یە.
‪.exclusive‬

بۆ ماوەی ۳ مانگ ،٤۸ کاژێر لە خزمەت کارمەندانی بەشی #فرۆش بووین و ڕاهێنانمان بە کارمەندەکانیان کرد لەسەر ئاستێکی بەرز و ستاندارد وانەکان پێشکەشکرا .

ـــــ
کۆمپانیای ڤانە:ـ
خاوەنی ٥ لقی سەرەکیە لەسەر ئاستی عێراق
ـ۳ لق لە شاری هەولێر
ـ ۱ لق لە شاری بغداد
ـ ۱ لق لە شاری موصڵ

ـ ماوەی ۹۱ ساڵە خزمەت لەم بوارە دەکات (۱۹۳٤ ـ ۲٠۲٥).
ـ خاوەنی یەکێک لە شۆڕۆم گەورەکان لە بواری ئۆفیس لەسەر ئاستی عێراق

وێبسایتی فەرمی کۆمپانیای ڤانە
https://vanafurniture.com/
———
کۆمپانیای ئیماد میکداد هۆڵدینگ،خاوەنداری هەریەک لە کۆمپانیاکانی
- Vana Furniture
- Vana Towers
- Vana Mall
- Mekdad Al Najar Construction Company
- Haji Mekdad Al Najar Charity
- Vana Global Transportation
- V care
- V joy
- Vana Creative Agency

سوپاس
بۆ متمانە بەخشینتان بە ئێمە 🤝
سوپاس بۆ کۆمپانیا‪‬‪‬ancy
بۆ سەرجەم هاوکاری و کارئاسانیتان.

  چیە ؟ئەو هەستەیە دروستدەبێت لەلای کڕیار لەئەنجامی پێوتنی نرخی کاڵایەک لەو کاتی پرسیاری لەبارەوە دەکات و کاردانەوە دەنو...
21/01/2026


چیە ؟

ئەو هەستەیە دروستدەبێت لەلای کڕیار لەئەنجامی پێوتنی نرخی کاڵایەک لەو کاتی پرسیاری لەبارەوە دەکات و کاردانەوە دەنوێنێت بە ( دڵخۆشی ، توڕەی ، شۆک ... هتد)

نرخی هەر کاڵایەک کاردانەوەی خۆی هەیە لەسەر ڕەفتاری کڕیار ، کڕیار لەوانەیە کاردانەوەی #پۆزەتیڤ یاخود #نێگەتیڤ لادروستبێت بەرامبەر ئەو نرخانەی دێتە بەرچاوی ، بەڵام کاتێک ژینگەی شوێنی فرۆشتن ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش و ڕازاوە بێت ئەوا خۆشیەک لە دڵی کڕیار دروستدەبێت ، بەهەمان شێوە کاتێک پێشوازیەکی جوان لە کڕیار دەکرێت کاردانەوەی پۆزەتیڤ لای کڕیار دروست دەبێت
: چۆنیەتی پەیوەندی و پێشوازیکردن لە کڕیار کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لە کاردانەوەی کڕیار بۆ کڕینی بەرهەمەکان لەم حالەتەدا ڕەنگە گرانی نرخەکان ئەوەندە کارنەکاتە سەر بڕیاری کڕیارەکان .

وەک دەرکەوتوە چەند شێوازێکی جیاواز لە سیاسەتی سۆزداری یاخود کاردانەوەی کڕیار بەرامبەر نرخی بەرهەمەکان هەیە ، وەک :


Pricing Pride
ـ ـ ـ
ئەم هەستە کاتێک دروستدەبێت ، کڕیار لە ئەنجامی مامەڵە و گفتوگۆ ، بە نرخێکی هەرزانتر بەرهەمەکە دەکڕێت .

نرخی_توڕەکردن
Pricing irritation
ـ ـ ـ
ئەم هەستە کاتێک دروستدەبێت ، کاتێک کڕیار دەچێت بۆ کڕینی بەرهەمێک ،نرخی بەرهەمەکە لەوە زیاترە کە خۆی مەبەستیەتی .

نرخی_دڵخۆشکەر
Pricing Joy
ـ ـ ـ
ئەم هەستە کاتێک دروستدەبێت ، کاتێک بەرهەمێک بەنرخێکی هەرزانتر دەکڕیت بە راورد بە نرخی ڕاستەقینەی خۆی کە کەسە نزیکەکانی بە نرخێکی گرانتر کڕیویانە لە پێشتردا .

نرخی_بەخیلی
Pricing Envy
ـ ـ ـ
ئەم هەستە کاتێک دروستدەبێت ، کاتێک جیاوازی لە نێوان کڕیارەکان دەکرێت .

نرخی_پەستانی
Pricing Stress
ـ ـ ـ
ئەم هەستە کاتێک دروستدەبێت ، کاتێک کڕیار لە لایەن فرۆشیارەوە لۆدێکی زۆری لەسەر دروستدەکرێت بۆ کڕینی بەرهەمێک .

جگە لەو حاڵەتانەی سەرەوە کە ئاماژەمان پێکرد ، حاڵەتی تریش هەن ، گرنگ ئەوەیە کۆمپانیاکان بە باشترین شێوە خوێندنەوە بۆ هەستی کڕیار بکەن ، چونکە وەک بۆمان دەرکەوتوە کاردانەوەی_کڕیار_بابەتێکی_هەستیارە_بۆ_سەرکەوتنی_بزنسەکان.

سودەکانی کاری خۆبەخشی ڕۆژانە زۆر بەرچاوم دەکەوێت کە هەلی کار بڵاو دەکرێتەوە دەڵێن کاندیدی داواکراو ئەزمونی هەبێت لە بوار...
21/01/2026

سودەکانی کاری خۆبەخشی

ڕۆژانە زۆر بەرچاوم دەکەوێت کە هەلی کار بڵاو دەکرێتەوە دەڵێن کاندیدی داواکراو ئەزمونی هەبێت لە بوارەکە ،باشە ئەم پەیامەم بۆ خوێندکاری تازە دەرچوە لەزانکۆ ،ئەمڕۆ دەرچوە لە زانکۆ بەیانی ئەچێت بۆ چاوپێکەوتنی کار سەیرئەکات خاوەنکار لەبەر بێ ئەزمونی وەری ناگرێت ،کەوات چی بکەین ؟ (کاری خۆبەخشی ) بکە ، دەرگا بە دەرگا بگەڕێ تا کارێکت ئەیەنێ .

کارکردن بە خۆبەخشی لە هەر جێگایەکدا کە خۆت حەزت لێی بێت سودێکی زۆری هەیە و یەکێکە لە ڕێگاکانی گەڕان بەدوای کار یان دەستکەوتنی کار .

لەسودەکانی کاری خۆبەخشی :
🔑 ۱. ئاشنا دەبیت بە دنیای کار (ئەگەر پێشتر کارت نەکردبێت).
🔑 ۲. لەجیاتی ئەوەی بێکار دانیشیت ،دەتوانیت شت فێربیت و پێشبکەویت .
🔑 ۳. بۆ CV زۆر پێویستە
🔑 ٤. بۆ خاوەنکار ئەوە دەردەکەوێت کە تۆ کەسێکیت کارت خۆشدەوێت و ناتوانیت بێکار دابنیشیت .بەڵکو کار دەکەیت گەر بێ بەرامبەریش بێت .
🔑 ٥. گەر زیرەک بیت دەتوانی زۆر زوو فێری کارەکەبیت و داهێنانی تیابکەیت .
🔑 ٦.لە کۆتایشدا ، گەر بتوانیت باشی و لێهاتوی خۆت بسەلمێنیت ڕەنگە خاوەنکارەکە هەر پۆستێکی (بەتاڵی) هەبێت بیدات بەتۆ بەبێ دوودڵی .

دەکرێت بڵێین کاری خۆبەخشی یەکێکە لە دەرفەتە باش و گونجاوەکان کەدەکرێت بۆقۆناغێکی کورت و ماوەیەکی کاتی پشتی پێ ببەستین، بەتایبەت لە سەرەتاکانی ژیانی پیشەیمان. بۆیە گەر کاری خۆبەخشی ئەو هەموو سودەی هەبێت کەواتەلە چی دوودڵ بین و بۆ نەیکەین ؟

21/01/2026
اری هاوبەش و  ڕاوێژکاریدڵخۆشبووم بە خزمەتکردنی یەکێکیتر لە گەورە کۆمپانیاکانی کوردستان بەکاری (ڕاوێژکاری و ڕاهێنان) .گرو...
20/01/2026

اری هاوبەش و ڕاوێژکاری

دڵخۆشبووم بە خزمەتکردنی یەکێکیتر لە گەورە کۆمپانیاکانی کوردستان بەکاری (ڕاوێژکاری و ڕاهێنان) .

گروپی کۆمپانیاکانی ڵایت ڤیسوالیسەیشن
کە خاوەنداری هەریەک لە کۆمپانیا و براندەکانی
🔹 فوگا
🔹مۆدێنا
🔹نوروس
🔹 ستۆدیۆی دیزاینی بەنا
🔹یەلۆ کرەیتڤ ئەجێنسی

ئەوەی جێگای باسە
کۆمپانیای ناوبراو بەیەکێک لە کۆمپانیا پێشکەوتووخوازەکان ناسراوە کە کاردەکات لە بوارەکانی (دروستکردن و دیزاینی خانوو و ڤێلا و پڕۆژەکان، و فێرنیچە، و مەڕمەڕ و کوارتز )
لە چەندین بواری دیکە کاردەکەن...

هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
سوپاس بۆ متمانە بەخشینتان بە ئێمە.

کارمەندی لێهاتوو و زیرەک وەک ئەڵماسێک وایە کە هەمیشە بەهای بەرزەکارمەندی لاواز و کەمتەرخەمیش وەک ڤایرۆسێک وایە  هەتا زوو...
20/01/2026

کارمەندی لێهاتوو و زیرەک وەک ئەڵماسێک وایە کە هەمیشە بەهای بەرزە

کارمەندی لاواز و کەمتەرخەمیش
وەک ڤایرۆسێک وایە هەتا زووتر بنەبڕی بکەیت درەنگە

ــــ

بۆیە زۆر گرنگە کۆمپانیاکان هەمیشە ژینگەیەکی بەرهەمدار بۆ کارمەندەکانیان دروست بکەن و هەوڵی بەرەوپێشچوونی تواناکانی کارمەند بن ، مەرجە کۆمپانیاکانیش کارمەندە زیرەکەکانیان کە هەمیشە هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەن ئاگاداریان بن و هەوڵبدەن زیاتر بیانهێڵنەوە لە کارەکانیان و سوپاس و پێزانین بۆ ماندووبنیان
دەرببڕن .

کۆمپانیایەک ئەوکاتە دەبێتە کۆمپانیایەکی سەرکەوتوو کە کارمەندێکی سەرکەوتووی هەبێت

ئاگاداری کارمەندەکانتان بن ...

20/01/2026
کەسایەتی نەرجسی لە کاردایەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە بە کەسانی ژەهراوی ناسراون لە شوێنی کار و ژیانی ڕۆژانەیان، ئەکرێت خاوە...
20/01/2026

کەسایەتی نەرجسی لە کاردا

یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە بە کەسانی ژەهراوی ناسراون لە شوێنی کار و ژیانی ڕۆژانەیان، ئەکرێت خاوەن کار یان هاوڕێ یان بەڕێوبەری بەشەکەت بێت.

گرنگترین خاڵێک کە بتوانی مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت بریتیە لەوە
ـ ڕێزیان لێبگریت
ـ ستایشیان بکەیت بۆ کارەکانیان
ـ هەوڵەکانیان بە کەم نەبینیت
ـ باسی ڕکابەرەکانی لا مەکە
ـ وا خۆت پیشان بە کە زۆر سەرسامی ئەویت

لە کۆتایدا ئەمە دڵخۆشیان دەکات و هۆکارێکە بۆ ئەوەی بتوانی کۆنتڕۆڵی بکەیت .

ــــــ
ئەگەر لە شوێنی کارەکەت ئەم جۆرە کەسە بوونی هەیە ، هەتا زووە ئەرکی تۆی بەڕێوبەرە ئەم جۆرە کەسانە دوورخەیتەوە

نموونەش وەک ئەم کەسایەتیە وەک ( ) سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا .⁩

٣٠ بڕوانامەی نێودەوڵەتیلەپێناو برەودان بە بەزرکردنەوەی کوالێتی ڕاهێنان و کارە ڕاوێژکاریەکان،هەستاین بە ڕێکەوتن لەگەڵ چەن...
19/01/2026

٣٠ بڕوانامەی نێودەوڵەتی

لەپێناو برەودان بە بەزرکردنەوەی کوالێتی ڕاهێنان و کارە ڕاوێژکاریەکان،هەستاین بە ڕێکەوتن لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی ئاست بەرز بۆ دابینکردنی بۆ ڕاهێنانەکانمان.

ئەمە کارێکی قورس بوو بۆم، تاشوێنێک بدۆزمەوە کە ژمارەیەکی زۆری بڕوانامە دابین بکەن و لە کاتێکی کەمدا بگاتە دەستم و ، جۆری بڕوانامەکانیش جیاوازبن و لە هەموو ئاستێکی تێدابێت.

هەریەک لە بڕوانامەکان لەئاستی بزنس و پیشە و کاردا ناسراون و کرپێکراون لەسەر ئاستی جیهانی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بۆ نموونە :ـ

- ISO
- IOSH
- URS
- ILM
- AMI
- EOSH
- IADC
-IAC
دەتوانن لە وێنەکەدا هەمووی ببینن.
——
لە گرنگترین تایبەتمەندی بڕوانامەکانمان ئەوەیە ،مەرجە بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکانی ئێمە دەربچێت و دەرەنجامەکان بنێرینەوە بۆ ڕێکخراو ئنجا بڕوانامە وەربگرێت، ئەمەش ئاستی بڕواپێکراوی و ستانداردی کارەکانمان پیشان دەدات.

#تێبینی
سەرجەم ئەم بڕوانامانە بە مەنهەجێکی بەهێز دەوترێنەوە، ئەو بوارانەی دوورن لە بزنسەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕاهێنەری باوەڕپێکراو پێشکەش دەکرێن.

——
هایما: داهاتووت بەهێز بکە

Address

Tawar Street, Near Grand Millennium Hotel
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Haimax Marketing : هایماکس مارکێتین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share