22/05/2018
حەزرەتی موسا داوای لە خوای گەورە کرد
خراپترین بەندەی خۆی پێ پیشان بدا
خوای گەورە پێی فەرموو:
بەیانی زوو بڕۆ دەروازەی شار، ئەو کەسەی یەکەم کەس لە شار دەڕواتە دەرەوە، خراپترین بەندەی منە.
موسا رۆشتە دەروازەی شار وەستا و
پیاوێک لەگەڵ کوڕەکەی یەکەم کەس بوو کە لە شار چووە دەرەوە.
پاشان داوای لە خوای گەورە کرد،،
باشترین بەندەی خۆی پیشان بدات...
خوای گەورە فەرمووی:
کاتی خۆرئاوان بوون بڕۆ دەروازەی شار، ئەوەی کۆتا کەس دێتە ناو شار، ئەوە باشترین بەندەی منە.
موسا رۆشت و کۆتا کەس هاتە شار ،،
هەمان ئەو پیاوە بوو کە بەیانی یەکەم کەس بوو کە لە شار دەرچوو.،،
موسا سەری سوڕما و فەرمووی:
خوایەگیان مەگەر دەکرێ خراپترین بەندەت، باشترین بەندەت بێت؟
خوای گەورە وەڵامی دایەوە:
ئەو کاتەی لە شار دەرچوو، خراپترین بەندەی من بوو، بەڵام کاتێک کوڕەکەی چاوی کەوت بە چیا بەرزەکان، لە باوکی پرسی: باوکە چی لە چیاکان گەورەترە؟
باوکی وتی: زەوی
کورەکەی پرسی: ئەی چی لە زەوی گەورەترە؟
باوکی وەڵامی دایەوە: ئاسمانەکان
کوڕەکەی پرسی: ئەی چی لە ئاسمانەکان گەورەترە؟
وەڵامی دایەوە: گوناه و تاوانەکانی من.
پرسی: ئەی چی لە گوناه و تاوانەکانی تۆ گەرەترە؟
فرمێسک بە چاویدا هاتە خوارەوە و وەڵامی دایەوە: لێخۆشبوونی خوای گەورە لە هەموو شتێک گەورەترە.
منیش لە هەموو گوناهەکانی خۆش بووم و
ئێستا باشترین بەندەی منە
(ان الله یغفر ذنوب جمیعا)
بە ئارەزووی خۆت کۆمێنتێک یان دووان بکەبۆ بە ردەوامیمان خوالێتان ڕازی بی ..!!