07/08/2026
ڕاگەیاندنی شوێنی گەشتی TSI 2026
بەیانیتان باش،
خۆشحاڵین پێتان ڕابگەیەنین کە شوێنی فەرمی گەشتی TSI 2026 پەسەند کرا.
پلانی سەرەتاییمان ڕێکخستنی گەشتی TSI 2026 بوو بۆ قیڕغیزستان. بەڵام دوای لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر، دەرکەوت کە وەرگرتنی ڤیزا بۆ کەسانی سەرکەوتوو (شایستە) لە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کارێکی ئەستەم دەبێت.
لەبەر ئەوەی لە پێشینەی کارەکانمان دڵنیابوونەوەیە لە بەشداری هەموو ئەندامە سەرکەوتووەکان بەبێ هیچ کۆتوبەند یان ئاستەنگێکی پەیوەندیدار بە گەشتکردن،
بەڕێوەبەرایەتی بڕیاریدا شوێنی گەشتەکە بگۆڕێت.
خۆشحاڵین ڕابگەیەنین کە گەشتی TSI 2026 لە کۆماری ئۆزبەکستان بەڕێوەدەچێت. 🇺🇿
ماوەی سەرەتایی گەشتەکە: هەفتەی یەکەمی مانگی نۆڤەمبەری 2026 واتا مانگی 11ی ئەمسال
داوا لە هەموو بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان دەکەین ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
ئاگادارکردنەوەی هەموو سەرکەوتووانی گەشتی TSI 2026 بە گۆڕینی شوێنی گەشتەکە.
دڵنیابوونەوە لەوەی پاسپۆرتەکانیان لانی کەم بۆ ماوەی شەش مانگ لە بەرواری گەشتەکەوە ماوەی بەسەرچوونی مابێت.
ئاگادارکردنەوەیان بۆ چاوەڕوانکردنی داوەتنامەی فەرمی و تەواوی وردەکارییەکانی گەشتەکە،
کە لەلایەن DXN ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتی گونجاودا هاوبەش دەکرێت.
ئێمە دڵنیایین کە ئۆزبەکستان ئەزموونێکی تایبەت و لەبیرنەکراو پێشکەش دەکات، بەهۆی تەلارسازی ناوازە، مێژووی دێرین، کلتووری دەوڵەمەند، میواندۆستی، و ئەو خۆراکانەی کە لەسەر ئاستی جیهان بەناوبانگن.
سوپاس بۆ پشتیوانی بەردەوامتان و هاوکاری هەمیشەییتان لە سەرکەوتنی TSI 2026 و کردنی بە ئەزموونێکی تایبەت و لەبیرنەکراو.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینی بێپایان،
DXN ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست