24/03/2026
بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخ، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان پێشکەش دەکەین بە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان
کە بەهۆی هێرشێکی ترسنۆکانە و نابەرامبەر ٦ پێشمەرگەیان شەهید کرد و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
ئەم قارەمانانە بە خوێنی پاکیان نیشانەی ئازایەتی و گیانفیدایی بوون بۆ پاراستنی خاک و شانازیی کوردستان.
یادیان بە ڕێز و شانازی هەمیشە لە دڵ و مێژووی گەلەکەماندا زیندوو دەبێت.
هیوادارین بریندارەکان زوو چاکببنەوە، و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان بگەڕێتەوە.
کوردستان هەمیشە هەرێمێکی ئاشتی، ئارامی و ئاوەدان دەبێت.
محمد فیصل کریم خان برادۆستی
ئەندامی پەڕلەمانی کوردستان