28/04/2026
باشترە خۆت مارکێتینگی بزنسەکەت بەڕێوەببەیت ؟ یان بیسپێریت بە تیمێکی شارازە ؟؟؟
🔹 In-house Marketing (مارکێتینگی ناوخۆ)
واتا خۆت تیمی مارکێتینگ دروست بکەیت بۆ بزنسەکەت و کاروبارەکانت بۆ بەڕێوەببەن کە زۆرجار پێکهاتوە لە چەندین کەس وەکو ( بەڕێوبەری مارکێتینگ - یاریدەدەرەکانی بەرێوەبەر - دیزاینەر - ڤیدیۆگرافەر - ئیدیتەر و بەڕێوبەری سۆشیاڵ میدیا و زیاتر ….)
خاڵە باشەکانی ئەوەیە کە :
١- تیمەکەت لە نزیکەوە ئیش بۆ تۆ ئەکەن بە تەنها !
٢- کۆنترۆلی تەواوت هەیە
٣- باشتر لەگەڵ بزنسەکەت ئەگونجێن !
بەڵام لایەنە خراپەکانی ❌ :
١- تێچویەکی زۆری هەیە و دەبێت موچەی چەند کەس بدەیت !
٢- دۆزینەوەی کەسانی شارەزا و لێهاتوو قورسە !
٣- زۆر جار هەموو شارەزاییەکان لە یەک تیمدا نیە
🔹 Marketing Agency (ئەجەنسی مارکێتینگ)
واتا کارکردن لەگەڵ تیمێکی ئامادە و پرۆفیشناڵ کە هەموو شارەزاییەکانی مارکێتینگی تێدایە و بەیەکەوە بۆ بزنسەکەت ئیش دەکەن و ستراتیژ و پلانی مانگانەت بۆ دروست دەکەن .
باشییەکانی ئەوەیە :
١- تیمێکی تەواو بە یەکجار بە دەست دەهێنیت !
٢- ئەزموون و شارەزاییان زۆرە
٣- کات و ماندووبونت کەم دەبێتەوە
٤- تێچوی زۆر کەمترە لە دروستکردنی تیمێکی مارکێتینگ ناوخۆ !
📌تێبینی گرنگ :
لەم ڤیدیۆکەدا زیاتر قسەمان لەسەر دیجیتاڵ مارکێتینگ و سۆشیاڵ میدیا بوو کە بەشێکە کە مارکێتینگ ! چونکە مارکێتینگ بە گشتی زۆر گەورەترە لەوەی کە باسکرا !
بۆچی وەک خاوەن کارێک پێویستە لەگەڵ ئەجێنسیەک کار بکەیت ؟
چونکە :
١- کۆستت کەمترە دەبێتەوە
٢- دەتوانیت خێراتر گەشە بکەیت
٣- بە کورتی سەرئێشەت کەمترە
ئەگەر بڕیارت دا لەگەڵ ئێمە کار بکەیت پەیوەندیمان پێوە بکە با قاوەیەک بەیەکەوە بخۆین و پلان و مارکێتینگی دروست بۆ بزنسەکەت دروست بکەیین !