AbdulBaqi

AbdulBaqi Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from AbdulBaqi, Printing Service, Irbil.

بازرگانی پێویستی بە ژیرییە، بەڵام متمانە پێویستی بە وەفایە.

لێرە ڕاستگۆیی بناغەیە و وەفا مەرجی کارە.
لە جیهانی پرینتەردا فێربووم؛ ئەوەی "ئەصڵ" بێت هەرگیز ڕەنگی کاڵ نابێتەوە…

‎برادەراتی احمدی بکە بەس هەموو احمدەک نا‎چونکە هەندێکیان تەنیا ناویان ئەحمەدە، ئەگینا لە ئاکار و وەفادا زۆر دوورن لەو نا...
22/05/2026

‎برادەراتی احمدی بکە بەس هەموو احمدەک نا
‎چونکە هەندێکیان تەنیا ناویان ئەحمەدە، ئەگینا لە ئاکار و وەفادا زۆر دوورن لەو ناوە پیرۆزە😁

‎وێنەیەک بۆ یادگاری لەگەل کاک احمدی برا❤️

شێوازی قسە کردن گرنگترە لە خودی قسەکە ‎بۆ نمونە برادەرەک تەلەفۆنت لۆ دەکا سلاو و چاکو چۆنی دەکا‎هەر لە سلاوەکەی را دەبی ...
01/05/2026

شێوازی قسە کردن گرنگترە لە خودی قسەکە

‎بۆ نمونە برادەرەک تەلەفۆنت لۆ دەکا سلاو و چاکو چۆنی دەکا
‎هەر لە سلاوەکەی را دەبی بزانی چی دەوێ
‎ئەگەر گوتی ( سڵاو برام چۆنی باشی ئەحوالت )
‎ئەوە موتمەئین بە بەس ئەحوال پرسینە

‎ئەگەر گوتی سڵاووووو برامممم کوییی باشی چ هەیە چ نییە
‎ئەوە ئیشی پێتە بەس ئیشەکی گچکەیە چ نییە لۆی بکە

‎بەس ئەگەر گوتی سلاووووو کاکە لۆ دیار نی دەنگت نییە خەبەرت نییە کو ئەوها دەبی
‎ ئەوە هیچ ئەولاو ئەولای مەکە و زوو تەلەفۆنەکەی قەپات کە دلنیابە پارەی دەوێ بە قەرز 😂😂😂😂
‎ئەوجا بە پێی تۆنی دەنگیش قسەکە دەگۆڕێ ئەگەر بە نزمی وەی گۆ پارەکە زۆر نییە کەمە ئەگەر بە بەرزی گوتی ئەوە بزانە کار گەیشتیتە دەفتەری 😂😂😂

‎ئەو نمونەم هەر لۆ خۆشی هێناوە گرنگ ئەوەیە پەیامەکەم گەشتبی
‎کە دەلێم شێوازی قسەکە گرنگترە لە خوودی قسەکە هەول دەن شێوازی قسەکان بگۆرن چونکە هەندە قسە هەیە لۆ مەسلەحەتی بەرامبەرە بەس شێوازی گەیاندنەکەی هەلەیە بەرامبەر بە جۆرێشکە فکر دەکاتەوە لەوانەیە لۆ باشەی ویت بی بەس ئەو پێچەوانە بیر بکاتەوە ❤️❤️

بەهارەکەش زۆر خۆشە سەفین😍😂

هیچ شتێک لەوە جوانتر نییە ببیتە مایەی ئاسودەیی بۆ کەسانی ترسوپاس بۆ خودا کە هەولەکانمان بە فیرۆ نەچووە کاتیک دەبینم هەمو...
27/04/2026

هیچ شتێک لەوە جوانتر نییە ببیتە مایەی ئاسودەیی بۆ کەسانی تر
سوپاس بۆ خودا کە هەولەکانمان بە فیرۆ نەچووە کاتیک دەبینم هەمووان لەگەلمان دلخۆشن
ئێمەش بەردەوام دەبین لە پشتیوانی و خزمەت
چونکە گەورەترین سەرمایەی ئێمە خۆشەویستی و متمانەی ئێوەیە❤️❤️❤️

ئێمە لێرە نەوەستاوین ! بەردەوامین لە گەشەکردن و باشترینەکانتان پێشکەش بکەین ، ئامادەبن چاوەرێی سوپرایز و بەرهەمی ناوازە بن😍😍

⛰️ 🏞️
08/04/2026

⛰️ 🏞️

06/04/2026

‎هەموو پێداویستییەکانت لە یەک شوێندا! ✅❤️
‎ئێستا لە کۆگاکەمان لە سلێمانی و هەولێر پڕە لە باشترین جۆرەکانی پرینتەر، حبر، و ئامێرەکانی چاپ.
حبرەکانی Hp
حبرەکانی Epson
حبرەکانی Canon
حبرەکانی Brother
ئامێرەکانی چاپ وەک ( مەقەسی دەستی ، مەقەستی کارەباگگ ، ئامێری یوڤی شوشە ، هێت پرێس ، سیلڤەنە ، سپایرۆل ، کەتەر ، پلۆتەر ، کەتەر فیدەر ، ئیپسۆن ، ٥ پارچەیی ، ئامێری کڵاو ، ئامیری کلاو کارەبایی ، ئامێری پین ، تخریم ، ئاميری کوپ ، چەندان ئامێری تر ….. )
هەموو ئەمانە بە جوملەو مفرد بەردەستە
0751 424 4042

خراپترین هەواڵ ئەوەیە کات دەڕوات، بەڵام باشترین هەواڵ ئەوەیە کە تۆ فڕۆکەوانەکەیت. 🕰️ هەر چرکەیەک تەمەڵی بۆ پیاو، خیانەتێ...
01/04/2026

خراپترین هەواڵ ئەوەیە کات دەڕوات، بەڵام باشترین هەواڵ ئەوەیە کە تۆ فڕۆکەوانەکەیت. 🕰️

هەر چرکەیەک تەمەڵی بۆ پیاو، خیانەتێکی بێدەنگە لە داهاتووی خۆشەویستانی.

ئەو کاتەی کە بە خەمساردی دەیبەی بەڕێ، تەنها کاتژمێر نییە کە دەڕوات، بەڵکو پارچەیەکە لە ژیانت کە هەرگیز ناگەڕێتەوە.

‎کات بە فیرۆدان بۆ (پیاو) تەنها دۆڕانی پارە نییە، بەڵکو دزینی مافی ئەو کەسانەیە کە بڕیارە ببیتە پەناگەیان.

‎پیاو بوون بەرپسیارێتیە ، هەر ساتێک تەمەڵی و لاوازی خیانەتێکی بێدەنگە لە ماندووبونی دایک و باوک ، لەو شاخەی کە خوشک و برا پشتی پێ دەبەستن ، و لەو هێزەت کە هاورێکانت لە تەنگانەدا چاوەرێی دەکەن ،
‎ئەو ئافرەتەی ئاواتی بە پیاوێکی بەهێز هەیە ، شایەنی ئەوە نییە ببێتە قوربانی خەمساردیەکانی ئەمرۆی تۆ ،
‎کاتێک تۆ کاتی خۆت بە فیڕۆ دەدەیت تەنها زەلەر و زیان لە خۆت نادەیت
بەڵکو خەریکی دزینی مافی ئەو کەسەیت کە بڕیارە لە داهاتوودا ببیتە پەناگەی
کاتێک لاوازی تۆ خیانەتکارێکیت

‎مەهێلە لاوازییەکەت ببێتە هۆی ڕووخانی ئەو قەڵایەی کە ناوی ( خێزانە ) .

لە جیهانی بازرگانی و کاردا ،  ئامێرو کاڵاکان دێن و دەچن ، مۆدێلەکان دەگۆرێن و کارەکان هەمیشە لە نوێ بوونەوەدان  و لە گۆر...
30/03/2026

لە جیهانی بازرگانی و کاردا ، ئامێرو کاڵاکان دێن و دەچن ، مۆدێلەکان دەگۆرێن
و کارەکان هەمیشە لە نوێ بوونەوەدان و لە گۆرانکاری دان
بەڵام ئەوەی وەک سەرمایەکی نەبڕاوە دەمێنێتەوە تەنها متمانەو هاورێیەتی راستەقینەیە

‎خۆشحالم کە هەمیشە دەور دراوم بە کۆمەلێک کەسی بە وەفا و خاوەن هەلوێست ، کە بونیان لە ژیان و کاردا هێزو ورەی زیاترم پێ دەبەخشێت ،

‎کارکردن تەنها کڕین و فرۆشتن نییە ، بەڵکو دروستکردنی پەیوەندیەکی راستگۆیانە کە بنەماکەی ڕێز و وەفا بێت..

‎دانیشتنێکی پڕ لە ڕێزو میهرەبانی لەگەڵ هاوڕێ و ئازایزانم ،…

‎هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ هەمووان دەخوازم

هەر چەندە وێنەکە نوێ نییە و هی ساڵانی ڕابردووە😁😬، بەڵام هاوڕێیەتییەکانمان وەک 'ئاڵتوون' وان؛ هەرچی کات تێپەڕێت، بەها و نرخیان زیاتر دەبێت😍..

27/03/2026

‎سوپاس بۆ خوا کە باری نوێی ئامێرەکانمان گەیشت ‎‏‎ئێستا بەردەستن بۆ فرۆشتن0751 424 4042

🤍.. ✨  دووبارە سەرکەوتنی نوێ و ڕیکۆردی نوێ😁  ‎  بڕینی ستیكەر و دروستکردنی قالبی کارتۆن بەرەو قۆناغێکی نوێ و جیاوازتر دەب...
23/03/2026

🤍.. ✨ دووبارە سەرکەوتنی نوێ و ڕیکۆردی نوێ😁
‎ بڕینی ستیكەر و دروستکردنی قالبی کارتۆن بەرەو قۆناغێکی نوێ و جیاوازتر دەبەین😁

هەواڵێکی خۆش بۆ چاپخانەو ئۆفیس و پەیجەکان.. ✨

بۆ یەکەمجار و تەنها لە کۆمپانیای ئێمە.. 🖤
هێنانی ئامێری کەتەری فیدەر (Automatic Feeder Cutter)
بە باشرین و بەرزترین کوالێتی ( خێرایی ئامێرەکەش باس ناکەم لێرە چونکە ناتانم وەچی وی سەریع باس کەم😂)

هەر پێم دەکرێ ئامێری نوێتان لۆ بینم🫤😂
هەر برێن عبدالباقی خراپە 😁😬😂

ئێمە تەنها ئامێر ناهێنین و وازتان لێ بهێنین؛ لێرە بە تێروتەسەلی باسی هەموو وردەکارییە تەکنیکییەکانتان بۆ دەکەین و پێتان دەلێین چۆن باشترین سوودی لێ ببینن😬🖤
هەواڵەکەتان بە دڵ بوو؟
ئەگەر بە دلتان بوو فەرموون ئەوەش وردەکاری ئامێرە نوێکە 😬

دوو مۆدیلمان بۆ هێناون ❤️
دەبل هێد
یەک هێد

یەک هێدەکە :
پێویستت بە قاڵب و بڕینی دەستی نییە! ئەم ئامێرە بەرزترین کوالێتی بڕین بۆ هەموو جۆرە ستیکەرێک دابین دەکات

ئایا دەتەوێت ئاستی کارەکانت بگۆڕیت؟ ئایا بەدوای خێراییەکی خەیاڵی و وردکارییەکی بێوێنەدا دەگەڕێیت؟

ئێستا کاتی ئەوەیە ماڵاوایی لە بڕینی دەستی و کەتەرە کۆنەکان بکەیت.

ئێمە پێشکەوتووترین ئامێری Auto-Feed Sheet Cutter Plotter پێشکەش بە خاوەن چاپخانە و نوسینگەکانی ڕیکلام دەکەین.

ئەم ئامێرە تەنها ئامرازێک نییە، بەڵکو "بزوێنەری سەرکەوتنی بزنسەکەتە".

💎 بۆچی ئەم ئامێرە هەڵبژاردەی یەکەمی پڕۆفیشناڵەکانە؟
١. سیستەمی فیدەری زیرەک (Automatic Feeding):
ئەم ئامێرە بە تەواوی سەربەخۆ کار دەکات. دەتوانیت کۆمەڵێک کاغەزی چاپکراوی تێبکەیت و خۆی یەک لە دوای یەک ڕایان بکێشێت و بیانبڕێت.
ئەمە واتە: کاتێکی زۆرتر بۆ تۆ و ماندووبونێکی کەمتر بۆ کارمەندەکانت.

٢. وردکارییەک کە جێگەی سەرسوڕمانە:
بەهۆی هەبوونی کامێرا و سێنسەری ناسینەوەی نیشانەکان، بڕینەکە بە وردی 1.0mm ئەنجام دەدات. هیچ لۆگۆیەک یان دیزاینێک تێکناچێت و هەموو پارچەکان بە یەک کوالیتی دەردەچن.
کارایی بەرز لەگەڵ جۆرەها ماتیریال:
لە ستیكەری ئاساییەوە تا ستیكەری شەفاف، مەت، وەرەقەی کارتی ئەستوور و تەنانەت کارتۆنی بچووکیش. ئەم ئامێرە بۆ هەموو جۆرە بڕینێکی فۆرم و قاڵب گونجاوە.

هێزی بڕینی گۆڕاو (Adjustable Cutting Force):
توانای بڕینی هەموو جۆرە ئەستوورییەکی هەیە؛ لە ستیكەری زۆر تەنکەوە تا دەگاتە کاغەزی مقەبای ئەستوور (تا ٣٥٠ گرام یان زیاتر )، بەبێ ئەوەی زیان بە دەرزییەکە یان کاغەزەکە بگەیەنێت

تەکنەلۆژیا: سیستەمی ARMSی تێدایە بۆ ناسینەوەی کۆدی QR و بڕینی وردی دەوری وێنەکان. هەروەها خاوەنی شاشەیەکی دەستییە (Touch Screen)

سۆفتوێر و زمانەکان
ئەم ئامێرە زۆر گشتگیرە لەگەڵ بەرنامە دیزاینە باوەکاندا کاردەکات:
• پاڵپشتی سۆفتوێرەکانی وەک: AIDCUT (بۆ CorelDRAW و Illustrator)، Jinkacut (Signmaster)، و Sign cut دەکات.

تایبەتمەندی "Half Cut" و "Full Cut"
ئەم ئامێرە دەتوانێت لە یەک کاتدا دوو جۆر بڕین بکات:
‏• Half Cut: تەنها چینی سەرەوەی ستیکەرەکە دەبڕێت و کاغەزە ژێرەوەکەی بە ساغی دەهێڵێتەوە (بۆ ئەوەی بە ئاسانی لێبکرێتەوە).

‏• Full Cut: بە تەواوی کاغەزەکە دەبڕێت (بۆ دروستکردنی کارت یان پاکێجینگ).

‏• Creasing: دروستکردنی هێڵی چەمانەوە (تا کردن) بەبێ بڕین، کە ئەمە زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی سندوقی بچووک.

سیستەمی Servo Motor
لە خشتەکەدا ئاماژە بە Servo motor کراوە.
ئەمە خاڵێکی بەهێزە چونکە:
• زۆر بێدەنگترە لە مۆتۆڕی ئاسایی (Stepper).
• تەمەنی درێژترە و کەمتر گەرم دەبێت لە
کاتی کارکردنی:

• پێویستی بە قاڵب (Die) نییە: بۆ بڕینی هەر شێوەیەک، پێویست ناکات قاڵبی بۆ دروست بکەیت، تەنها دیزاینەکە لە کۆمپیوتەرەکەوە دەنێریت. ئەمە بۆ ئیشی کەم و نموونەی سەرەتایی زۆر هەرزان دەوەستێت

دەبل هێدەکە:
هەموو مواسەفەتاکانی کە لە یەک هێد باسم کرد تیایەتی ئەوەش زیاتر لەسەر دەبل هێدەکە:

١. سیستەمی "دەبڵ هێد" (Double Head System)
ئەمە گەورەترین جیاکەرەوەی ئەم ئامێرەیە.
بوونی دوو سەری بڕین بەیەکەوە ڕێگەت پێ دەدات دوو کاری جیاواز لە هەمان کاتدا بکەیت:

• بڕین و خەت لێدان (Cutting & Creasing): سەرێکیان بۆ بڕینی
تەواوەتی (Die-cut) و سەری دووەمیان بۆ تەنها هێڵ لێدان (Half-cut یان Creasing) بەکاردێت.

ئەمە بۆ دروستکردنی کارتۆن و پاکێجینگ زۆر نایابە چونکە کارتۆنەکە دەبڕێت و شوێنی چەمانەوەکەشی بۆ دیاری دەکات بەبێ
ئەوەی ئامێرەکە ڕابگریت.

٢. سیستەمی کامێرای CCD (High-Speed Camera)
ئەم مۆدێلە لە جیاتی سێنسەری سادە، کامێرایەکی زۆر وردی لەسەرە:

• خوێندنەوەی نیشانەکان (Mark Recognition): کامێراکە بە کەمتر لە چرکەیەک نیشانەکانی سەر وەرەقەکە دەدۆزێتەوە.

• بڕینی وێنەی خوار: ئەگەر وەرەقەکە لە کاتی چاپدا کەمێک خوار بووبێت، یان لە کاتی ڕاکێشاندا کەمێک لای دابێت، کامێراکە دیزاینەکە ڕاست دەکاتەوە و بە وردی 0.01mm دەیبڕێت.

• بڕینی ماددە بریقەدارەکان: کامێراکە کێشەی نییە لەگەڵ ستیكەری ئاوێنەیی، زیوی، یان ئاڵتونی کە سێنسەرە ئاساییەکان ناتوانن بیخوێننەوە.

٣. سیستەمی فیدەری ئۆتۆماتیکی (Auto-Feeder)
ئەم ئامێرە بۆ کارکردنی بەردەوام (Mass Production) دروست کراوە:
• توانای سینییەکە: دەتوانیت تا چەندین وەرەقە (بەپێی ئەستووری) لە سینییەکەدا دابنێیت.

• ڕاکێشانی زیرەک: سیستەمێکی هەوایی یان میکانیکی هەیە کە ڕێگری دەکات لەوەی دوو وەرەقە بەیەکەوە ڕابکێشرێن، کە ئەمە کێشەی گەورەی ئامێرە کۆنەکان بوو.

٤. هێزی بڕین و ئەستووری (Cutting Force)
چونکە مۆدێلی Svە، هێزێکی زۆری هەیە:

• بڕینی کارتۆن: دەتوانێت وەرەقە و کارتۆن تا ئەستووری ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ گرام ببڕێت.

• فشاری چەقۆ (Pressure): فشاری چەقۆکەی دەگاتە ئاستێک کە دەتوانێت ستیكەری زۆر قایم و تەنانەت کارتۆنی پلاستیکیش ببڕێت.

٥. جۆرەکانی بڕین (Versatility)
ئەم ئامێرە سێ جۆر بڕینت بۆ ئەنجام دەدات:
‏1. Kiss-Cut: تەنها ستیكەرەکە دەبڕێت و وەرەقە ژێرەوەکەی دەمێنێتەوە.

‏2. Full-Cut: وەرەقەکە بە تەواوی دەبڕێت (بۆ دروستکردنی کارتۆنی دەرمان، پارفۆم، یان دیاری).

‏3. Perforation: بڕینی پچڕپچڕ (بۆ وەصڵ و تکت).

گەرمترین ‎پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئاراستەی دۆستان و ئازیزان دەکەین هیوای جەژنێکی شاهانە و پڕ لە کامەرانی بۆ هەموو...
20/03/2026

گەرمترین ‎پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ئاراستەی دۆستان و ئازیزان دەکەین هیوای جەژنێکی شاهانە و پڕ لە کامەرانی بۆ هەموو لایەک دەخوازین. 🌙🏛️✨

‎لەم ڕۆژە پیرۆزەدا نزا دەکەین خوای گەورە کوردستان و نیشتمانمان لە هەموو شەڕ و ناخۆشییەک بپارێزێت و ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر وڵاتەکەماندا بکێشێت. جەژنتان پڕ بێت لە ئارامی❤️❤️

17/03/2026

کاتێک کوالێتی قسە دەکات، ئەنجامەکەی دەبێتە ئەم دیمەنە. تەواوی ئەم سیستەمە مۆدێرنەی چاپ کە لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن، لای ئێمە بۆ ئەم بەرێزە دابین کراوە کە ڤیدیۆکەی بۆ ناردینە.❤️❤️

هەموو سەرکەوتنێک فەزلی خوایە

شانازی دەکەین کە ئەمڕۆ سەدان ئۆفیس و چاپخانە لە سەرانسەری کوردستان متمانەیان بە کوالێتی و ڕاستگۆیی کارەکانمان کردووە. ئەم ڤیدیۆیە تەنها نموونەیەکی بچووکی ئەو پڕۆژە سەرکەوتووانەیە کە بە ئامێر و کەرەستەکانی ئێمە گەیشتوونەتە قۆناغێکی نوێ😍

ئەم ئامێرانەی لە ڤیدیۆکەدایە و سەدان ئامێری تر تەنها لای ئێمە بەردەستە❤️
0751 424 4042

ئێمە تەنها ئامێر نافرۆشین، بەڵکو دەبینە هاوبەشی سەرکەوتنی بزنسەکەت.❤️💪

Address

Irbil

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647514244042

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when AbdulBaqi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share