Voice of Peshmerga

Voice of Peshmerga Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Voice of Peshmerga, Social Media Agency, Irbil.

ناوەندی کوردی بۆ توێژینەوەی سەربازی
(Kurdish Center for Military Research)
تۆڕی میدیایی دەنگی پێشمەرگە
(Voice Of Peshmerga)
لە لایەن ئەم ناوەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت

26/09/2026

پێت وایە مووچەی پێشمەرگە هاوتایی سوپای عێراق بکرێ ؟

26/09/2026

گواستنەوەی کەرەستە و زرێپۆشەکانی سوپای هۆڵەندا بەرێگای شەمەندەفەر بەرەو شاری ئۆسنابرۆکی ئەڵمانیا
in

24/09/2026

بیرۆکەیەکی نایاب بۆ هەڵوەشاندنەوەی مین
Great idea for mine dismantling

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازی هاوتاکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە هاوشێوەی وەزارەتی بەرگری فیدراڵ دەکاتراگەیاندنی وەزارە...
23/09/2026

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیازی هاوتاکردنی شایستە داراییەکانی پێشمەرگە هاوشێوەی وەزارەتی بەرگری فیدراڵ دەکات

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوولی 2026، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ژمارەیەک بابەتی گرنگی پەیوەست بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی تاوتوێ کرد.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، وەزیری پێشمەرگە، ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بە پرۆسەی ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە خستەڕوو و هەنگاوە ئەنجامدراوەکان و پلان و پێداویستیەکانی قۆناغی داهاتووی پرۆسەکەی ڕوون کردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا، هەروەها باس لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ یەکسانکردنی مووچە، پلە، دەرماڵە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە دامەزراوەکانی بەرگریی حکومەتی فیدراڵ و جێگیرکردنی پێداویستیە داراییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجیە سیادییەکانی بودجەی فیدراڵی؛ بەو پێیەی هێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانیش ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پشکی خۆی لە بودجەی فیدراڵیەوە بەشداری لە دابینکردنی خەرجیە سیادییەکان، لەوانە خەرجیەکانی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ دەکات؛ بۆیە پێویستە مووچە، دەرماڵە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ خەرجییەکانی بەکاربردن، ڕاهێنان، پڕچەککردن و پڕۆژەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە پێوەری یەکسان لە چوارچێوەی خەرجیە سیادییەکانی بودجەی فیدراڵیدا جێگیر بکرێن.

پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەنگاوی گرنگی بڕیوە؛ سەرجەم پێشمەرگەکان تۆماری بایۆمەترییان بۆ کراوە، پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەکانیان ئەنجامدراوە و لیستی ناو و زانیارییەکانیان لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ وردبینی کراوە.

دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی بە دەسکەوتێکی مێژوویی و نیشتمانی بۆ هەرێمی کوردستان دانا و جەختی لەوە کردەوە، کە یەکخستنەوە تەنها ڕێکخستنەوەی یەکە سەربازییەکان نییە، بەڵکوو پرۆسەیەکی دامەزراوەییە بۆ ڕێکخستنی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و یەک فەرماندەیی و بڕیاری دامەزراوەیی بە جۆرێک پێشمەرگە ببێتە سوپایەکی نیشتمانی کە ئامانجی سەرەکی بەرگریکردن بێت لە خاک و خەڵکی کوردستان.
سەرۆک وەزیران جەختیشی لە گرنگی پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە و یەکسانکردنی بە هاوتاکانیان لە سوپای عێراق کردەوە.
پاشان جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و بە دەسکەوتێکی نیشتمانی و دامەزراوەیی ناوی برد و جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازی و پیشەییکردنی وەزارەتی پێشمەرگە و پاراستنی دەسکەوتەکانی کردەوە. هەروەها پێداگریی لەسەر یەکسانکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە دامەزراوەکانی بەرگریی حکومەتی فیدراڵ کرد.

دوای گفتوگۆ، ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد بۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە و سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە ڕۆڵیان لە سەرخستنی پرۆسەکە هەبووە، بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، هێزەکانی هاوپەیمانان و هاوبەشانی پرۆسەی ڕێکخستن، چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە. هەروەها داوای لە هەموو لایەنە سیاسیەکان کرد بە گیانی بەرپرسیارییەتی نیشتمانی، پشتیوانیی ئەم پرۆسەیە بکەن.

ئەنجومەنی وەزیران، شاندی باڵای دانوستانکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد کە لە دانوستانەکانی بودجەی ساڵی 2027دا بەردەوام بێت لە هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی مووچە، دەرماڵە، شایستە داراییەکان و پێداویستیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی خەرجییە سیادییەکان، هاوشێوەی وەزارەتی بەرگریی فیدراڵ. هەروەها گرنگیی ڕۆڵی نوێنەر و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لەم داواکارییە لە پرۆسەی ئامادەکردن و پەسەندکردنی بودجەی 2027 دووپات کرایەوە.

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (٨ و ۹)ی سالی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێتراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاریی دارایی هاوپەیما...
23/09/2026

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (٨ و ۹)ی سالی ٢٠٢٦ دابەش دەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی(٨ و ۹) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە،
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستە رۆژی پێنج شەممە بەرواری (٢٤)ی ئەیلولی ٢٠٢٦، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

23/09/2026

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و مووچەی پێشمەرگە یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکان،
وەزیری پێشمەرگە داوای هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە دەکات لەگەل سوپای عێراق

22/09/2026

#نامەکانتان
لەقەزای تەق تەق دوو جیهازی جیهان هەیە یەکیکیان کار دەکات ئەوەیش بە پچڕ پچڕ یەک
ئارتی بانک هەیە ئەویش کارناکات.
یەک اهلی عراقی هەیە ئەویش ئێستا وەستاوە

سەرۆکی ئەرکان کۆلێژی سەربازی دووی  زاخۆی بەسەرکردەوەراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦ فەریق روکن عیسا ع...
22/09/2026

سەرۆکی ئەرکان کۆلێژی سەربازی دووی زاخۆی بەسەرکردەوە

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٦ فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەری جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، راوێژکاری باڵای وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی، سەردانی کۆلێژی سەربازی دووی زاخۆی کرد، لە لایەن لیوا نەزیر عاسم ئاغا، راگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ و ئەفسەرانی کۆلێژەوە پێشوازی لێکرا.

ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان، دووپات کردنەوە بوو لەسەر بەرنامە و پرۆگرامەکانی خوێندنی قوتابیانی کۆلێژ و جەختی لەسەر گرنگی ئەم بەرنامانە کرد کە لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارامەیی هێزەکانی پێشمەرگەدا ڕۆڵ دەگێرێت، هەروەها سەرۆکی ئەرکان پاڵپشتی تەواوی وەزارەتی پێشمەرگەی نیشاندا بۆ سەرخستنی خولی ٣١ی کۆلێژی سەربازی زاخۆ کە ئێستا لە مەشق و راهێنانی بەردەوام دان.

لەم سەردانەیدا، سەرۆکی ئەرکان جەختی لەسەر بەردەوامی سەرپەرشتیکردن و پشتگیریکردنی کۆلێژە سەربازییەکان کردەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهێنان و فێرکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، هەروەها گرنگیدانی وەزارەتی پێشمەرگەی بە پرۆسەی پەروەردە و ڕاهێنانی سەربازی گەیاندە ڕاگرایەتی کۆلێژی سەربازیی زاخۆ.

لە بەردەوامی سەردانەکەیاندا، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، بە یاوەری راگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ گۆرەپانی مەشقی قوتابیانی خولی (٣١) و هۆڵەکانی خوێندن و بەشەکانی کۆلێژیان بەسەرکردەوە و پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگەشیان بۆ کۆلێژی سەربازی دووپات کردەوە.

شایانی باسە، کۆلێژی سەربازی زاخۆ یەکێکە لە گرنگترین دامەزراوە سەربازییەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ڕۆڵی بەرچاوی لە ئامادەکردنی ئەفسەری بە دیسپلین و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کارامەییان هەیە، ئەم کۆلێژە بە بەردەوامی خولە جیاوازەکانی ڕاهێنان و پەروەردەی سەربازی بەڕێوەدەبات بۆ پێکهێنانی نەوەیەکی نوێ لە ئەفسەران بۆ خزمەتکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

22/09/2026

مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق یەكسان دەکرێت⬇️⬇️

لۆگۆی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا دوای بوونی بە فەرماندەیی دەڤەری دوو
21/09/2026

لۆگۆی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا دوای بوونی بە فەرماندەیی دەڤەری دوو

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Voice of Peshmerga posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share