Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo

Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo شارێک ماڵی ھەمووان

قەتەر بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگ...
17/07/2026

قەتەر بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

قەتەر جەختی لە پێویستیی هێورکردنەوەی گرژییەکان و گرتنەبەری رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسی کردووەتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، لە کۆتاییدا پاڵپشتی و هاوسۆزیی تەواوی خۆی بۆ ئاسایش و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.

ئێمە کانادا بەرپرسیار دەزانین لەوەی کە دارستانەکان و پاوانەکانی خۆیان بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەنابەن و نایانپارێزێن . لە ئ...
17/07/2026

ئێمە کانادا بەرپرسیار دەزانین لەوەی کە دارستانەکان و پاوانەکانی خۆیان بەشێوەیەکی دروست بەڕێوەنابەن و نایانپارێزێن . لە ئەنجامی ئەوەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ناپێویست ژێر هێرشی هەوایەکی زیانبەخش، پیسبوو و ناتەندروست کەوتووە، هەوایەک کە کوالێتییەکەی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.

لەڕۆژدا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی کانادا دەکەم بۆ ئەوەی بزانم چی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. زیانەکانی ئەم دۆخە ناژمێردرێن.

کانادا ڕەتیکردووەتەوە لەئەنجامدانی بنەمایی بەڕێوەبردنی دارستانەکان و پاککردنەوەی پاشماوە و دارە وشکەکان، لە کاتێکدا دەیزانی ئەم ڕەفتارە بە دڵنیایی ئەم ئەنجامە لێدەکەوێتەوە. ئەمە بێئاگایی بە ئەنقەست (هەڵەیەکی بە مەبەست)ە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، و بلیۆنان دۆلار زیان بە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەگەیەنێت.

بۆیە بۆ ئەو تێچوونەی پەیوەست بەئەو پیسبوونەوەیە، بەناچاری بخرێتە سەر باجی ئەو گومرکانەی کە کانادا ئێستا دەیدات.

سوپاس بۆ سەرنجتان بۆ ئەم بابەتە

سەرۆک دونالد ترامت (سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا)

17/07/2026

🔴هێزەئەمنییەکانی سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و رێوشوێنی توند دەگرنەبەر.

🔴 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئەربائیلۆ: گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامن
17/07/2026

🔴 بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئەربائیلۆ: گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامن

17/07/2026
بەرگریی شارستانیی سلێمانی : سلێمانی ئارامە و لەژێر دەستی پاسەوانانی شارەکەتاندایەبەرگریی شارستانیی سلێمانی راگەیەندراوێک...
17/07/2026

بەرگریی شارستانیی سلێمانی : سلێمانی ئارامە و لەژێر دەستی پاسەوانانی شارەکەتاندایە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی، دڵنیاتان دەکەینەوە کە سەبارەت بەو ئاگرەی لە ڕۆژئاوای شارەکەمان کەوتۆتەوە، تیمەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان. لای ئێمە قەبارە و هۆکاری ئاگرەکە گرنگ نییە، ئەوەی لە هەموو شتێک بەرزتر و گرنگترە لای ئێمە سەلامەتی گیانی ئێوەیە. هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکتان نەبێت، چونکە تیمەکانمان ڕووداوی زۆر لەمە گەورەتریان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و کوژاندنەوەی ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە.

گەورەترین هاوکاری و یارمەتی ئێوە بۆ ئێمە لەم کاتەدا، تەنها نزیک نەبوونەوەیە لە شوێنی ڕووداوەکە. داواکارین شەقامەکان بۆ هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە چۆڵ بکەن تاوەکو بتوانن بە خێرایی ئەرکەکانیان ئەنجامبدەن. هۆشیاریی ئێوە نیوەی سەرکەوتنی تیمەکانمانە لە کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکەدا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی

17/07/2026

ڤیدیۆ… تەنێک بەسەر قەڵاتی هەولێر دا تێدەپەڕێت، کە پێدەچێت مووشەکی بەرپەچدانەوەی درۆن بێت.

دژەتیرۆری کوردستان، هێمای ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیان.
17/07/2026

دژەتیرۆری کوردستان، هێمای ئارامی و ئاشتی و پێکەوەژیان.

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران دیمەنی هێرشە درۆنییەكەی سەر تاسڵوجەی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن: ئاگرێكی گەورە لە كۆگای ب...
17/07/2026

ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێران دیمەنی هێرشە درۆنییەكەی سەر تاسڵوجەی سلێمانی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن: ئاگرێكی گەورە لە كۆگای بارەگاكانی گرووپە جوداخوازەكان لە هەولێر و سلێمانی كەوتووتەوە

Address

Irbil

Telephone

+9647506348374

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Capital of Kurdistan Hawler-Arbailo posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category