02/12/2023
ڕێژەی زێڕین - ئاڵتونی | Golden Ratio
لە بوارەکانی ئەندازیاری دا بە تایبەت تەلارسازی و بیرکـاری و ھەروەھا لە ھـونــەرەکـانیش دا، ئەم یاسایە جوانكارییە گرنگیەکی زۆری هەیە وە لە بوونەوەراندا هەیە و داهێنەرانەیە لە دروستكردنی دا، بەڵگەیە لەسەر بوونی خالقێكی مەزن و شكۆمەند كە هەموو بەدیهێنراوێك بە ئەندازەگیرییەكی بێ وێنە دروستكراوە.هەروەها ئەم ڕێژە ئاڵتوونییە جێگەی بایەخپێدانە لەلایەن دیزاینەر و خاوەن بەهرە هونەرییەكانەوە و هەر كارێكی داهێنەرانە لە بەكارهێنانی ئەم ڕێژەیەوە سەرچاوە دەگرێت كە هاوكات مایەی(ئاسوودەییە بۆ تەماشاكاران).
دەقی یاساکە دوو بڕ لەگەڵ یەکتردا دەبنە خاوەنی ڕێژەی زێڕین
ڕێژەی ئاڵتونی بریتییە لە دوو هێڵی درێژ و کورت
وە ڕێژەکەشی یەکسانە بە 1.618..
کە هاوکێشەیەکی بیرکارییە
(a + b) / a = a / b = Φ
کە نزیکـەی 1.61803398875 دەبێ.
ئەم رێژەیەش پەیوەستە بە زنجیرەیەک یەک لە دوای یەک
ئەو ژمارەیەی کە ناسراوە بە زنجیرەی فیبۆناچی کە دووبارە بووەوەیە..
ئەم ڕێژەیــە زیاتر بە پیتی
( یۆنانی فای φ) ) هێما دەکرێت.
وە ڕێژەی زێڕین زۆر بەوردی لە هەرەمەکانی خۆفۆ لە میسردا دەردەکەوێت وە لە زۆرێک لە پڕۆژە تەلارسازە وردبینەکان...
هەروەها دەتوانین ڕێژەی زێڕین لە بە براندکردندا بەکاربهێنیت
بۆ نموونە: لۆگۆ دیزاین، تەنانەت ئەگەر لۆگۆکە خۆی شێوەی گۆشە چوارگۆشە یان سێگۆشەی زێڕینی نەبێت، بەڵام دەتوانێت ئەو توخمانە بەکاربهێنێت کە ڕێژەی زێڕین بەکاردەهێنن. ئەو لۆگەیەی یەکەم کە دیزان کرداوە لەلایەن خۆمەوە کە ڕێژەی ئاڵتوونی تێیدا بەدی دەکرێت،
هەروەها لۆگۆ بەناوبانگەکانی وەک پێپسی، بی پی، سی ئێن ئێن، تویتەر و ناشناڵ جیۆگرافیک ڕێژەی زێڕینیان لە دیزاینەکانیاندا بەکارهێناوە. ڕێژەی توخمەکانی وەک بەرزی و پانی لۆگۆی پێپسی، قەبارەی بازنەکان لە لۆگۆی بی پی، یان شوێن و قەبارەی بلۆکی دەقی سی ئێن ئێن سەبارەت بە وێنەی لۆگۆکە لەگەڵ ڕێژەی خودایی یەکدەگرێتەوە. ئەمەش هاوئاهەنگییەکی سروشتی بەم لۆگۆیانە دەبەخشێت لە شێوە و قەبارەکانیاندا کە سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت.
(دەرکەوتنی بەردەوامی ڕێژەی زێڕین لە لۆگۆی ئایکۆنیدا بە ڕێکەوت نییە..). توێژینەوەکان دەریدەخەن خەڵک پێکهاتەکان کە فای لەخۆدەگرن بە سەرنجڕاکێشترین شێوە لە ڕووی بینراو و جوانکارییەوە دەزانن. بەکارهێنانی ڕێژەی زێڕین بۆ ڕێنماییکردنی ڕێژە و قەبارە و شوێنی توخمەکان لە دیزاینی لۆگۆدا دڵنیای دەدات. ئەمەش بە شێوەیەکی نائاگایی دەنگدانەوەی لەگەڵ بەکارهێنەران دەدات و لۆگۆکان زیاتر سەرنجڕاکێش و لەبیرنەکراوتر دەکات.
ئامادەکردنی:
هێور عثمان