کوردستان-Kurdistan

کوردستان-Kurdistan کوردستان...میدیایەکی سەربەخۆ و بێ لایەن

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی جەژندا: كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، له‌سه‌ر بنه...
06/06/2025

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامی جەژندا:

كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور و یاسا و ڕێكکەوتنەکان چاره‌سه‌ر بكرێت كه‌ خزمەت بە بەرژەوەنديی گشتيى وڵات بکات. كوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکاتبەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانیسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کو...
01/06/2025

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سڵاو و ڕێز..

له‌ یادی (50) ساڵەی دامەزراندن و يۆبيلى زێڕينى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشكه‌ش به‌ بەڕێزتان و سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامان و جەماوەری یەکێتيی نيشتمانيى كوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.

لەم یاده‌دا بە ڕێزەوە دامەزرێنەری یەکێتی، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی و هەموو ئه‌و شەهید و تێکۆشەرانه‌ بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، قوربانیيان بۆ ئازادى داوه‌‌. كاروانى پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانى يه‌كێتى، شایستەی ڕێز و پێزانینە.

جەخت لە ئاماده‌يى و ڕۆڵی گرنگی یەکێتى لە پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه‌. هیوادارین ئەم یادە ببێتە هاندەرێکی بەهێزى پته‌وکردنی یەکڕيزيى نیشتمانی و پێکەوەیی لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان و پێکهاته‌کانی کوردستاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ کارکردنی هاوبەش له‌پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستاندا و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلى كوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/6/1

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌کاتساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، ...
31/05/2025

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌کات

ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌ڕوانێت بۆ به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی له‌پێناو داهاتوویه‌کی باشتردا بۆ گه‌لی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2025/5/31

سەرۆک نێچيرڤان بارزانی، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه‌ پێگه‌یشت.له‌ په‌يوه‌نديي...
28/05/2025

سەرۆک نێچيرڤان بارزانی، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا جەختیان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها باسيان له‌ هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه‌ و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد

مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به‌ بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: كوردستان به‌ نيشتمانى هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه‌ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26/5/2025، بەڕێز ن...
26/05/2025

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: كوردستان به‌ نيشتمانى هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه‌

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26/5/2025، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداريی كۆنفرانسی ساڵانەی زانكۆی كاتۆلیكی لە هەولێر كرد.

لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە پياوانى ئایینيی مه‌سيحى و موسڵمان، ئەكادیمی و میوانانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرەوە ئامادەی بوون.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی و شاندێكى FAO كۆبووه‌وه‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/5/26 بەڕێز نێچیر...
26/05/2025

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەری گشتی و شاندێكى FAO كۆبووه‌وه‌

به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/5/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی به‌ڕێز شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى ڕێكخراوه‌كه‌، كرد.

25/05/2025

دوو زەمەنی جیاواز…هەمان خۆشەویستی

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌كاتسەرۆک نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له...
25/05/2025

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌كات

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی له‌ هيتۆشى ئيشيزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌ريى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نيشان دا و ئاماژه‌ى به‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.

لاى خۆيه‌وه‌ ئيشيزوكا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
24/05/2025

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه

بەفەرمانی هەرێمیی و بەئیمزای سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورد...
22/05/2025

بەفەرمانی هەرێمیی و بەئیمزای سەرۆك نێچیرڤان بارزانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/5/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ هێنانەکایەی ناحیەی ئیلینجاخ وەک ناحیەیەکی نوێی سەر بە قەزای تەقتەق لە پارێزگای هەولێر، واژۆ کرد.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو کۆبووەوە
22/05/2025

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو کۆبووەوە

Address

Kurdistan
Kurdistan

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کوردستان-Kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کوردستان-Kurdistan:

Share