21/06/2022
کە دەڵێیت دیجیتاڵ مارکێتینگ، مەبەست لێی تەنیا دیزاینکردن نییە بۆ فەیسبووک و دوایی پەنجەنان بە دوگمەی (Boost)دا. دیجیتاڵ مارکێتینگ دروستکردنی پەیجی فەیسبووک و ئینستاگرام نییە.
دانانی پلانێک بۆ دیجیتاڵ تێگەشتنێکی باشی دەوێت بۆ هەموو ئەم چانڵانەی لە وێنەکەدا دیارن، تەنانەت ئەگەر لە پلانەکانتدا جێیان نابێتەوە، دەبێت هۆکارەکانت دیاربن و باشە و خراپەی هەموو چانڵەکان تێبگەیت. واتا دەبێت لە سەرەوە تەماشای هەرهەموو چانڵەکانی دیجیتاڵ مارکێتینگ بکەیت و لە پەیامەکەتەوە بێیتە خوارەوە بزانیت لەگەڵ کامەیان دەگونجێت بەو شێوەیە بودجە تەرخان بکەیت و کاریان تێدا بکەیت.
لە وێنەکەدا ناوی چەند سۆشیاڵ میدیا دەبینیت؟ لە کوێی پلانەکەدا جێیان بووەتەوە؟ ئەی سۆشیاڵ میدیا لە پلانەکەی تۆدا بۆ هێندە جیاوازە؟