09/14/2026
نەوەی نوێ مردووە و خەڵك چاوەڕێی ناشتنی دەكەن، گوتەبێژە گەمژەكەشی چاوەڕێ دەكات شاندی حكوومەت سەردانیان بكات!
دوای ئەوەی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سەردانی لایەنە سیاسییە (موعتەبەرەكان) بكات، جاشێك بەناوی هیمداد شاهین كە لە سایەی ئەو ماستاوەی بۆ سووكێكی وەك شاسوار عەبدولواحید دەیكات، كراوەتە گوتەبێژی نەوەی نوێ، ڕایگەیاند كە ئەوان ئامادە نین پێشوازیی لە شاندی حكوومەت بكەن.
تەبعەن گومانی تێدا نییە كە شاندی حكوومەت سەردانی نەوەی نوێ ناكات و لە بەرنامەشیاندا نەبووە سەردانیان بكهن، لەبەر دوو هۆكاری زۆر بچووك:
یەكەم: ئەو شاندە تەنیا دەچێتە لای ئەو حزبانەی كە لە نێو خەڵكی كوردستاندا قورساییان هەیە و ڕێزیان لێ دەگیرێت و ئیعتیباریان بۆ دادەنرێت. بەڵام حزبەكەی شاسوار كە ئەو هیمدادە جاشە گوتەبێژیەتی، لە نێو خەڵكدا سووك و ڕیسوا بووە، كەس حیسابیان بۆ ناكات، سەرۆكەكەیان ناوێرێت بچێتە نێو خەڵك لەبەر شەقبارانكردن، تەنانەت لە هۆتێلە پێنج ئەستێرەكانیش هێلكەباران دەكرێن و ڕیسوا دەكرێن، بۆیە حزبی ئاوا سووك بە دڵنیاییەوە سەردانی ناكرێت.
دووەم: شاندی حكوومەت بۆچی سەردانی نەوەی نوێ بكات لە كاتێكدا نەوەی نوێ بووە بە كۆمیتەیەكی یەكێتی، شاندی حكوومەت دەچێتە لای یەكێتی و لەوەش دڵنیایە كە دوایی ئەگەر پێویست بێت، یەكێتی هەر كۆمیتەیەك لە كۆمیتەكانی خۆی ئاگادار بكاتەوە، ئەوا زانیارییەكانی بۆ دەنێرێت، جا كۆمیتەی كارێزەوشك بێت یان كۆمیتەی ماڵی شاسوار!
ئینجا كەس هەیە ئەوە نەزانێت كە نەوەی نوێ وەك حزب كۆتایی هاتووە و لە چاوی خەڵكدا مردووە؟
كەس هەیە ئەوە نەبینێت كە بە لای خەڵكی كوردستانەوە ئەو ڕۆژەی شاسوار عەبدولواحید بەرگەی بو*تڵەكەی نەگرت و ئیمزای لەسەر ڕێككەوتنەكە كرد، ئیتر نەوەی نوێ مرد و چاوەڕێی ناشتنی دەكرێت؟
ئەوە نییە میدیای یەكێتی ئەمڕۆ بە فەرمی بڵاوی كردۆتەوە كە ئیتر كەناڵی (NRT)ش دادەخرێت؟ (وێنە لە كۆمێنتە) ئەمەش یەكەمین هەنگاوی ناشتنی نەوەی نوێیە، چونكە ئەگەر درۆیەكانی ئەو كەناڵە نەبێت، ئیتر شتێك نییە تا خەڵكی پێ هەڵبخەڵەتێنن و سواڵی دەنگی پێ بكەن!