01/04/2024
ڕەمەزان پەرست مەبن، خوا پەرست بن!
ـ دیاردەیەکی زۆر ناشرین هەیە لەناو ئێمەی موسڵماندا ئەویش عیبادەت کردن و خواپەرستیە تەنها و تەنها لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا وە مانگەکانی دی دوور لەخودا و خوداپەرستیە وەک ئەوەی خوای گەورە تەنها لەو مانگەدا هەبێ{نعوذ باللە} ئێمە پێویستە بەردەوام لە هەر دوانزە مانگی ساڵدا یادی خوا بکەین نەک تەنها مانگێک دیاری بکەین بۆ عیبادەت و خواپەرستی خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێ:
{إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُواْ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسۡتَقَٰمُواْ ...} الأحقاف : 13
ئەو كەسانەی كە ئەڵێن پەروەردگاری ئێمە تەنها (اللَّه) یەو بەتاك و تەنها ئەو ئەپەرستین پاشان دامەزراون لەسەر ئەو یەكخواپەرستییە . وە باشترین کردەوە لای خوای گەورە بەردەوام بوونە هەر وەکو پێغەمبەر{ﷺ} دەفەرمووێ:(إن أحب الأعمال إلى الله: ما دُوومَ عليه، وإنْ قلَّ) [متفق عليه].
واتا: باشترین کردەوە لای خودا بەردەوام بوونە ئەگەر کەمیش بێت.
گوومانی تیا نییە قورئان خوێندن خێر و چاکە بەڵام تەنیا بۆ ئەم مانگە دانەبەزیوە، یارمەتیدانی هەژار خێر و چاکە بەڵام تەنها لەم مانگەدا ناا .....هتد
خوای گەورە ئەفەرمووێ: ( وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ ...) المَائدة : 7 واتا: یادی ناز و نیعمهتی خوا بکهنهوه.
خۆ نەیفەرمووە تەنها لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا یادی خوا بکەنەوە. وە پێغەمبەر(ﷺ) بەردەوام داوای بەردەوامی و استقامەی لەخوای گەورە کردووە و بەردەوام دەیفەرموو(يا مقلب القلوب، ثبت قلبي على دينك) [رواه الترمذي، وهو في صحيح الجامع].
واتا: ئەی وەرگێری دڵەکان دڵم بچەسپێنە لەسەر دینەکەت.
پرسیار کرا لە پێغەمبەر (ﷺ) قال: يا رسول الله! قل لي في الإسلام قولًا لا أسأل عنه أحدًا غيرك، قال: قل: آمنت بالله ثم استقم معنى آمنت بالله
(صحیح مسلم)
واتا: ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ کردەوەیەکم پێ بڵێ لە ئیسلامدا پرسیار نەکەم دەربارەی له هیچ کەسێک جگە لەتۆ،پێغەمبەر ﷺ فەرموی بڵی ئیمانم هێنا بەخودا پاشان لەسەری بەردەوام بە
(وَٱلَّذِينَ ٱهۡتَدَوۡاْ زَادَهُمۡ هُدٗى وَءَاتَىٰهُمۡ تَقۡوَىٰهُمۡ) محمد: 17
واتا: وە ئەوانەیشی كە رێگاى هیدایەتیان گرتۆتەبەرو هاتوونەتە سەر ڕێگای ڕاستى خوای گەورە ئەوا خواى گەورە زیاتر هیدایەتیان ئەدات و دامەزراویان دەكات لەسەرى و تەقوایان پێ ئەبەخشێ .
بصیر نوری
دوو شەممە
٢٢ـی ڕەمەزان
١ـی ٤ـی ٢٠٢٤