08/05/2026
ئێستا (مامۆستا مەلا فایەق شارەزووری) لەتەمەنی (١٠٤) ساڵیدا کۆچی دووای کرد خوای گەوره لێی خۆشبێت.
ئەو مامۆستایەی لە ناوچەی مەریوان لەدایکبووە کەچی نازناوی شارەزووریە، بزانە هۆکاری پاشگری شارەزووری لە چیەوە هاتوە..؟
مامۆستا .
ئەو مامۆستایەی کە وانەی بە مامۆستای بەناوبانگ (کاک ئەحمەدی موفتی زادە) ووتوە.
ئەو مامۆستایەی بە خزمەتی (شێخ مەحمودی حەفید) و (شێخ عەلادینی بیارە)و (مەلا باقری بالک) گەیشتووە..
مامۆستا مەلا فایەق ..
لە ساڵی ١٩٢٢ لە گوندی #ئەڵمانە ی سەر بە شاری #مەریوان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایک بووە..
بۆ خوێندنی فەقێی دێتە کورستانی باشوور...
بۆ خوێندن ڕوودەکاتە کوردستانی باشور یەکەمجار دێتە گوندی #عەبابەیلێ لای (مەلا حەسەن) دەرس دەخوێنت پاشان دەچێتە شارۆچکەی #خورماڵ لای م. (سەید عارفی بێ لەنگە) دەرس دەخوێنێت هەر لەوێش دەبێتە موستەعید م.(ئەحمدی موفتی زادە) فەقێ دەبێت لای دەرسی پێ دەڵێت ،دەڵێت ئەوەندە زیرەک بووە فریای نەدەکەوتم..
پاشان دەچێتە #بیارە لای مەرحوم شێخ و م. دەخوێنێت، پاشان دەچێتە #پێنجوێن..
چاوی بە دەکەوێت...
ئەو کاتەی فەقێ بوو لە مزگەوتی (حاجی حان) لە سلێمانی چوەتە خزمەتی شێخ مەحمود لە گوندی #داریکەلی..
لە سەرەتای پەنجاکاندا لە پێنجوێن لای مامۆستا مەلا ئیسماعیل ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت، دەبێتە مەلای گوندی #وەیسە پاشان دێتە گوندی لە بناری #سورێن لە پاش بانی بنۆک دێتە گوندی #نەوێ لە گوندی نەوێ یەکێک لە فەقێکانی مەلا ئەحمەدی کاکە مەحمودی هێڵانپێ دەبێت پاشان گوندی #قاینەیجە دوواتر #سلێمانی...
نازناوی شارەزووری...
هەرچەندە مامۆستا خەڵکی ناوچەی مەریوانە بەڵام لەبەر ئەوەی زیاتر لە گوندەکانی بناری سورێن و شارەزوور بووە بۆیە نازناوی شارەزووری بەسەردا بڕاوە..
باوکی هەردوو بانگخوازی ناسراوی کوردستان
باوکی ناسراوترین و خۆشەویسترین و بەناوبانگترین مامۆستای کوردستان ئەویش مامۆستا مەلا محمدی مەلا فایەق و مامۆستا مەلا ئەحمەد.
نوسینی ....
سەرچاوە... چاوپێکەوتنی گروپی گوڵنار ..