Salar Mustafa سالار مصطفى

Salar Mustafa سالار مصطفى بو ئەوەی بارودوخەکان باشبن پێویستە خوت باشترکەی
( لتكو?

15/05/2026
بوچی هەندێ کەس لە دوای لوتکەی سەرکەوتن بەردەبنەوە؟کەسانێک دەبینی لەوپەری سەرکەوتنی مادی یان کومەلایەتی یان دەسەلاتداری ل...
23/04/2026

بوچی هەندێ کەس لە دوای لوتکەی سەرکەوتن بەردەبنەوە؟

کەسانێک دەبینی لەوپەری سەرکەوتنی مادی یان کومەلایەتی یان دەسەلاتداری لە پرێکا دەکەونە خوارەوە، هوکارەکەی تەنها بارودوخ و رکابەری و هێزی دەرەکی نیە ..!

هوکارە ناوەکیەکان زور کاریگەرترن لە تێکشکاندنی هەر سەرکەوتنێک، ئەوانیش دەگەرێنەوە بو ئاستی وەعی یان ووشیاری ئەوکەسە ..

پێکهاتەی دەرونی کەسەکە ئەگەر پربو لە شوکی دەرونی و برینی چارەسەر نەکراو بەتایبەتی برینی عاتفی کە زوربەی جار دەگەرێتەوە بو سەردەمی منالی ..

ئەم برینانە روژبەروژ گەرمتردەبن ئەگەر چارەسەر نەکرێن و خاوەنەکەی لەناکاو توشی حالەتێکی سەرکێشی و بەلارێدابردندا دەکەن و یەک بریاری هەلە بەرهەمی چەندین سال دەکات بە خ*لەمێش ..

لێرە جیاوازی نێوان ئاستی وەعی و ووشیاری و زانیاری دیاردەبێت، لەوانەیە کەسەکە خاوەن زانین هێز و شتی تربێت بەلام یادگەیەکی پر لە رق و تورەیی و ئیرەیی و خەفەت و گومان و زوریە ..

لەبەرئەوەی بەدوای چارەسەر نەگەراوە و برینە دەرونیەکانی تچارەسەر نەکرد ئەو ووزە نەرێنیە لەکوتوپرێکدا وایلێدەکات بەرەوژور بکشێتەوە ..

لەزوربەی بوارەکان ناویان دەبینین و هەندێکیان خویان لەناوبردوە و هەندێکیان توشی جورەها نەخشی و دلەراوکێبون ..

لەبەرئەوە پێداچونەوەو هەلسەنگاندن پێویستە و لەکاتی هەبونی ئیشارەتی نەگەتیڤ داواکردنی هاوکری گرنگە تاکو دەسکەوتەکانت زیاتر گەشەپێبدەی ..

ئایا دەزانی سیستەمی بەرهەداری چیە ؟ چون کاریگەری دەکاتە سەر شێوازی ژیان وەک تەندروستی و کارسازی و باری دارایی؟ئەم سیستەم...
21/04/2026

ئایا دەزانی سیستەمی بەرهەداری چیە ؟ چون کاریگەری دەکاتە سەر شێوازی ژیان وەک تەندروستی و کارسازی و باری دارایی؟

ئەم سیستەمە زوربەی کەسانی کاریگەر لەجیهان کاریپێدەکەن و گورانکاری زور دروست دەکات، بو ئەوەی لە قوناغێکی سەختدا بچیە قوناغێکی باشتر و بە هەنگاوی ئاسان و رێکخراو کاردەکات ..

بەبەرزکردنی ئاستی ووشیاری و چارەسەرکردنی بەریەککەوتنی قەناعەت و کارکردن و دانانی ستراتیجی گونجاو هەنگاو بە هەنگاو و ئاسان دەستپێدەکات بەرەو ئەنجامی خوازراو ..

چەند ووشەیەک روژانە بەکاردێنین هوکاری هەولنەدانن: بونمنە دەلێین حەزدەکەم ( -—— ) بکەم ( بەلام ـ بەس ـ ئاخر ـ دوواتر ـ ناکرێت ـ نەوەک ـ ئەدی )

دووای ئەم ووشانە باسی هەر شتێک بکەی تەنها بەهانەیە یان پاساوە تاکو لە بازنەی ئیسراحەت دەرنەچی ..

بو شکاندنی ئەم بەربەستانە ئەم ووشانە بەکار بێنە ( ئەگەر بو ـ ئەگەر توانیم ـ خو هیچ زەرەرناکەم ئەگەر ـ کێ لەم شتە زیرەکە ـ ئەوان چون سەرکەوتن ـ شتێک هەیە من نایزانم و دەکرێت .. ؟

بەگورینی شێوەی قسەکردن زور شت دەگورێت و گرنگترینان شێوازی دونیابینی نەرێنی یان رەشبینیە ..

ئەم هەنگاوە بچوکە لەوانەیە نارەحەتتبکات زور ئاساییە بەردەوامبە لەسەر ووشە ئەرێنیەکان و بەدوای ژینگەو کەس و زانیاری لەوبوارەدا بگەرێ ..

لێرە هەست بە جورێک لە هاندانی دروست دەکەی و خوت بە خاوەن بریار دەزانی نەک بارودوخ، بوئەوەی سەرکەوی پێویستیت بە نەخشەرێگاو سیستەمێکی نوێیە ..

ئەمە سەرەتایەکی باشە وەک ئەوەی بریارتدابێت بچیە هولی لەشجوانی و دەستبە راهێنان و بنیاتنان بکەی، سەرەتاکەی زەحمەتە تەشەنوج و ئازاردەخوی دوواتر ئەنجامەکان دەبینی ..

لە رێگای گەشەپێدانی کەسی و کارسازی هەلسەنگاندن و دوزینەوەی کەسانی نزیک لەو بوارە بەشداربە لە گروپەکانی گەشەپێدانی کەسی و کارسازی ..

بو ئەو مەبەستە گروپێک دروستدەکەین بە شێەوەی ئونلاین و راستەوخو ئامادەین هاوکاریتان بکەین و سەرنج و تێبینیکانتان گفتوگو بکەن ..

ئەم دەرفەتە لەدەست نەدە ..

هەلبژاردەکانی ئەمرو شێوازی ژیانت دیاردەکەن دوای چەند سالی بێت، چەند جار بیرلە  گورینی شتێک دەکەیەوە  .. پاشان دەلێی ئێست...
20/04/2026

هەلبژاردەکانی ئەمرو شێوازی ژیانت دیاردەکەن دوای چەند سالی بێت، چەند جار بیرلە گورینی شتێک دەکەیەوە .. پاشان دەلێی ئێستا نە ؟
نەک لەبەرئەوەی ئەو شتەت ناوێ، بەلکو لەبەرئەوەی لەو ژینگە لێراهاتوی هەمان خەلک هەمان روتین و هەمان هەست ..

با راشکاوانە قسەبکەم:
گرفت لە دەوروبەر و خانوە کونەکە نیە گرفت لەو شێوازی ژیانە کەپێی بەستراویەوە ..

هەمان فشار و هەمان بیرکردنەوە و هەمان بازنە، بو باشترکردنی شێوازی ژیان گورینی خانو یان گواستنەوە بو ژینگەیەکی نوێ هەلبژاردەیەکی نوێ پێویستە ..

لەبەر ئەوەیە کاتێ خەلکانێک دەگوازنەوە بو پروژەی نیشتەجێبونی نوێ، تەنها شوێنەکە ناگورن بەلکو شێوازی ژیانیان بەتەواوی دەگوردرێت ..

✔️ ژینگەیەکی ئارامتر
✔️ خەلکێکی سەقامگیرتر
✔️ هەستکردن بە سەرەتایەکی نوێ

لێرە گورانکاری راستەقینە رودەدات .. پرسیارەکە ئەوەنیە ئایا خانوێک دەکری یان نا؟

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا بەتەمای لە چەند سالیبێت بەهەمان شێوە بژی؟ ئەگەر وەلامەکەت “ نەخێربو “ لەوانەیە ئێستا کاتێکی گونجاوبێت بو ئەوەی هەنگاوێکی نوێ بنێی ..

ئێستا چەند دەرفەتێکی راستەقینە هەیە لەناو پروەکانی نیشتەجێبونی گونجاو لەروی ( نرخ و قیستی درێژخایەن )
هەموو شتێ پێویستی بە سەرمایەی گەورە نیە وەک ئەوەی بیری لێدەکەیەوە ..

📩 ئەگەر زانیاری و رێنماییت پێویستە سەبارەت بە یەکێک لەو پروژانە بوم بنوسە ( گرنگ) یان راستەوخو پەیوەندیم پێ بکە خوشحالدەبین ..

تێبینی// وەک هەموو بازارەکانی تر پروژەی نایاب و باش و ناوەندی و خراب هەیە پێویستە ئەوانەی مامەلەیان لەگەل دەکەی کومپانیا و کەسی خاوەن متمانەبن ..

ئاسانترین تەکنیک زورترین سود ..؟ کاتێ گرفت دروستدەبێت بە دوو شێوە هەلسوکەوت دەکەین یان توشی شوک دەبین و هەموو ئەندامەکان...
19/04/2026

ئاسانترین تەکنیک زورترین سود ..؟

کاتێ گرفت دروستدەبێت بە دوو شێوە هەلسوکەوت دەکەین یان توشی شوک دەبین و هەموو ئەندامەکانی جەستە رادەوەستن یان توشی دلەراوکێ و هەلچون دەبین ..

لە هەردوو حالەتدا تەرکیزبکە سەر هەناسەدان ( breth in breth out) هەناسەی قول و بلێ:
من بەئاگام .. من باشم .. من بەئاگام .. من باشم .. یان هەر ووشەیەک بەتایبەتی .. لاحول ولا قوە الا باللە .. مەبەست لەم ووشانە ئارامکردنەوەی سیستەمی دەماری مروڤە تاکو مێشک دووبارە ئوکسجین وەرگرێت و بەدروستی بێتەوە سەر خەت ..

ئەگەر وەک نەریتێک روژانە ئەم تەکنیکە بەکاربێنی سیستەمی بەرگری لەش بەهێزدەبێت و تەرکیز بەرزتر دەبێت و نوستن رێکدەخرێتەوە ..

بەردەوامبون لەسەر ئەم تەکنیکە روژ بەروژ هەست بە گورانکاری دەکەی و زور کەموکوری لە کەساتی خوتدا دەبینیەوە و بەشێوەیەکی باشتر رەفتادەکەی ..

کاریگەریەکەی دەگوازرێتەوە بو دەوروبەر و دانبەخوداگرتن و تێگەیشتن جێگای دلەراوکێ و تەنەهاوێشتن دەگرێتەوە ..

زور ئاسانە زور بەسودە ئەگەر بەکاربێنی ..

هەنگاوی دووەم:کاتێ دەگەینە بنبەست و لە دەرچەیەک دەگەرێین پێویستە لەدەرونناسی دەستپێکەین چونکە سەرەتاو کوتایی هەلبژاردەکا...
16/04/2026

هەنگاوی دووەم:
کاتێ دەگەینە بنبەست و لە دەرچەیەک دەگەرێین پێویستە لەدەرونناسی دەستپێکەین چونکە سەرەتاو کوتایی هەلبژاردەکان لەوێیە ئەگەر دوبارە و سێبارە پێداچونەوە نەبێت هەرجارەو بە ئاوازێک دەخوێنی ..

خەلک واتێگەیشتون دەرونزانی بو کەسانی نەخوشە، بەلێ راستە بەلام ئەوەی دروستە بو کەسانی ساخە یەکەمجار تاکو بتوانن ژیان باشتر بەرێکەن و گەشەبکەن ..

ئەو ترسەی لای خەلک هەیە ترسێکی دروستکراوە لە نەوەکانی پێشتر وەرگیراوە و بوە بە شتێکی ئاسایی تارادەیەک دەلێین ژیان هەروابوە و هەرواش دەبێت ..

نەخێر رابردوو یەکساننیە بە ئایندە دەتوانین زوربەی هەلسوکەوتی هەلە دیارکەین و بەوردی سەرچاوەکەی ببینینەوە و دووبارە هەلسەنگاندنی بوبکەین ..

کەواتە یادگەی مروڤ زوربەی رەفتارەکان کونترولدەکات و دەکرێت ئێستا ئێمە لەسەر بەرنامەی کەسانێک بروین کە پێش چەندین سال و بو ئە سەردەمە گونجاوبوە و بەکاهاتوە ..

نەترسە کردنەوەی ئەو فایلانە بارێکی قورس لەسەر شانت لادەبات کە پەیوەندیان بە خوتەوە نیە و ووشیاربونەوەیەکی نوێ پەیدادەبێت و بە شێوەیەکی زور جوان رون سەیری ئێستا و ئایندە دەکەی ..

تێبینی پێویستە بە بەزەیی لەگەل خوت دەستپێکەی نەک خوسزادان، بەلێبوردن و نەرمینواندن و پرسیارکردن دەگورێی بو باشتر ..

کاتێ واز لە هەندێ نەریت و رەفتاری خرابدێنی بوشایی دروستدەبێت و لەجیاتی ئەوان کات و ئارامی دەرونی کرانەوەو هەلسوکەوتی نوێ دروستکەی ..

( و نفس وما سواها فألهمها فجورها و تقواها )

هەر پرسیارێکتان هەیە لە بواری گەشەپێدانی بە خوشحالیەوە وەلامدەدەینەوە .. یان کام بابەت زیاتر حەزدەکەن باسکەین لەکومێت ئیشارەتی بو بکەن و هەرس سەرکەوتوبن ..

بوچی ئێستا هەست بە ماندوبونی زیاتر دەکەین ..؟جورێکی ماندوبون نابینرێت، نەک لەبەر زور کارکردن یان زوربونی بەرپرسیارێتی، ل...
14/04/2026

بوچی ئێستا هەست بە ماندوبونی زیاتر دەکەین ..؟

جورێکی ماندوبون نابینرێت، نەک لەبەر زور کارکردن یان زوربونی بەرپرسیارێتی، لەبەر ئەوەی هەموو روژێ هەولدەدەی بەلام ئەنجامەکان دوبارەن ..
لە دەرچەیەک دەگەرێی گورانکاری دروستکەی، بەلام لەبەر ئالوزی و سەرقالبونی زور و دواخستن و بزربونی دید و سەرەتای بێ کوتایی جورە فەراغێکی دەرونی دروست دەبێت و بە روداوەکانی روژ پردەکەینەوە ..!

گرفتەکە تەنها روداوەکانی روژ و بازار نین، گرفتەکەئەوەیە کە ماوەیەکی درێژە بەدروستی روبەروی خوت نەبویەوە و نەتپرسی:
بەراستی چیم دەوێت؟
بو کوێ دەروم؟
خەلەلەکە لە خومە یان لە دەوروبەر؟
پێویستە لەخوم دەسپێکەم یان چارەسەر لەدەرێیە؟

بەم شێوەیە کارکردنی زور بەبێ هەبونی ئاراستەیەکی دیار، ئەمەش هەندێجار لە راوەستان خرابترە هەرتوش بەتەنهانی خەلکێکی زور ئەم گرفتەیان هەیە و لەژێر فشاردا دەژین..
ئەمە شتێکی ئاساییە بەلام ئەوەی نائاساییە بەم شێوەیە راوەستی ..

هەموو گورانێکی راستەقینە بە ساتێکی راستگویانە دەست پێدەکات و داندەنێین بەوەی گرفتەکە تەنها لەدەرەوەنیە ..
ئەگەر بەم شێوەیە هەستدەکەی لەوانەیە ئەمە کوتایی قوناخێکی قورس نەێت بەلکو سەرەتای ووشیاربونەوەیە و سەرەتایەکی نوێیە ..
چی بکرێت باشە؟
لە شێوازی دونیابینیت دەسپێکە .. ئایا بەئەرێنی سەیری دونیادەکەی یان بە رەشبینی ؟
یان بە راستەقینە؟

پێویستە بگەرێیەوە ناوەوە و راستیەکان چونن ئەوهابیابینی وەک هەبونی روداوی نەخوازراو لە رابردو کە تا ئێستا خەفەت و ترس و تورەبونەکان لەسەر شانتن ..
بەدەستنیشانکردنی ئەمانە هەنگاوی یەکەمی چارەسەرت دەستپێکرد و بە راهێنان و جوراوجور و خ*ل و راوێژ و فێربون زور دەگورێی ..
ئەگەر پێتان باشە ؟
هەنگاوی دووەمیش باسدەکەین ..

ئەوەی دیارە بەرەو قوناغێکی نوێ دەروین .. بژاردەکان کامانەن؟ئێستا لە هەموو کات زیاتر هەست بە گورانی گەورەدەکرێت لەروی پێش...
04/04/2026

ئەوەی دیارە بەرەو قوناغێکی نوێ دەروین .. بژاردەکان کامانەن؟
ئێستا لە هەموو کات زیاتر هەست بە گورانی گەورەدەکرێت لەروی پێشکەوتنی تەکنەلوجی و کرانەوەی جیهان بەروی مروڤایەتی.
سەرەرای هەولی ئەوانەی دەیانەوێت ئەم پێشکەوتنە بە مەبەستی چەوساندنەوەو و شەرو ئاژاوە بەکاربێنن بەداخەوە .. هێشتا دەرفەتی زور بەدەستەوەیە بو سەرکەوتنی مروڤ دوستی و ئاوەدانکردنەوە هەروەک خوای میهرەبان دەفەرمێت ( هەرچەند ئاگری شەر هەلکەن من دەیکوژێنمەوە )
سەبارەت بە کەسی ئاسایی لەوانەیە کاریگەریەکان لەسەری زوربن و ئامادەکاریەکانی کەمتربن و جورێک لە نائومێدی و خەفەت بەروکی بگرن ..
گواستنەوەی مروڤ لە قوناغێکەوە بو قوناغێکی تر تەنها بە بریارێک یەکلایی ناکرێتەوە .. بەلکو پێویستی بە دوبارە بنیاتنانەوەی کاملی مروڤە.
زور کەس داوای گورانکاری دەکەن، بەلام کەم کەس لەوەتێدەگەن کەوا گورانکاری راستەقینە پێویستی بە ستراتیجێکی رون و عەقلیەتێکی نوێ و شێوازێکی ژیانی تەواو جیاوازە ..
هەموو گرفتەکە بەهوی زروفەوە نیە بەتەنها، بەلکو چونیەتی بینینی زروفەکەیە لە لای خوتەوە.
زیاتر روبەروی بەرگری و ماندوبون و گومان و نائومێدی دەبین.
ئەمە شتێکی ئاساییە چونکە تو هەولی دەرچون دەدەی لە وێنەیەکی کونی خوت.
بەلام سەرەتا راستەقینەکە بە دانانی پلان نیە ..!
بەلکو بە دانانی عەقلیەتە ..
کاتێ دەستدەکەی بە پەینکردنی عەقلت بە بیرکردنەوەی ئەرێنی، راهێنان بەخوت دەکەی لەسەر بینینی دەرفەت لەجیاتی بەربەست، تەنها لێرە زروفەکان کاریگەریان لەسەرت نامێنێت.
عەقلیتی ئەرێنی بەواتای پشتگوێخستنی واقع نیە ...
بەلکو ئەو هێزەیە واتلێدەکات بە شێوەیەکی جیاواز روبەروی زروفەکانت ببی.
ئەگەر بەتەمای چونە ناو قوناغێکی نوێی:
لە ناوەوە دەستپێکە ..
دواتر ستراتیج دانێ ..
ئەو شێوازی ژیانە دروستکە کە شایەنی وێنەی داهاتوی خوتە ..
لێرە بژاردەکان دیاردەبن بەپێی ئاستی ئامادەکاریەکانت ..
تێبینی// پێویستیت بە خاوێنکردنەوەی یادەوەری و دروستکردنی نەریتی نوێ هەیە بو دەستبەکاربون.

ئایا پەیوەندیەکانت پشتگیریت دەکەن بو سەرکەوتن یان تەنها بو کاتبەسەربردنە؟زور کەس وابیردەکەنەوە سەرکەوتن تەنها پێویستی بە...
02/04/2026

ئایا پەیوەندیەکانت پشتگیریت دەکەن بو سەرکەوتن یان تەنها بو کاتبەسەربردنە؟

زور کەس وابیردەکەنەوە سەرکەوتن تەنها پێویستی بە خوماندوکردنی زیاترە بەلام راستیێکی نەگوتراوی تریش هەیە:
ئاستی ژیانت لە ئاستی ئەو ژینگەیە کە روژانە تێیدا دەژی وەک ئاستی زانین و ووشیاری تاک و چالاکی کومەلایەتی و گەشەپێدانی کار و ..
ئەو فاکتەرەی زور کاریگەرەو رەنگدانەوەی هەیە لەسەر ژیانت ئەو کەسانەن کە لەگەلیان دادەنیشی و شێوازی بیرکردنەوەیان و نیازبەرزی و تەنانەت گرفتەکانیان ..

هەموو ئەمانە بوتو دەگوازرێنەوە بە شێوەیەکی ناراستەوخو
ئەگەر ویستت پێشکەوی، پێویستناکات هەموو شتێ بزانی تەنها پێویستە کەسە دروستەکان بناسی ..
چون دەستپێکەین؟

لەوکەسانە نزیکبەرەوە کە ئەنجامیان هەیە نەک تەنها قسەکردن، پرسیاریان لێبکە ولێیان فێربە بەبێ دودلی ؟
ئەو پەیوەندیانەی بێزارتدەکەن و رەشبینن کەمترین کاتیان پێبدە ..
لەهەمانکاتدا پێویستە تو تەرەفێکی سودبەخشبی لەناو پەیوەندیەکانت نەک تەنها بەرژەوەندی خوت بپارێزی و چاوەرێی وەرگرتنبی ..

پەیوەندی بەهێز بە سودفە ناهێن بەلکو بە ووشیاری دروستدەکرێن و هەلدەبژێردرێن ..

مەرج نیە تەنها بەدوای کەسی خاوەن پلە و بەرژەوەندیدا بگەرێی لەو کەسانە بگەرێ کە کەموکوریەکانت دیاردەکەن بەرێزەوە .. هانتدەدەن بو گەشەکردن ئەم کەسانە لەوانەیە لە دەوروبەرت بن بەلام تائێستا پێت نەزانیوە وە ئەوانیش پێویستیان بە تەواکاری و گەشەکردنە ..

ئێستا یان ژینگەکەت هەلدەبژێری یان ژینگەکەت لە شوێنێک داتدەنێن کە لەخوت ناچێت و دوواتر باجەکەی بە کاش دەژمێری ..
لەکوتاییدا ئەگەر حەزدەکەی شێوازی بیرکردنەوەو پەیوەندیەکانت گەشە پێبدەی بوئەوەی لەئایندەدا سودوەرگری بوم بنوسە ( گەشە )

01/04/2026

ئایا دەکرێت ژیان بێ گرفتبێت؟
نەخێر، هەمیشە بەرزی و نزمی و بەریەککەوتن رودەدات، ئەوەی گرنگە چونیەتی مامەلەکردنە لەگەل هەر بارودوخێک بەپێی دوخەکە و بەپێی ئامادەکاری کەسی و دامەزراوەیی.
لەوانەیە نەتوانیین هەندێ بارودوخ بگورین یان بکەوینە ژێر کاریگەری راستەوخوی روداوەکە یان سێبەری روداوەکە و هەندێ جار باجێکی قورس دەدەین .. لێرە بەئاگادێینەوە و دەزانین لە تاقیکردنەوەداین و گرنگی باری دەرونی و ئاینی و کومەلایەتی و ئابوری دەردەکەوێت ..
ئەگەر کەسێکی خاوەن دید و بەرنامە نەبی بەگرفتێکی بچوک کونترول لەدەست دەدەی و ترس و دلەراوکێ داگیرتدەکەن تەنانەت دەوروبەرەکەت هەراساندەکەی لەجیاتی دانبەخوداگرتن ..
کاتێ دەزانین هەموو شتێک تاقیکردنەوەیە و زور بەدیقەت خالی لەسەرە بەشێوەیەکی ووشیارتر هەولدەدەین لێرەدا چەند جور هەولدان پێویستە:
هەنگاوی یکەم هەلگرتنی بەرپرسیارێتیە چەند پرسیارێک دێنە پێش:
من لەچ رویێکەوە خرابم؟
لە چ رویەکەوە باشم؟
چی بکەم باشە؟
هەنگاوی دووەم دیاریکردنی ئەنجامی خوازراوە کە بە چەند پرسیارێک دەستپێدەکات:
ئایا ئەو دەسکەوت و ئەنجامەی ئێستا هەمە تەواوە یان وەک پێویست نیە لەروی دەرونی ؟ تەندروستی؟ زانین؟ ئاینی ؟ کار؟ کومەلایەتی؟ دارایی؟ ..
بوچی لەم بوارە وەک پێویست ئەنجامم نیە؟
بومن چەند گرنگە ئەم ئەنجامە؟
ئەگەر ئەو ئەنجامەم هەبا ئێستا بارودوخەکان چون دەبون؟
هەنگاوی سێیەم:
کەی کاتی گونجاوە بو دوزینەوەی چارەسەر؟
لەکوێ دەستپێکەم ؟
کێ شارەزایە لە و بوارەی دەتەوێ کاری لەسەربکەی؟
هیچ کات تاخیرنیە و یەکێکبە لەوانەی وەستان نازانن و بە هەنگوێکی بچوک دەسپێکە ..
ئەگەر هەست بە بزربون دەکەی یان پێویستیت بە رونکردنەوەی زیاترە بوم بنوسە ( سەرەتا ) با پێکەوە هەنگاو بە هەنگاو رێکیبخەین ..
#هاندان

Address

Ankawa
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Salar Mustafa سالار مصطفى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share