ئارام ئەحمەد

ئارام ئەحمەد Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ئارام ئەحمەد, Social Media Agency, Salim Street, Sulaymaniyah, As Sulaymaniyah.

DOZ MEDIA Agency A non-profit independent project, It works Courageously on national issues and Community issues, It is the window to convey the message of all the different layers of the nation, there is no red line on our side, but we must respect the high values of our society, Great Kurdistan is our highest value.

27/09/2026

بیرتانە لەم لایڤەدا باسی دامەزراندنی ڕێکخراوەی چەترم کرد؟ ئەمرۆ قسەکانی منیان سەلماند نوسەرو هونەرمەندە خۆفرۆشەکان،،،، خۆشبەختانە دوای ئەم لایڤە بەشێک لەو نوسەرو ڕۆژنامەنوسە دیارانەی شاری سلێمانی ئەمرۆ بەشداریان نەکردو کشاونەتەوە.......بچنە یەکەم کۆمێنت و گوێ لە لایڤەکە بگرنەوە،

27/09/2026

هێرش بۆ سەر گۆرانی "مەیلەنگێنە مەیلەنگێنە،چواردەوری مەمکت ئاوێنە" بۆ؟ کێن ئەوانەی دژایەتی دەکەن و بۆ؟ راستی لێرەیە...گوڵ لێرەیەو لێرەسەما بکە.

22/09/2026

نوێترین لایڤی ئەمشەو 22-9-2026 تایبەت لەسەر:

لە پێنجوێنەوە تا دەرکردنی کۆمەڵێک لە پەیجەوانەکانی یەکێتی و شەڕی کچانی بەناو مۆدێل لەگەڵ کەسانی بەناو خێرخواز... لەوێوە بۆ ئێن ئاڕتیەکەی شاسوارو وەدەرنانی کارمەندە خۆفرۆشەکانی....شەڕی شاسوارو علی لەلایەک....بە کورتی گوێبگرەو ببیستە هههههههههه.

ئاگاداری!!!!سبەی شەو سێ شەممە 22-9-2026. کاژمێر 9:00 بەکاتی ئەوروپاو10:00 بەکاتی کوردستان لایڤ لەسەر چەند بابەتێک:یەکەم-...
21/09/2026

ئاگاداری!!!!

سبەی شەو سێ شەممە 22-9-2026. کاژمێر 9:00 بەکاتی ئەوروپاو10:00 بەکاتی کوردستان لایڤ لەسەر چەند بابەتێک:

یەکەم- مێدیاکارو پەیجچیەکانی ناو تیڤی و سۆشیالمێدیا دوای تڕۆ کردنیان.

دووەم- بەناوخێرخوازی دەسبڕو بەناو مۆدێلات.
کۆمەڵێ بابەتی تریش،. لەم پەیجەوە
کەلێرەو لە یەکەم کۆمێنت دادەنرێت.

https://www.facebook.com/share/1Xzs9Yzp2r/?mibextid=wwXIfr

کاتێک ژیان دەبێتە نمایش و ستۆری!....من ئاوام ئەی تۆ؟!!!من سەرقاڵی ژیانم،بەکامی دڵ پیاسەی ئێواران دەکەم،هەندێ جار دەچمە ن...
20/09/2026

کاتێک ژیان دەبێتە نمایش و ستۆری!....من ئاوام ئەی تۆ؟!!!

من سەرقاڵی ژیانم،بەکامی دڵ پیاسەی ئێواران دەکەم،هەندێ جار دەچمە ناو سەنتەر و بازاڕەکان،هەندێ جار دەچمە سەردەریا و بە ئارامی گوێ بۆ دەنگی شەپۆلەکان دەگرم،بەژێر لێزمەی باراندا دەڕۆم، جار جار چەترێک بەدەستەوەو هەندێ جار هیچ.

خواردنی جۆراوجۆر دەخۆم،بەیانیان حەز دەکەم مێزەکەم ڕازاوە بێت، شۆفێری دەکەم، لەکۆڕی هاوڕێیاندا پڕ دەبم لە گفتوگۆی جدی و نوکتەو پێکەنین.

سەیری کتێبخانەکەم دەکەم،کتێب دەخوێنمەوە،جارجارە ڕێکیان دەخەم، تۆزی ڕوخساریان دەسڕم، جلوبەرگی جۆراوجۆر دەپۆشم،هەندێ جار گۆرانی دەڵێم،بەڵام بە دەنگێکی نزم، تەنها بۆ خۆم.

ئەمە هەمووی بەشێکن لە ژیانی من، هەرکەس بەجۆرێ لە جۆرەکان دەژی، بەڵام هەموو بەشەکانی پێویستی بەستۆری نیە،سات بەساتەکانی نابێت ببێتە وێنەو ڤیدۆو بەڵگەیەک بۆ چاوی خەڵک.

مرۆڤی تەندروست و سەنگین هەموو ژیانی خۆی لە پەنجەرەیەکی بچوکەوە بۆ خەڵك ناخاتە دەرەوە، هەموو خۆشیەک، ناخۆشیەک نابێتە نمایش، هەموو سفرەیەک پیشانی خەڵک نادرێت، هەموو ساتێکی جوان نابێتە پێویستیەک بۆ سەلماندنی ئەوەی منیش ژیان دەکەم.

بەشێک لە مرۆڤەکان پێش ئەوەی ساتێک پەیدا بکەن و تێیدا بژین بیرلەوە دەکەنەوە چۆن پیشانی خەڵکی بدەن،پێش ئەوەی چایەکە بخۆنەوە، وێنەی لێ دەگرن، پێش ئەوەی خواردنەکەی تام بکات، مێزەکەی بۆ چاوی خەڵک ڕێک دەخات،پێش ئەوەی خۆشییەکەی هەست پێ بکات، بیر لە لایک و سەیرکردن دەکاتەوە.

من هەمیشە لە خۆم دەپرسـم،ئایا ساتێک لەژیانی من کە هیچ کەسێک نایبینێت، کەمتر ڕاستەقینەیە؟

ژیانی من بە خەڵک چی؟بەخەڵک چی بەیانیان چی دەخۆم،ئێواران چی لەسەر مێزەکەمە؟کاتێک میوانم هەیە چی دەخۆین؟کاتێک دەچمە میوانی، سفرەکەیان چۆنە؟

ئەوەی مرۆڤ لە ژیانی تایبەتی خۆیدا چۆن دەژی، چۆن دەخوات،چۆن پێدەکەنێت، چۆن دەگری، کەی دەچێتە دەرەوەو کەی لە ماڵەوە دەمێنێتەوە، ئەگەر بۆ خۆی مانای هەبێت، پێویستی بە سەلماندن نیە بۆ هیچ کەسێک، ژیان پێویستی بە بینەر نیە.

هەندێ لە جوانترین خۆشییەکان ئەو کاتانەن کە هیچ وێنەیەکیان نییە!

ئەو پیاسەیەی هیچ کەس نازانێت چوویت.
ئەو قاوەیەی هیچ کەس نازانێت خواردووتەوە.
ئەو کتێبەی هیچ کەس نازانێت خوێندوتەوە.
ئەو شەوەی لەگەڵ هاوڕێکانت پێکەنیت و هیچ کامێرایەک لەوێ نەبوو.
ئەو گۆرانییەی تەنها خۆت بیستت
ئەو ژوانەی تەنها خۆت و مەعشوقەکەت بوون.

ئەمانە شاید بچووک بن،بەڵام زۆرجار ڕاستەقینەترین بەشەکانی ژیانن،ئەمانە لە یادەوەریدا دەمێننەوە، زۆرجاران ، ستۆریەکان،وێنە ڕاستەقینەکان دەشێوێنن،دەیکوژن.

من دژی نیشاندانی خۆشی نیم،بەڵام جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئەوەی
خۆشیەکانت بە خەڵک بڵێیت و ئەوەی،بۆ ئەوە بژیت کە خەڵک بزانن تۆ خۆشحاڵیت، تۆ خەمباریت، ئەمڕۆ نانت خوارد،یەکەمیان ئازادییە، دووەمیان دەکرێت ببێتە بەندایەتی.

چونکە لە کۆتاییدا،مرۆڤ ئەگەر هەموو ساتێکی ژیانی خۆی بۆ چاوی خەڵک بژیت، ڕۆژێک دادێ لە خۆی بپرسێت، ئەوەی من ژیام، ژیانی من بوو، یان ئەو وێنەیە بوو کە بۆ خەڵکم دروست کردبوو؟! زۆر جارانیش وێنەکە درۆینەیە، نمایشە، خۆشی تێدا نیە، بەشێکیش گرێی خۆ بەکەم زانینە، تا بڵێ بەڵی منیش هەم، بەڵام ئەگەر بوونی ڕاستەقینەت هەبێت، پێویستت بەوە نیە لەم ڕێگایانەوە بیسەلمێنیت بۆ کەس، چونکە کەس پێویستی بەو سەلماندنەی تۆ نیە، بەوەی تۆ چۆن دەژی تۆ چی دەکەیت نیە.

بۆیە من هەندێ شت بۆ خۆم هەڵدەگرم

هەندێ پیاسە،هەندێ خۆشی،هەندێ گفتوگۆ،هەندێ گۆرانی،هەندێ سفرە، وهەندێ ساتی بێدەنگ،هەندێ غەم و پەژارەکانم وهەندێ بوون و نەبونیەکانم.

چونکە هەموو جوانییەک نابێت ببێتە نمایش،هەندێ جوانی تەنها کاتێک جوانەو مانادارە کە تۆ ژیانت لە نێوان خۆتاندا بیپارێزن،هەندێک غەم کاتێک جوانە کە خۆت بەتەنها ئەژنۆکانتی بۆ دەخەیتە باوەشت، هەندێ نەبوونی وا جوانە کەس نەزانێت.

و لە کۆتاییدا،من پێموایە،ژیان پیویستی بە بینەر نیە،ژیانی قووڵ، ئەو ژیانەیە کە هەندێ بەشەکانی بۆ هیچ کەسێک نییە،ژیان بۆ بینین نیە،تەنها بۆ خۆتە.

ئارام ئەحمەد
20-9-2026

پارتیش زۆ**ڵە ها 😃 ..تەنز- تا ئێستا ڕوون نیە،بەڵام پڕوپاگەندە هەیە، گوایە  سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی دەبێت، سەرۆکی پەڕلەمان ...
16/09/2026

پارتیش زۆ**ڵە ها 😃 ..تەنز

- تا ئێستا ڕوون نیە،بەڵام پڕوپاگەندە هەیە، گوایە سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی دەبێت، سەرۆکی پەڕلەمان بۆ یەکێتی، سەرۆکی حکومەت دووساڵ بۆ پارتی ودوو ساڵ بۆ یەکێتی و کاندیدی یەکێتی قوباد تاڵەبانیە😋

- ئەگەر ئەمە ڕاست بێت ئەوا هەرکەس دەزانێت مەسرور نابێتە جێگری قوباد تاڵەبانی، لەم حاڵەتەدا پێدەچێت ئاری هەرسین یان جەلال پەرێشان ویەکێک لەم قوماشانە کاندید بکەن، ئەمەیش بۆ ئەوەیە ئەو پۆستەیش پوچ بکەنەوە😃😃

- لەمێژووی حکومەتە چەتەگەریەکەی پارتی ویەکێتی دا “ فواد مەعسوم ، کۆسرەت ڕەسوڵ، عومەر فەتاح، بەرهەم ساڵح،سەرۆکی حکومەت بوون و هیچیان پێنەکراوە،گومانم نیە قوبادیش خۆی تاقی دەکاتەوەو هیچ لەدنیای کورد لەباشور ناگۆڕێت! چونکە هەولێر بەدەست پارتیەوەیەو کەی بیەوێت چۆن دەرگای پەرلەمانی داخستوە ئاوایش دەرگای حکومەت دادەخات.

- ڕاستیەکەی زۆر عەیبە دەبێت بۆ یەکێتی گەر بەیاریەکی ئاوا ڕازی بێت دووساڵە خۆی بادەدات و هەڕەشەو گوڕەشە دەکات وئێستا بۆ دو ساڵ سەرۆک حکومەتی مل بەهەموو شت بدات.

- زۆر دەمێکە دەبوو خەڵکی کوردستان لەوە تێبگەیشتنایە کێشەی پارتی ویەکێتی تەنهاو تەنها پارەو پۆستەو بەس، هیچ پەیوەندی بە خراپی پارتی وچاکی یەکێتی یان خراپی یەکێتی وچاکی پارتیەوە نیە،”شەراکەتی ڕاستەقینە” کە شیعاری یەکێتیە واتە دابەشکردنی پارەو پۆست بەیەکسانی،ئەمڕۆ یان سبەی هەردەبێت ئەوە بکەن!

ئارام ئەحمەد
16-9-2026

13/09/2026

نوێترین لایڤ...ئەمشەو 13-9-2026 خوێندنەوەیەکی هەمەلایەنەو تایبەت لەسەر:

یەکەم- لە تارانەوە تا هێرشی ح*وسیەکان و سعودو ئەمریکا..بۆ ئەوەی بەرچاو ڕونیتان هەبێت و لە هاوکێشەکە تێبگەن گوێبیستی ئەم لایڤە بن.

دووەم- سێ بزماریش بۆ شەڕە ژنی ناو یەنک و شاسوار چۆن کورسیەکانی فرۆشت و دانای ئەبو قیتار هههههه.

05/09/2026

نوێترین لایڤ.... دوا گەڕانەوەی زیندانیانی لالەزارلە ڕۆژی 3-9 بۆ ئەمن چیان بەسەر هێناوون؟ ئەوانە کێن ئازارو ئەشکەنجەیان داوون؟ گوێبیست بن وڕاستیەکان لە دەمی منەوە ببیستن خۆشەویستان،،،یەکە یەکە ئەشکەنجەدراوان و ئەشکەنجەکەران بناسن...

کولانەی مریشک و ژوری ئینفرادی!!60 دانە ڕۆژ چێشتلێنەرێکی قوڕبەسەر  بخەیتە کولانەی مریشک، تا بەدرۆو بەدڵی ئێوە بنووسێت کە ...
03/09/2026

کولانەی مریشک و ژوری ئینفرادی!!

60 دانە ڕۆژ چێشتلێنەرێکی قوڕبەسەر بخەیتە کولانەی مریشک، تا بەدرۆو بەدڵی ئێوە بنووسێت کە تاوانکارە؟!!

بەمێژووی ئەمنە سورەکەی بەعسدا بچنەوە ئەگەر 60 رۆژ کەسێکی خستبوە کولانەی مریشک، ئەوا دەڵێم ئافەرم یەکێتی لە بەعسەوە بۆت ماوەتەوە.. بەڵام ئێستا دەڵێم بەعس لە ئێوەوە فێر بووە.

دانەیەکیتریان لەبەر بوونی کچەکەی لە هۆڵی دادگا پێی شەرم بووە قسە بکات..جا دەبێت ئەم وەچانەی بەعس چ بەڵایەکیان بەسەردا هێنابێت ئیلاهی!!

باخەوان و دیزاینەرو چێشتلێنەریان تا سنوری وەحشەت ئەشکەنجە داوە، هیچیان لە دادگا نەیانوێراوە قسە بکەن و بەنامە نوسیویانەو داویانە بە دادوەرەکان...

دەبێت ئەو دای*کانەی کوڕەکانیان زیندانەوان و ئەشکەنجەدەرن تف بکەنە داو*ێنی کراسەکانیان!!!باو*کەکانیان ت*ف کەنە ڕوخسارو ڕ*یشیان!!
من لە هۆڵەنداوە هەست بە شەرەمەزاری دەکەم، زیندانەکانی سلێمانی بەدەست کۆمەڵێ ش*لە شەلاتی پەروەردە نەکراوەوە گیریان خواردوەو ڕووی زیندانەکانی بەعس و ئاکڕێیان سپی کردۆتەوە.

ئەو توندڕەوە وەحشەتناک و ستەمکارەی ئێستا یەکێتی پێدا تێدەپەڕێت نموونەی لە مێژوودا نەبووە، هەرئەم تەعداو کوشت و بڕو چەوسانەوە بێئامانەیە خەڵکی زمان لەدەمیاندا نەماوە.

با هەموو ئەوانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لەشاخ ولەشار یەکێتی بوون، هەست بە شەرمەزاری بکەن!!با کەس وکاری شەهیدان یەخەی خۆیان زیاتر دابدڕن کە کوڕەکانیان لەناو ئەم یەکێتیەدا شەهید کراوون!!

خودایە ئەم شەوی دەیجورە کەی کۆتایی دێت؟! کەی دەستی بەعسیە نوێکان دەبڕڕێت؟کەی سلێمانی ئازاد دەبێت!!!

ئارام ئەحمەد
3-9-2026 See less

Address

Salim Street, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647709332631

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئارام ئەحمەد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ئارام ئەحمەد:

Shortcuts

Share