Chaw+

Chaw+ ‎چاو ..لێنزێكی نوێ بۆ بینینی جیهان.. دونیا لەچاوی خۆتەوە ببینە

🔻 د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی نوسیویەتی:🔴 ئەگەر دەستەبژێری حیزبیی و، هەندێکی ناونراو بە کایەی ڕۆ...
29/04/2026

🔻 د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی نوسیویەتی:

🔴 ئەگەر دەستەبژێری حیزبیی و، هەندێکی ناونراو بە کایەی ڕۆشنبیریی و، تۆڕەوان و فەیسەدەمامکدارەکان؛ ژیانیان کردبێتە سەکۆو مەیدانی ناکۆکیی و دووبەرەکیی و لەتبوون و پەرتەوازەبوون و دژایەتیی و دوژمنایەتیی و، گوریسی یەکتر خستنیان بەتوندی لەدەستی خۆیان و لەگەردنی ئەوانی تردا؛ توندکردبێت، ئەوا پێویستە:

🔴 ئەم هەڵەو پەڵە باوە ڕاستبکەینەوەو، نەک تەنها ژیان، بەڵکو کارەسات و نەهامەتیی و لێقەومان و مەرگیش بکەینە دەرفەتی بەیەکەوەبوون و سەبوریی و ئارامیی و پشتیوانیی بۆ یەکتر، بکەینە مەکۆی کۆکبوون و یەکترتەواوکردن و خۆبەدورگرتن لە خۆپەسەندیی و خۆسەپێنیی و خۆپەرستیی و خۆبەخودازانیی.

🔴 پێویستە جیاوازیی و ناکۆکییەکانمان بکەینە دەرفەتی خۆیەکخستن و خۆڕێکخستن و گەشەکردن، نەک سڕینەوەو بڕینەوەو پاکتاوکردنی یەکتر.

🔴 کورد؛ لە دوژمنی کەم نییە، لە دۆستی کەمە، جا خۆ ئەگەر خۆشمان بە ئێسک و مۆخمانەوە دوژمنی خۆمان بین؛ بنەتۆوەکەشمان نامێنێتەوەو قەرەچۆڵمان دەبڕێتەوە.

🔴 قانعی مەزن دەفەرمووێت:
(برا بن، غایەتان یەک بێ، برایی؛ غایە یەکبوونە
ئەوی کۆمەک بە فیکرت بێ؛ لە هەر لا بێ؛ براتانە).

29/04/2026

🔴لە شارگ میگوری لە کینیا، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا دوای ئەوەی بوک و زاوا رێگە بە پیاوێک نادەن لە هێلیکۆپتەرەکەیان سەرکەوێت، خۆی پێدا هەڵدەواسێت، لەسەر ئەوەش لەناو خەڵکی بە جەیمس بۆندەکەی میگوری ناوی دەرکردووە و لەلایەن دادگاشەوە بە 18 مانگ زیندانی سزادراوە.

🔴دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا ئەم وێنەیەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: چیتر پیاوە نەرم و نیانەکە نیم.. ئێران ناتوانێت کاروباری خۆی...
29/04/2026

🔴دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا ئەم وێنەیەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: چیتر پیاوە نەرم و نیانەکە نیم.. ئێران ناتوانێت کاروباری خۆی رێکبخات. نازانن چۆن رێککەوتنێکی نائەتۆمی واژۆ بکەن.

🔴 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پیرۆزبایی راسپاردنی عەلی زەیدی دەكات بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هاوپشتی خۆشی ب...
29/04/2026

🔴 باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد پیرۆزبایی راسپاردنی عەلی زەیدی دەكات بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هاوپشتی خۆشی بۆ گەلی عێراق دووپات دەكاتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان.

🔻 رۆژنامەى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە رایگەیاندووە، ترەمپ گەیشتووە ئەو ئەنجامەی دەستپێکردنەوەی بۆرد...
29/04/2026

🔻 رۆژنامەى "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە رایگەیاندووە، ترەمپ گەیشتووە ئەو ئەنجامەی دەستپێکردنەوەی بۆردومانکردن یان کشانەوە، مەترسی زیاترە لەوەی گەمارۆکەی سەر ئێران بهێڵێتەوە.

🔴 رۆژنامەكەی ئاماژەی بەوەشكردووە، ترەمپ ئامادە نییە دەستبەرداری داوای ئەوەبێت کە پێویستە ئێران پابەند بێت بە راگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی لانیکەم 20 ساڵ.

29/04/2026

🔴تەرمی فاروق رەفیق، نوسەر و رووناکبیر لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێکرا.

29/04/2026

🔴سوپای ئەمریكا لە دەریای عەربییدا دەستبەسەر كەشتیەكدا دەگرێت و دوای دڵنیابونەوە لەوەی كە ئێرانی نیە، ڕێگەی دەدات بڕوا.

29/04/2026

🔴ماڵئاواییکردنی هاوڕێ و نووسەرانی هەولێر لە تەرمی کۆچکردوو فاروق رەفیق.

🔻 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی خاوی فیشخابور – جەیهان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکە...
29/04/2026

🔻 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی بۆری هەناردەکردنی نەوتی خاوی فیشخابور – جەیهان گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، جەختیشی لەوە کردەوە.

🔴 ساحیب بەزون، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاندووە، بۆرییەکە تووشی هیچ کێشەیەکی جەوهەری نییە، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر پشتگوێخراوەو لە کاتی داگیرکاریی داعـ.ـشـ.ـدا زیانی بەرکەوتووە، ئەمەش پێویستی بە پشکنینی هەمەلایەنە و چاککردنەوەی هەبوو.

🔴 ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا کارەکان تایبەتە بە پشكنینی هایدرۆستاتیکی بەشی کۆتایی و گۆڕینی پەمپەکان بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی بە سەلامەتی، و دواتر بۆرییەکە بە توانای کارکردن لە 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەستپێدەکات و دەگاتە یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەناردەکردن و سەقامگیرکردنی دابینکردن.

🔻 ئەحمەد میرە؛ مەرگی فاروق ڕەفیق، پێی وتین: شەیتانێکی زۆر ناشیرین لە کۆنەستی ئێمەدا بوونی هەیە.🔴 پیاوێک زۆری بە دونیای پ...
29/04/2026

🔻 ئەحمەد میرە؛ مەرگی فاروق ڕەفیق، پێی وتین: شەیتانێکی زۆر ناشیرین لە کۆنەستی ئێمەدا بوونی هەیە.

🔴 پیاوێک زۆری بە دونیای پڕئازاری ئێمە بەخشی و دەنگی وشەکانی لە سەرتاسەری بواری هزر و بیرکردنەوە و نەریتی ئەم کۆمەڵگایە دێت.

🔴 کاتێک ئەو هەموو پەلامارە دەبینم شۆک دەبم، هێشتا ئێمە لە کوێ و لە چ قۆناغێکی لێوانلێو لە مەترسیدا دەژین. فاروق ڕەفیق چی وتووە و چی نووسیوە، بەشێکی دانەبڕاوی کۆی بیرکردنەوەی کۆمەڵگای ئێمەیە.

🔴 سەرەڕای جیاوازییەکان لە بیرکردنەوە و تێڕوانینمان، دەبێت بە شکۆوە لە نووسینەکانی بڕوانین و ڕێگە نەدەین جەستەی بکرێتە کەرەستەی شکاندنی مرۆڤ و جیاوازیی بیرکردنەوە. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە زەنگی ئەو مەترسییە قووڵە نەریتییەیە کە دەکرێ دوای مردنی هەریەکەمان لێ بدرێت.

🔴 لە مێژە دەوترێ کە مرۆڤ دەمرێت، شەیتانیش وازی لێ دێنێت، بەڵام دیارە شەیتان لە ناخی جنێوفرۆشەکاندا نامرێت.

🔴 مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ گەنجێکی سۆشیاڵ میدیا گفتوگۆم دەکرد و پێی وتم: چاڵێنجی کەسێکی دی بکەم بۆ گفتوگۆ. بە ئەوپەڕی ڕاشکاوییەوە پێم وت: با کاک فاروق ڕەفیق بێت و بە زمان و شێوازی خۆی پێمان بڵێت: لە گەمژەیی خۆتاندا بژین.

🔴 بەڕاستی کاتێک ئەم هەموو جنێوە دەبینم، دەگەمە ئەو بڕوایەی کە لە گەمژەییەکی قووڵدا دەژین. گیانی فاروق ڕەفیقی دونیای نووسین و فەلسەفە و کتێب و دەنگهەڵبڕینەکان شاد بێت و دەست و بیری جنێوفرۆشەکان خامۆش بێت.

🔴  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی  ئەمریكا دەڵێت: دۆخی ئێران زۆر خراپە و پێیان وتووە داڕماوە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز.
28/04/2026

🔴 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریكا دەڵێت: دۆخی ئێران زۆر خراپە و پێیان وتووە داڕماوە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز.

🔴 سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل دەڵێت: نهێنیی سەیری سەرکردەکانی ئێران و لوبنان دەزانین تەنانەت خۆشیان نایزانن .
28/04/2026

🔴 سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل دەڵێت: نهێنیی سەیری سەرکردەکانی ئێران و لوبنان دەزانین تەنانەت خۆشیان نایزانن .

Address

As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chaw+ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Chaw+:

Share