Doz - دۆز

Doz - دۆز پیشەیی و بێلایەنی
میدیایەکی سەنگین
(1)

DOZ MEDIA Agency A non-profit independent project, It works Courageously on national issues and Community issues, It is the window to convey the message of all the different layers of the nation, there is no red line on our side, but we must respect the high values of our society, Great Kurdistan is our highest value.

24/05/2026

🚨 ترەمپ: لەگەڵ ئێران خەریکی ڕێککەوتنێکی نوێین و گەمارۆکانیش بەردەوام دەبن

24/05/2026

ترەمپ بە ABC ڕاگەیاند: "ناتوانم باسی ڕێککەوتنەکە بکەم؛ ئەوە بە تەواوی بەستراوەتەوە بە خۆمەوە، ئەگەر هەواڵێکیش هەبێت، تەنیا هەواڵی باش دەبێت. من ڕێککەوتنی خراپ ناکەم.

24/05/2026

ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ناتەنیاهۆ دوودڵە و لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کۆشکی سپی سەبارەت بەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دووبارە هێرشکردنە سەر ئێرانی پێ باشترە.

24/05/2026

وەزیری دەرەوەی پاکستان دەڵێت، پەیوەندیی تەلەفۆنی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە، قەتەر، تورکیە، میسر، ئیمارات، ئوردن و پاکستان ئەوە دەگەیەنێت کە ترەمپ ئاشتی دەوێت.

24/05/2026

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە: لە 10 وڵاتی ئەفریقادا مەترسی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە پەتای ئیبۆلا هەیە

مەسرور بارزانی،لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە لە بەغدا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر راستکردنە...
24/05/2026

مەسرور بارزانی،لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە لە بەغدا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر راستکردنەوەی رێڕەوی پرۆسەی سیاسی.

ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی Truth Social وێنەیەکی دروستکراوی بە ژیریی دەستکرد (AI) بڵاوکردەوە، کە تێیدا تێکشکاندنی کەشتییەکی س...
24/05/2026

ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی Truth Social وێنەیەکی دروستکراوی بە ژیریی دەستکرد (AI) بڵاوکردەوە، کە تێیدا تێکشکاندنی کەشتییەکی سەربازیی ئێرانی لەلایەن درۆنێکی ئەمریکییەوە نیشان دەدات، لەگەڵ نووسینی دەستەواژەی Goodbye ئەمە کەمتر لە ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنەکەی ترەمپ دێت سەبارەت بە گەیشتن بە یادداشتی لێکتێگەیشتن بۆ ئاشتی لەگەڵ ڕژێمی ئێران.

هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ٢٢٨ پاسەوانی بۆ دانراوە
18/05/2026

هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ٢٢٨ پاسەوانی بۆ دانراوە

١٦ ڕۆژ لە برسێتی: نرخی وتنی ڕاستیزياتر لە دوو هەفتەیە  رۆژنامەنووس” شێروان شێروانی”لەدۆخێکی ناجێگری تەندروستیدایەو  ڕووب...
07/05/2026

١٦ ڕۆژ لە برسێتی: نرخی وتنی ڕاستی

زياتر لە دوو هەفتەیە رۆژنامەنووس” شێروان شێروانی”لەدۆخێکی ناجێگری تەندروستیدایەو ڕووبەڕووی مردن دەبێتەوە،لەکاتيکدا نە تاوانێکی کردووە، نە گەندەڵییەکی کردووە، تەنها “تاوانەکەی” ئەوەیە قسەی کردووە.

لەی کوێن ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن؟
لەی کوێن دەنگی ئەندامانی پەرلەمان کە پێویستە نوێنەرایەتی خەڵک بکەن و پارێزگاری لە مافەکانیان بکەن؟

بێدەنگی بەرامبەر برسێتی و تینوێتییەکی مرۆڤ تا سنووری مردن، شەرمە.لەم کاتەدا بێدەنگی، هاوبەشییە لە ستەمدا.ئازادی ڕۆژنامەگەری منەت نییە، مافە، و کرامەتی مرۆڤ نابێت لە پشت میللەکانی زیندان بنێژرێت. تکایە ئەم بابەتە تەنها کێشەی تاکێک نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی ویژدان، دادپەروەری و ئازادیی مرۆڤە.

داوا لە هەمووان دەکەم هەڵوێستێکی ڕاستەقینە بنوێنن، و تەنها بە بێدەنگی و سەیرکردن لە دوورەوە قایل نەبن.
داوای دەرچوونی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی و فشارێکی جدی لەسەر لایەنە بەرپرسیارەکان دەکەین بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤێکی بێتاوان کە ئەمڕۆ تەنها بەهۆی وتنی ڕاستی، بەرامبەر چارەنووسی خۆی جێهێڵدراوە.

**دکتۆرە سارا محسن

06/05/2026

بەپێی زانیارییەکان، 164 پەرلەمانتاری عێراق ئامادەکاری بۆ سەفەری حەج دەکەن. ئەمەش وایكردووە لایەنەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، نەک لەبەر خەمی خەڵک، بەڵکو بۆ ئەوەی پێش ئەو وادەیە بكەون.

06/05/2026

وەفدی هاوبەشی (نەوەی نوێ+ رەوتی هەڵوێست+ یەکگرتوو+ کۆمەڵ) بە سەرۆکایەتی (یەکێتی)؛ بۆ پرسی پشکی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق، لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی چوارچیوەی هەماهەنگی کوبوونەوە

Address

Kurdistan
As Sulaymaniyah
00000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Doz - دۆز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share