Akam Jamal

Akam Jamal 🚀 Social Media Specialist | Digital Marketing
📈 Boosting brands’ followers
📍 Sulaymaniyah, Iraq
📞07701508834
💼 DM for collabs or services
(21)

جیاوازییەکانی کامێرای iPhone 16 Pro و 17 Pro و 18 Pro لە یەک ئینفۆگرافیکدا! 📸✨کامیان بەلای تۆوە باشترین گۆڕانکاری و بەرز...
26/08/2026

جیاوازییەکانی کامێرای iPhone 16 Pro و 17 Pro و 18 Pro لە یەک ئینفۆگرافیکدا! 📸✨

کامیان بەلای تۆوە باشترین گۆڕانکاری و بەرزبوونەوەی کوالێتی هەیە؟
iPhone 16 Pro: 12MP Telephoto camera with 5x optical zoom.

iPhone 17 Pro: Upgraded Telephoto camera to 48MP with 4x/8x optical quality zoom.

iPhone 18 Pro: Added Variable Aperture to the main camera for clearer photos in low light.

تەنها وێنەی جوان نین… بەڵکو ئامادەکارییە بۆ شتێکی گەورەتر! 🛠️⚡زۆرکەس داوای فێرکاریی ڕوون و کردارییان دەکرد. بەم زوانە زن...
23/08/2026

تەنها وێنەی جوان نین… بەڵکو ئامادەکارییە بۆ شتێکی گەورەتر! 🛠️⚡

زۆرکەس داوای فێرکاریی ڕوون و کردارییان دەکرد. بەم زوانە زنجیرەیەک ڤیدیۆی فێرکاریی زۆر ورد بڵاودەکەینەوە کە هاوکارتان دەبێت لە تێگەیشتن و چارەسەرکردنی بابەتە تەکنیکییەکان بە شێوازێکی زۆر ئاسان.

بەڕای ئێوە بابەت و فێرکاریی یەکەم لەسەر چی بێت؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسن! 💬

23/08/2026

هەر براندێک چیرۆکێکی هەیە؛ بەڵام ئەوەی جیاوازی دروست دەکات، شێوازی گێڕانەوەی ئەو چیرۆکەیە

باوکە گیان، کاتێک ڕۆشتیت، دنیا لەبەردەممدا تاریک بوو. هەست دەکەم هەموو ئومێد و پشتیوانییەکی ڕاستەقینەم لەدەستداوە. لەو ڕ...
22/08/2026

باوکە گیان، کاتێک ڕۆشتیت، دنیا لەبەردەممدا تاریک بوو. هەست دەکەم هەموو ئومێد و پشتیوانییەکی ڕاستەقینەم لەدەستداوە. لەو ڕۆژەوە، من خۆم بە بەدبەخترین بێ باوکی دنیا دەزانم. چونکە جێگەی تۆ، ئەو سۆزە بێ مەرجەت، ئامۆژگارییە ژیرانەکانت، بە هیچ شتێکی تر پڕ نابێتەوە. هیچ ڕۆژێک و هیچ کاتێک ناتوانێت ئەو خەمە قووڵە بشواتەوە کە لە ناخمدایە.

بەلام، کاتێک بیری ئەوە دەکەمەوە کە چۆن کۆچت کرد، ئارام دەبمەوە. تۆ بە بەختترین کەس دەزانم کە لەم دنیا ماڵئاواییت کردبێت. هەموومان شایەتین کە چۆن، بە ئاسانی و ئارام، وەک خەوێکی خۆش گیانت سپارد. ئەمە وەک بڵێیت پاداشتی خوای گەورە بووبێت بۆ ژیانێکی پاک و بێگەردت.

هەروەها، هەرگیز ئەو هەموو خۆشەویستی و ڕێزەی خەڵکم بیر ناچێتەوە کە بۆ تۆیان هەبوو. ناوت هەمیشە بە باشە دەبرێت و قسەکانت وەک نموونە لەلایەن هەمووانەوە دەگێڕدرێنەوە. ئەوە شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە منداڵی کەسێکی وەک تۆین.

زیاتر لەوە، کاتێک کچەکەم دەڵێت: "باپیرم زۆر متمانەی پێم بووە کە من دەبمە کەسێکی سەرکەوتوو، وە لە هەمووان زیاتر شانازی پێوە کردووم"، دڵم زۆر خۆش دەبێت. چونکە دەزانم متمانەی تۆ، نرخێکی زۆری هەبووە و شانازی تۆ، گەورەترین پاداشت بووە. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ، لە هەموو قۆناغەکانی ژیانتدا، مرۆڤێکی متمانەپێکراو و دڵسۆز بوویت و توانیوتە متمانەی نەوەکانی دوای خۆشت بەدەست بهێنیت.

باوکە گیان، لەگەڵ هەموو ئەو ئازار و بێتاقەتییە قووڵەی کە دڵمی داگیرکردووە، لەگەڵ هەموو ئەو بێ باوکییەی کە پشتمی چەماندووەتەوە، بڕیارم داوە نەبەزم و ڕانەوەستم. دەمەوێت بە هەموو هێزمەوە دەست بکەمەوە بە کار و ژیان.
چونکە من تۆ باش دەناسم؛ دەزانم چەندە حەزت بە سەرکەوتنم بوو، چەندە پێت خۆش بوو بە پێوە بم و هەنگاو بنێم. دڵنیام تۆ ئێستاش ئەوەت دەوێت و چاوت لەسەرمە. تۆ هەمیشە فێرت کردووین کە خەم نەکەینە بەربەست، بەڵکو بیکەینە هێزێک بۆ هەستانەوە.
لە ئەمڕۆوە هەموو ئارەق کردنەوەیەک، هەموو هەنگاوێک، و هەموو سەرکەوتنێکم لە کارەکەمدا، دیارییەک دەبێت بۆ گیانی پاکت و بەرزکردنەوەی ناوی تۆ، تا هەمیشە لەوێوە بە سەربەرزی و شانازییەوە تەماشام بکەیت.
ئەی گەورەترین مامۆستای ژیانم، پەیمانت پێ دەدەم کە دەستەوەستان نەوەستم و بەردەوام بم لەسەر ئەو ڕێگەیەی کە تۆ پێی دڵخۆش دەبوویت.

باوکە، هیوادارم خوای گەورە لێت خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شادت بکات. ناوی تۆ هەمیشە بە نەمری لە دڵی ئێمە و نەوەکانی دوای ئێمە دەمێنێتەوە.

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِ...
15/08/2026

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»
سوپاسنامە و پێزانین لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (شێخ جمال دۆڵپەموویی)
بە ناوی خۆمان و براکانی و تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەمانەوە، لە ناخی دڵمانەوە سوپاس و پێزانینێکی بێپایان ئاراستەی سەرجەم ئەو ئازیزانە دەکەین کە لە کاتی کۆچی دوایی باوکی خۆشەویستماندا لەگەڵمان بوون و هاوبەشی خەم و پەژارەمان بوون، چ بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆیان لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن و پرسەکەیدا، چ لە ڕێگەی تەلەفۆن و پەیامی سەرەخۆشییەوە.
سوپاس و پێزانینی تایبەتمان ئاراستەی:
کەسوکار، خزمان، دۆستان و هاوڕێیانی بەڕێز.
بەرپرسان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و دامەزراوە حکومییەکان.
کەسایەتییە دیارەکان، مامۆستایانی ئایینی، ڕۆشنبیران و هەموو چین و توێژە جیاوازەکان.
ئامادەبوون و هاوخەمیی گەرمی ئێوە لەم کۆستە گەورەیەدا، گەورەترین مایەی دڵنەوایی و ئارامی بوو بۆ ئێمە و خەمەکەی لەسەر سووک کردین.
لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە پاداشتی خێری هەموو لایەکتان بداتەوە، باوکی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، و لە هەموو خەم و ناخۆشییەک بتانپارێزێت.
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (شێخ جمال دۆڵپەموویی)
15/8/2026

12/08/2026

(شێخ جەمال دۆڵپەمووی) باوکی بەڕێزان کاک (ئاکام و ئارام وبەڵێن و بڵند) و برای (شێخ جمیل و شێخ هیلال و شێخ مصطفی و شێخ ایبراهیم و شێخ اسماعیل) شێخانی دۆڵپەموو کۆچئ دوای کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٨/١٣ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی حاجی قادری بێسەری

خەم و پەژارەی خۆمان ئاراستەی خێزان و بنەماڵەی بەڕێزتان دەكەین و داواکارین لە خوای گەورە رۆحی پاكی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و ئارامی بە هەموان ببەخشێت.

انالله و انا اليه راجعون

باوکی ئازیزم (شێخ جەمال شێخ مەجید) دۆڵپەمویی کۆچی دوایی کرد، سبەینێ پێنج شەممە 13/8/2026 پرسەکەیەتی لە مزگەوتی حاجی قادر...
12/08/2026

باوکی ئازیزم (شێخ جەمال شێخ مەجید) دۆڵپەمویی کۆچی دوایی کرد، سبەینێ پێنج شەممە 13/8/2026 پرسەکەیەتی لە مزگەوتی حاجی قادری بێسەری

08/08/2026

لە ووشە فۆن بەردەستە

08/08/2026

کۆمپانیای موڵکی وڵات - Mulki Wlat Company

07/08/2026

Production in one month

Address

Ahmadi Khani 34
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647701508834

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Akam Jamal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Akam Jamal:

Shortcuts

Share