سلێمانی : sulaymaniy

سلێمانی : sulaymaniy ﴿وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَیۡرࣱ وَأَبۡقَىٰۤۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ﴾

24/06/2026

دۆزینەوەی مۆری فەرمیی بنکەکانی پۆلیس و دامەزراوە حکومییەکانی دیکە لەناو سکراپدا مەترسیی ساختەکاریی دروستکردووە.
چێنەر ئیحسان

24/06/2026

ئایا ئەمە مزگەوتە یان پڕۆژەی دینی ئیبراهیمی؟؟؟؟

24/06/2026

الشياطين ورجال الفضاء جائو لزيارة الحسين.
صدق شيخ الإسلام.
قال شيخ الإسلامِ ابن تيمية رحمه اللَّهُ (والرافضة أمة مخذولة ليس لعا عقل صصيح ولا نقل صريح ولا دين مقبول ولا دنيا منصورة)
اقتضاء الصراط المستقيم (٣٥٣/٢).
قال الإمام ابن قيم الجوزية رحمه اللَّهُ
ولقد أَصبح هؤلاء الشيعة عاراً عَلى بني آدم يسخر منهم كل عاقل المنار المنيف (١٥٢)
الْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى نِعْمَةِ الْعَقْلِ
الْحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى نِعْمَةِ الْإِسْلَامِ

نسأل الله الهداية للشيعة🤲

😂😂😂- لە ئەڵمانیا لەدایکبووە 🇩🇪- لە نەمسا ژیاوە 🇦🇹- باوکی نایجیرییە 🇳🇬- دایکی فلیپینییە 🇵🇭- هاوژینەکەی دانیمارکییە 🇩🇰- با...
23/06/2026

😂😂😂
- لە ئەڵمانیا لەدایکبووە 🇩🇪
- لە نەمسا ژیاوە 🇦🇹
- باوکی نایجیرییە 🇳🇬
- دایکی فلیپینییە 🇵🇭
- هاوژینەکەی دانیمارکییە 🇩🇰
- باپیری کۆنگۆیییە 🇨🇩
- ئێستا لە ئیسپانیا دەژی 🇪🇦
- خێزانەکەی لە ئینگلتەرا دەژین 🏴󠁧󠁢󠁥󠁮󠁧󠁿
ـ مەسیحییە
ـ باوکی موسڵمانە
ـ دایکی بووزییە
ـ لە هێڵی بەرگری و باڵ و دڵی بەرگری یاری دەکات.

ــ ماڵت نەشێوێ، ئەمە چ ئاڵۆزی و تێکەڵ و پێکەڵییەکە! 🤣

22/06/2026
22/06/2026

كاس العالم في غ😭😭زة

سۆرانی | بادینی | Kurmancî | عربيلە مارکسیزمەوە بۆ ئیسلامی دیموکراتی...!ئوسامە مستەفا موسلیم 🔶کێشەکە لە گۆڕانی بیروباوەڕ...
20/06/2026

سۆرانی | بادینی | Kurmancî | عربي

لە مارکسیزمەوە بۆ ئیسلامی دیموکراتی...!

ئوسامە مستەفا موسلیم

🔶کێشەکە لە گۆڕانی بیروباوەڕدا نییە، بەڵکو لە گۆڕانیانە هەر کاتێک بەرژەوەندییەکان دەگۆڕێن.

🔷پێشتر بانگەشەیان بۆ دەوڵەتی کوردی دەکرد، پاشان هەرێمێکی کوردی، دواتر فیدراڵیزمی کوردی، پاشان حوکمی زاتی، دواتریش نەتەوەی دیموکراتی و برایەتی گەلان، ئێستاش ئیسلامی دیموکراتی.

🔶دوای دەیان ساڵ لە بڵاوکردنەوەی بیری کۆمۆنیستی و دژایەتیکردنی ئیسلام و بنەماکانی ئایین، ئەمڕۆ ئیسلام بووەتە بەشێک لە وتاری سیاسیی ئۆجەلانی.

🔻ئایا باوەڕەکە بەڕاستی گۆڕاوە، یان تەنها بارودۆخەکە گۆڕاوە؟

🟥نەوەکانتان مەکەن بە سووتەمەنی بۆ بازرگانییەکەیان بە ناوی کوردەوە، چونکە ئەمانە نە دینیان هەیە و نە بنەمایان.

"مانگا سوورەکە" وەك مەترسییەك لەسەر ئاشتی یاسین تەها هاوکات لەگەڵ جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بە لێکتێگەیشتنی ئەمەری...
19/06/2026

"مانگا سوورەکە" وەك مەترسییەك لەسەر ئاشتی

یاسین تەها

هاوکات لەگەڵ جموجۆڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەست بە لێکتێگەیشتنی ئەمەریکا و ئێران، لە ناوچەی جەلیلی فەلەستین پێشهاتێکی ئایینی-سیاسیی نوێ ڕوویداوە کە دەشێت ببێتە سەرەتای گرژییەکی قووڵ نوێ؛ ئەویش ڕاگەیاندنی لەدایکبوونی «گوێرەکەیەکی سووری تەواو»ـە.

"دامەزراوەی هەیکەل"ی جوو ڕایگەیاندووە کە لە جەلیل، مانگایەکی سووری تەواویان دەستکەوتووە کە هەموو مەرجە ئایینییە کۆنەکانی تێدایە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی «پاکبوونەوە لە گڵاوێتیی مردوو». بەپێی دەقەکانی تەورات، ئەم ڕێوڕەسمە بەبێ خۆڵەمێشی مانگایەکی سوور جێبەجێ ناکرێت. ئەمەش هەمان ئەو خاڵەیە کە کۆمەڵە توندڕەوەکانی جوو وەک هەنگاوی سەرەکی بۆ ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقسا و دروستکردنی «هەیکەلی سێیەم» لەسەر شوێنەوارەکەی دەیبینن كە سێیەم بنیاتنانیەتی لە مێژووی ئایینی جوودا لە پاش سەردەمی پێغەمبەر سلێمانەوە.

بۆچی ئەم دۆزینەوەیە بۆ جووە توندڕەوەکان گرنگە؟
١. هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێنج مانگای سوور لە تێکساسەوە هاوردە کران، بەڵام ئەمەیان لای حاخامەکان گرنگترە؛ چونکە لەناو «خاکی ئیسرائیل» لەدایکبووە و ئەو ڕەخنانە تێدەپەڕێنێت کە پێیان وابوو مانگای هاوردەکراو بۆ پاکبوونەوە نابێت.
٢. دامەزراوەی هەیکەل لەدایکبوونی ئەم مانگایەی لە سێبەری جەنگی باکووردا (باشووری لوبنان) وەک «ئاماژەیەکی ئیلاهی» وەسفکردووە.
٣. بەپێی بۆچوونی حاخامەکان، بەبێ پاکبوونەوە بە خۆڵەمێشی ئەم مانگایە، هاتنە ناو «چیای هەیکەل» (کە گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقسایە) بۆ جووەکان حەرامە. بۆیە ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ هاندانی هەزاران توندڕەو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی «چوونەسەر مزگەوتەکە» و هەوڵی بونیاتنانی ئەو هەیكەلەی كە پێیانوایە لە ژێر مزگەوتەكەدایە.

مەرجەکانی دەستخستنی ئەم مانگایە ئەوەندە وردن (تەواو سوور، بێ پەڵە، بێ کەمکوڕی، جووتی نەکردبێت و شیری نەدابێت)، لە مێژووی دوو هەزار ساڵەی جوودا تەنها ٩ جار ئەم جۆرە مانگایە دەستکەوتووە و ڕێوڕەسمەکەی بۆ ئەنجامدراوە. دامەزراوەی هەیکەل (پێغەمبەر سلێمان) کە لە ساڵی ١٩٨٦ـەوە بەدوای ئەم ئامانجەدا دەگەڕێت، ئێستا ئەم گوێرەکەیە بە «مانگای نیشتمانی» ناو دەبات.

ئەوەی ئەم بابەتە دەکاتە مەترسییەکی جیدی، بەكارهێنانی ئەو مانگایە بۆ بانگەشەی ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقسا و گەیشتن بە "مەسیحی ڕزگارکەر"، ئەم هەنگاوە ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە بەردەم گەڕێکی تری گرژی، کە نەک تەنها فەلەستینییەکان، بەڵکو ئێران و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش ناتوانن لە ئاستیدا بێدەنگ بن. لە لایەکی ترەوە، ئەم جۆرە پڕۆژانە جارێكی دیكە دەبێتە پاڵپشت بۆ گوتارەکانی حەماس و حیزبوڵڵا كە بەشێك لە شەرعیەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانە وەردەگرن کە ڕووبەڕووی پیرۆزییە ئیسلامییەكانی فەلەستین بوونەتەوە.

18/06/2026

کورد ئەو نەتەوەیەیە کە بەئیسلام گۆشکراوە
گەر قەومچی و عەلمانیەکان بهێڵن ئەوە پەروەردەی تاک بەتاکی ئەم میلەتەیە.

کاورای هەومارانی وە کورتی ئێژێ پەلەتان نەوێ خۆ هەر تێ
18/06/2026

کاورای هەومارانی وە کورتی ئێژێ پەلەتان نەوێ خۆ هەر تێ

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سلێمانی : sulaymaniy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share