31/08/2026
داهاتی عەلی حەمە ساڵح لە کوێ سەرچاوە دەگرێت؟
گیرفانی لە لایەن حەشدەوە گەرم دەکرێت!
عەلی حەمە ساڵح، ئەندام پەرلەمانی کوردستانە بۆ ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە، لە چەندین چاوپێکەوتنی جۆراو جۆر باسی لە موڵک و ماڵی خۆی کردووە و گووتوویەتی: زۆربەی مووچەی پەرلەمانتاریەکەم بەخشیەوە و تاوەکوو ئەم ساتەش بەردەوامم، هەروەها دەیان جار باسی لەوە کردووە جگە لە ئوتۆمبێلێک و خانوێک لە گەڕەکێکی ئاسایی هەولێر خاوەنی هیچی تر نییە، ئەمانە تەنها گوتەکانی عەلی حەمە ساڵحە کە لە میدیا و سۆشیال میدیا بوونی هەیە و دەیان جار بەر چاوی خەڵکی کوردستان کەوتووە، بەڵام بە پێی گوتەکانی خۆی بێت، دەبێت عەلی پاڵپشتی لە لایەنێکی دەرەکی وەربگرێت.
دوای ئەوەی عەلی یەکێک بوو لەو جاشانەی بە هەموو شێوەیەک هەوڵیدا بۆ ئەوەی مووچە خۆران (هەژماری من) پڕ نەکەنەوە، ئەمەش بۆ پەکخستنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە مووچەخۆران پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری منیان دواخست، لە کۆتاییشدا بەهۆی ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بڕیار درا، مووچەی تەواوی ئەو مووچەخۆرانە ڕابگیرێت کە نەبوون بە بەشێک لە سیستەمی بانکی، ئێستاش عەلی بۆ موزایەدە ئەمرۆ بەیاننامەیەکی دەرکرد و گوایە ئامادە نییە فۆرمی هەژماری من پڕ بکاتەوە، هەر خۆشی ئاماژەی بەوەدا کە ماوەی 7 مانگە مووچەکەی ڕاگیراوە.
ئێستا پێویستە خەڵکی کوردستان سەیری وتەکانی عەلی حەمە ساڵح بکەن و پرسیار بکەن، داهاتی عەلی حەمە ساڵح لە کوێ سەرچاوە دەگرێت؟ لە کاتێکدا عەلی حەمە ساڵح بە پێی گوتەی خۆی هیچ داهاتێکی نییە، هێچ موڵکێکی زیادەی نییە کە بە کرێی دابێت، لە ماوەکانی ڕابردووشدا بەشێکی زۆری ئەو مووچەیەی وەری گرتووە بۆ کاری خێرخوازی بەکاری هێناوە، چۆن چۆنی دەتوانێ 7 مانگ بە بێ هیچ داهاتێک بژیت و لە کۆتاییشدا بەیاننامەیەک دەربکات و موزایەدە بەسەر خەڵکی کوردستانەوە بکات و بڵێت من مووچەم ناوێت!
ئەگەرچی زۆر ڕوونە عەلی حەمە ساڵح و هاوشێوەکانی دەمێکە سیاسەتی نەیارانی کوردستان جێبەجێ دەکەن لە پێناو پڕکردنی گیرفان، بە دڵنیایشەوە لە سەرجەم قسەکانی لەسەر موڵک و ماڵ و داهاتی ڕاست ناکات، ئەوە داهات و دڵ کراوەیی نەیارانی کوردە وای کردووە پێویستی بە مووچەی پەرلەمانی نەبێت، پێویستە خەڵکی کوردستان ڕێگا نەدەن بەیاننامەیەک چەواشەیان بکات، بە هەست و سۆز بڕیار بدەن، تەنها لەبەر ئەوەی دەڵێت مووچەکەم بدەن بە نەخۆشخانە، زۆرێک لە بەرپرسان و پەرلەمانتارانی عێراق کە نزیک بوون لە حەشدی شەعبییەوە، بە خێرخواز و دەستکراوە ناویان دەرکردبوو، بەڵام لە کۆتاییدا لەسەر دزی و گەندەڵی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر کران، لە کاتێکدا دزی و گەندەڵیەکانی بەرپرسانی عێراق بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی یان بێدەنگی بووە لە گەندەڵی، بەڵام وەرگرتنی پارەی لە حەشد و نەیارانی کوردستان، لە پێناو دژایەتیکردنی کورد و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەجندای نەیارانی کورد بووە.