In Kurdish :: بە کوردی

In Kurdish :: بە کوردی جیهان بینیت فراوان بکە

02/02/2025

توخمەکانی وەک کاربۆن، ئاسن، سیلیکۆن، نایترۆجین و ئۆکسجین کە لەسەر زەوی بوونیان هەیە لە بنەڕەتدا لە تەقینەوەی سوپەرنۆڤاوە دروستبوون.

29/01/2025

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی، جوڵە ووزەی گەردیلەکان کەم دەبێتەوە. کە دەبێتەهۆی گۆڕانی دۆخی ئاوەکە بۆ سەهۆڵ.

29/01/2025

فەلەکناسەکان وێنەیەکی وردی ئەستێرەیەکیان لە گەلەئەستێرەیەکی تردا گرتووە کە زیاتر لە ١٦٠ هەزار ساڵی ڕووناکی دوورە بە بەکارهێنانی چوار تەلەسکۆپ کە بەیەکەوە بەستراونەتەوە. ئەستێرەکە یەکێکە لە گەورەترین زەبەلاحە سوورەکانی کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە، ناونراوە WOH G64، کە پێدەچێت وێنەکە ئەوە نیشان بدات کە تەنها چەند ساڵێک ماوە بۆ تەقینەوەی.

توێژینەوە: پلاستیکی ڕەش کە لە کەلوپەلی چێشتخانەدا بەکاردێت، سیستەمی بەرگری لەش لەناو دەبات و لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە...
18/10/2024

توێژینەوە: پلاستیکی ڕەش کە لە کەلوپەلی چێشتخانەدا بەکاردێت، سیستەمی بەرگری لەش لەناو دەبات و لەوانەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە.

زاناکان هەڵسەنگاندنیان بۆ ٢٠٣ بەرهەم کردووە کە خەڵک لە ماڵەوە بەکاریدەهێنن و بڕێکی زۆر مادەی ژەهراویان لە پلاستیکی ڕەنگ ڕەشدا دۆزیوەتەوە.

لەبری پلاستیک، پسپۆڕان پێشنیاری بەکارهێنانی قاپوقاچاغەکان دەکەن کە لە ستیل، دار یان شووشە دروستکراون.

بە پێی تازەترین توێژینەوە ڤیتامن D تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات:بەپێی توێژینەوەکە وەرگرتنی ڕۆژانەی 3,320 IU لە ڤیتامین D ...
10/10/2024

بە پێی تازەترین توێژینەوە ڤیتامن D تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات:
بەپێی توێژینەوەکە وەرگرتنی ڕۆژانەی 3,320 IU لە ڤیتامین D هۆکارە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و کۆلیسترۆڵ دابەزاندنی شەکری خوێن و ڕێژەی هەستیاری ئینسۆلین.

لە ئاسمانەوە بچووک دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا گەورە و بەهێز و وێرانکەر 🌋لوتکەی ئەو گڕکانەی کە شاری پۆمپێی ناسراو بە شا...
25/09/2024

لە ئاسمانەوە بچووک دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا گەورە و بەهێز و وێرانکەر 🌋

لوتکەی ئەو گڕکانەی کە شاری پۆمپێی ناسراو بە شاری 'گوناه و تاوانەکان' لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی لە شەوێکدا تەختی زەوی کرد.
دوکەڵ و تۆزی لە ڕادەبردەری گڕکانەکە مەودای هەڵاتنی دانیشتوانی شارەکەی نەدا و بوون بە بەرد. هەر لەم ڕووداوەشەوە نازناوی شاری بەبەردبووی وەرگرتووە.

پۆلاریس، ئەستێرەی باکوور، خاڵێکی گرنگی دۆزینەوەی ئاڕاستە بووە  هەر لە دێر زەمانەوە. دەکەوێتە باکووری زەوی، بەشێکە لە سیس...
23/09/2024

پۆلاریس، ئەستێرەی باکوور، خاڵێکی گرنگی دۆزینەوەی ئاڕاستە بووە هەر لە دێر زەمانەوە. دەکەوێتە باکووری زەوی، بەشێکە لە سیستەمێکی سێ ئەستێرەیی. هەر چوار ڕۆژ جارێک ڕووناکییەکەی بە شێوەیەکی جێگیر دەگۆڕێت.

لەم دواییانەدا گەردوونناسەکان بە بەکارهێنانی CHARA Array یەکەم وێنەی وردی ڕووی ئەستێرەکەیان بەرهەمهێنا، کە پەڵەی ڕووناک و ڕەشی چاوەڕواننەکراویان ئاشکرا کرد. پۆلاریس 46 هێندەی خۆر گەورەترە و نزیکەی 433 ساڵی ڕووناکی دوورە لە هەسارەکەمانەوە، بارستەی شەش هێندەی خۆر.

شاری 'ئوروک' ی سۆمەری یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٥٠٠ساڵ پێش زایین. ئوروک دەکەوێتە باشووری...
05/09/2024

شاری 'ئوروک' ی سۆمەری
یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٥٠٠ساڵ پێش زایین.

ئوروک دەکەوێتە باشووری عێراق. ئەم شارە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٤٩ لەلایەن شوێنەوارناسی ئینگلیزی ویلیام لۆفتس دۆزرایەوە.

'نەخشی ڕۆستەم' ناوی ئەم شوێنەوارە دێرینەی وڵاتی ئێرانە دەکەوێتە نزیک شاری پرسپۆلس، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ پێش ز...
04/09/2024

'نەخشی ڕۆستەم' ناوی ئەم شوێنەوارە دێرینەی وڵاتی ئێرانە دەکەوێتە نزیک شاری پرسپۆلس، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ پێش زایین، وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت شوێنەکە تایبەت بووە بە گۆڕی پاشاکانی هەخامانییەکان (ئیمپراتۆریەتی فارس). لەسەر گۆڕەکان وێنەی پاشاکان و سەرکەوتنەکانیان هەڵکۆڵدراوە.

ڕەنگی داڕژەکە پێکهاتەی کیمیایی بەردەکە دەردەخات
28/08/2024

ڕەنگی داڕژەکە پێکهاتەی کیمیایی بەردەکە دەردەخات

ئێسکە پەیکەری نەهەنگێکی چاخی دێرین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٧ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە بیابانی وادی الهیتان لە وڵاتی می...
27/08/2024

ئێسکە پەیکەری نەهەنگێکی چاخی دێرین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٧ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لە بیابانی وادی الهیتان لە وڵاتی میسڕ.

ئایا دەزانیت مەودای خولگەی پلووتۆ بەدەوری ئەستێرەکەمان (خۆر) دا ٢٤٨ ساڵە. پلووتۆ لە دوای دۆزینەوەی لە ساڵی ١٩٣٠ وە تا ئێ...
18/08/2024

ئایا دەزانیت مەودای خولگەی پلووتۆ بەدەوری ئەستێرەکەمان (خۆر) دا ٢٤٨ ساڵە. پلووتۆ لە دوای دۆزینەوەی لە ساڵی ١٩٣٠ وە تا ئێستا سووڕانەوەیەکی بەدەوری خولگەکەیدا تەواو نەکردووە.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when In Kurdish :: بە کوردی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share