Osa Marketing

Osa Marketing کارەکانتان بە ئێمە بسپێرن

04/07/2020

کارێکمان بۆ پاسیڤ هاوس

باشترینت دەوێت؟ ئۆسا هەڵبژێرە
#ئۆسا #خانوو

04/07/2020

کارێکمان بۆ وێست ئای، کارە دەنگییەکانی لە ئۆسا بۆ کراوە

باشترینتان دەوێت؟ پەیوەندیمان پێوە بکەن
#ئۆسا

بەرەو شکست هەنگاوبنێهەندێک فرۆشیار بەرەو شکستی کارەکەیان هەنگاو دەنێن و ئاگاداری ڕەفتارەکانیان نین، ئەگەر دەتەوێ کڕیار ه...
26/04/2020

بەرەو شکست هەنگاوبنێ
هەندێک فرۆشیار بەرەو شکستی کارەکەیان هەنگاو دەنێن و ئاگاداری ڕەفتارەکانیان نین، ئەگەر دەتەوێ کڕیار هەڵخەڵەتێنی، بەزمانی کڕیار قسەناکەیت، زۆر قسە دەکەیت و کەم گوێ دەگریت (هەرچەندە زیاتر گوێ بگری زیاتر تێدەگەیت کڕیار چی دەوێت و باشتر دەتوانی هاوکاری بکەیت)، زۆر وەسفی خۆت دەکەیت، واخۆت پیشان دەدەیت موحتاجی فرۆشتنی، ئەوا بەرەو شکست هەنگاو دەنێیت و دڵنیابە ئایندەیەکی ناڕوون چاوەڕێتە
#کڕیار #فرۆشیار #شکست

ئایا حەق بە مشتەرییە؟چەند دەیەیەک پێش ئێستا هەفتانە یان مانگی جارێک فرۆشیارێک سەردانی گوندێکی دەکرد و هەمووان بەڕێزو تام...
25/04/2020

ئایا حەق بە مشتەرییە؟
چەند دەیەیەک پێش ئێستا هەفتانە یان مانگی جارێک فرۆشیارێک سەردانی گوندێکی دەکرد و هەمووان بەڕێزو تامەزۆییەوە چاوەڕێی بوون، ئەویش بە منەتەوە کاڵاکانی نمایشەکرد، بەڵام ئێستا فرۆشیارەکان زۆر بوون و کڕیاریش هەموو کاڵایەک ناکڕێت، جارجاریش بیانوو دەگرێت و فرۆشیار بۆ فرۆشتنی کاڵاکەی دەبێت خۆی بگونجێنێ، ئەگەر نەتوانێ کڕیار ڕازی بکات لە شوێنێکی تر و بە ڕوخۆشییەوە کاڵاکەی پێ دەفرۆشن، کڕیار کڕیاری تر ڕادەکێشێت، ئێستا بەڕای تۆ حەق بە مشتەرییە؟

بەخێر هاتی مانگی پڕنوور، یوسفی نێو دوانزە برا بەخێر هاتی       #ڕەمەزان
23/04/2020

بەخێر هاتی مانگی پڕنوور، یوسفی نێو دوانزە برا بەخێر هاتی #ڕەمەزان

گرنگی  سۆشیاڵ مێدیا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ فرۆشتنی کاڵاو گۆڕینی بیروڕای بەکارهێنەرانی لەقازانجی کاڵاکە یان دژی، بەپێی ئا...
22/04/2020

گرنگی
سۆشیاڵ مێدیا گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ فرۆشتنی کاڵاو گۆڕینی بیروڕای بەکارهێنەرانی لەقازانجی کاڵاکە یان دژی، بەپێی ئامارێک لە ساڵی 2019 دا لە %74ی کڕیاران لەڕێی سۆشیاڵ مێدیاوە بڕوایان بۆ دروست بووە کە ئەوکاڵایە بکڕن، واتە سۆشیاڵ مێدیا کارگەری هەبووە لەسەربڕیاردانیان لەسەر کڕینی کاڵاکە.
بڵاوکردنەوەی کاڵاو بەرهەمەکانت لە سۆشیاڵ مێدیا کە ملیۆنان بەکارهێنەری هەیە دەتوانێت سەرنجی کڕیاران بەلایخۆیدا ڕابکێشێت

ڕونکردنەوەکاتێک کاڵایەکت هەیەو کڕیارەکانت گلەییان هەیە لە بەرزی نرخی کاڵاکەت ئەوا دەبێت بە شێوازێکی جوان بۆیان ڕونبکەیتە...
20/04/2020

ڕونکردنەوە
کاتێک کاڵایەکت هەیەو کڕیارەکانت گلەییان هەیە لە بەرزی نرخی کاڵاکەت ئەوا دەبێت بە شێوازێکی جوان بۆیان ڕونبکەیتەوە کە هۆکاری بەزی نرخەکەی ئەو مەوادەیەتی لە دروستکردنیدا بەکارهاتووە یان هەر خاڵێکی تر کە بووەتە هۆی گرانی نرخەکەی، کڕیاریش بۆی ڕوندەێتەوە و تێدەگات لە هۆکارەکەو گرانی و هەرزانی کاڵاکان هەڵدەسەنگێنێت، وەک فرۆشیار دەبێت کڕیارەکانت قایل بکەیت کە خۆیان کاڵا هەڵبژێرن و تۆ تەنها ڕوونکردنەوت لەسەرە نەک سەپاندنی کاڵاکانت بەسەریاندا

باشترینیان هەڵبژێرەئەگەر چەند بەرهەمێکت هەیەو بەنیازی ڕیکلامێکی باشیان تێدابکەیت لەوە باشتر  ئەوەیە کە کام بەرهەمت لە هە...
19/04/2020

باشترینیان هەڵبژێرە
ئەگەر چەند بەرهەمێکت هەیەو بەنیازی ڕیکلامێکی باشیان تێدابکەیت لەوە باشتر ئەوەیە کە کام بەرهەمت لە هەموویان باشترو نایابترە هەڵبژێرە و ڕیکلامێکی باش لەمەدا بکە، بەرهەمەکانی تریشت لە ژێرسایەی ئەمدا ڕیکلامیان بۆ دەکرێت، بەم ڕێگایە زووتر دەگەیتە ئامانج و خەرجیشت بۆ دەگەڕێتەوە

پلانت هەیە؟ئەگەر پلانت نییە، چاوەڕێی شکست بکە نەک سەرکەوتن، بۆ کار و پڕۆژەکانت پلانی کورتخایەن و درێژخایەن، پلانی جێگرەو...
18/04/2020

پلانت هەیە؟
ئەگەر پلانت نییە، چاوەڕێی شکست بکە نەک سەرکەوتن، بۆ کار و پڕۆژەکانت پلانی کورتخایەن و درێژخایەن، پلانی جێگرەوە و بەدیل دابنێ، قسەیەکی جوانی Warren Buffet هەیە کە دەڵێت "ئەحمەقێک کەپلانی هەبێت دەتوانێت لێهاتوویەکی بێ پلان شکست پێبهێنێت"

هاتین، نەمانزانی، ڕۆیشتینهەندێک کۆمپانیا یان دامەزراوە پەیچەکەیان کە نیشاندەری کار و پڕۆژەکەیانە، یان ڕووە بینراوەکەیانە...
17/04/2020

هاتین، نەمانزانی، ڕۆیشتین
هەندێک کۆمپانیا یان دامەزراوە پەیچەکەیان کە نیشاندەری کار و پڕۆژەکەیانە، یان ڕووە بینراوەکەیانە لە سۆشیاڵ مێدیا نازانن چۆن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و هەندێک جار بابەتی وا دادەنێن کە ئەسڵەن پەیوەندی بە کارەکەیانەوە نییە، دەبێت سۆشیاڵ مێدیاکەتان پیشاندەری کار و پڕۆژەکەتان بێت و بابەتی پەیوەست بە کارەکەتان بڵاو بکەنە، ئەگەر کەسێک سەیری سۆشیاڵ مێدیاکەی کردن دەبێت بزانێت کە ئێوە کارتان چییە و لە چ بەشێکدا خزمەت دەکەن

ملیۆنێرەکان ئامۆژگریمان دەکەنهەرگیز شتێک مەفرۆشە کەخۆت نایکڕیت، هەرگیز بۆ کەسانێک کار مەکە کە جێگەی ڕێز و تەقدیرت نین، ل...
16/04/2020

ملیۆنێرەکان ئامۆژگریمان دەکەن
هەرگیز شتێک مەفرۆشە کەخۆت نایکڕیت، هەرگیز بۆ کەسانێک کار مەکە کە جێگەی ڕێز و تەقدیرت نین، لەگەڵ کەسانێکدا کار بکە کە لەگەڵیان خۆشحاڵ و ئاسوودەیت

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Osa Marketing posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share