09/02/2023
ماد پڕۆدەکشن ئاژانسێکی بواری بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوە و گەشەپێدانی بواری ڕیکلامیە لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان.
کاری ئێمە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوە و گەشەپێدانی بواری ڕیکلامیە.
ماد پڕۆدەکشن کار دەکات بۆ دروستکردنی ڕێکڵامی جیاواز ، کۆنتێنت و دیزاینی چاپەمەنی و براندینیگ و دیزاینی لۆگۆ.
هاوکات بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا یەکێکیترە لە کارەکانمان ، بۆ ئەو کەسانەی خاوەنی بزنسێکن یاخود خاوەنی پەیجی ئۆنڵاین ،بەڵام نازانن چۆن پەیجەکەیان بەڕێوەبەرن یاخود پەیجەکەیان ئاکتیڤ نیەو بە پێی پێویست نیە.
بەڕێوەبردنی سۆشیاڵ میدیا ئەم کارانە لەخۆ دەگرێت (ڕێکخستنەوەی تایبەتمەندی لەسۆشیاڵ میدیا ، کۆنتێنت ، بڕاندینگ و ڕی بڕاندینگ ، دیزاین کردنی پۆست بە کوالێتی زۆر باش و دیزاینی سەردەم، دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ کارەکەت ، سپۆنسەرکردنی پەیج و پۆستەکان ، چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ڕوبەڕووت دەبنەوە لە سۆشیاڵ میدیا وەک کێشەی سپۆنسەر، دابەزینی ڕێژەی لایک و فاڵۆو دابەزینی ئاکتیڤ.
هەوڵەکانمان زۆرن، چونکە بڕوامان وایە کارکردن و گرنگیدان بە بوارە جیاوازەکان یەکانگیر و کاریگەر دەبێت لە هێنانەکایەی سەربەخۆیی تاک و سەقامگیریدا.
باوەڕمان بە هەوڵ و هێزی ناوخۆیی هەیە، بە تایبەت هەوڵی کەسە پشتگوێخراوەکان لە بەرەوپێشبردنی کار تاوەکو بازرگانییە ناوخۆییەکان گەشە بکەن و داینەمۆی ئابووری بن.