هەرزان بازاڕی سەركەپكان

هەرزان بازاڕی سەركەپكان هەرزان بازاڕی سەرکەپکان
ناونیشان:سلێمانی ،فلکە سەوزەکە تەنیشت مزگەوتی عوسمان ئاغا

🔴لە مانگی شەعباندا ئەم کردەوانە ئەنجامبدە: 🟧یەکەم : پەلە کردن لەتەوبە کردن وزۆر زیکر ویادی خودا کردن ، ئەمە یەکەم شتە مو...
27/01/2026

🔴لە مانگی شەعباندا ئەم کردەوانە ئەنجامبدە:

🟧یەکەم : پەلە کردن لەتەوبە کردن وزۆر زیکر ویادی خودا کردن ، ئەمە یەکەم شتە موسوڵمان لەپێشوازی ئەم مانگەدا ئەنجامی بدات ، بەڵکو دڵ وزمانی ڕابێنێت لەسەر یادی خودا وئاسان بێت لەسەری .
🟧دووەم : زۆر قورئان خوێندن بەشێوەیەک بەرنامەیەکی ڕۆژانە بۆ خۆی دابنێت ولێی دوا نەکەوێت ، وبا جوزئێک یاخود زیاتر بێت ئەوەندەی کەلەسەری ئاسانە ، وگرنگە لەگەڵ ئەوەشدا تەماشای هەندێ تەفسیر بکات بەتایبەت ئەو تەفسیرانەى جێی سقەن ونوسەرەکانیان ئەهلی عیلم وسوننەتن ، بەڵکو یارمەتیدەری بێت لەتێگەیشتن لەو ئایەتانەی کەتێگەیشتن لێیان قورسە ، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کاتێ ڕەمەزانی بەسەردا دێت تەواو ئامادە بێت وچوست وچالاک بێت.
🟧سێیەم : پەلە کردن لەسوڵح کردن ولێ خۆش بوون لەو کەسانەی کەنێوانیان تێک چووە ، و با ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر ﷺ بیری خۆی بخاتەوە : " تُفْتَحُ أبْوابُ الجَنَّةِ يَومَ الإثْنَيْنِ، ويَومَ الخَمِيسِ، فيُغْفَرُ لِكُلِّ عَبْدٍ لا يُشْرِكُ باللَّهِ شيئًا، إلّا رَجُلًا كانَتْ بيْنَهُ وبيْنَ أخِيهِ شَحْناءُ، فيُقالُ: أنْظِرُوا هَذَيْنِ حتّى يَصْطَلِحا، أنْظِرُوا هَذَيْنِ حتّى يَصْطَلِحا، أنْظِرُوا هَذَيْنِ حتّى يَصْطَلِحا ".
واتە: هەموو دوو شەممان وپێنج شەممانێک دەرگای بەهەشت دەکرێنەوە ، خودا لەهەموو کەسێک خۆش دەبێت کەهاوبەشی بۆ خودا بڕیار نەدابێت جگە لەکەسێک نەبێت کەلەنێوان خۆی وبراکەیدا ناخۆشیەک هەیە ، وپێیان دەڵێت: چاوەڕێی ئەو دووە بکەن تاوەکو سوڵح دەکەن ، چاوەڕێی ئەو دووە بکەن تاوەکو سوڵح دەکەن .
🟧چوارەم : ڕاهێنانی دەروون لەسەر ڕۆژوو وچاوەڕێی پاداشت کردن لەخودا ، وبیری خۆ خستنەوەی ئەو عیبادەتانەی کەپشت گوێی خستوون ، وەهەروەها خێر وچاکە و سیلەی ڕەحم ، وهاریکاری کردنی کەسانی موحتاج بەگوێرەی توانا.
🟧پێنجەم : شەو نوێژ کردن ، ونزیک بوونەوە لەخودا ودوعا کردن بەوەی خودا بیگەیەنێتە ڕەمەزان ، چەندان کەس مردن دەبێتە ڕێگر لەوەی بگەن بەڕەمەزان وئەجەل یەقەیان دەگرێت!

🟧شەشەم: موحاسەبه کردنی نەفس وبیر هێنانەوەی خۆی بەوەی تاوانی ئەنجام داوە بەڵکو زوو تەوبه بکات ودوای نەخات بۆ ڕەمەزان .

⭕تێبینى :
بۆ ئەو کەسانەى کە قەرزی ڕۆژویان لەسەرە :
هەر کەسێگ ڕۆژووی قەرزی ڕەمەزانی ڕابردووی لەسەرە پێویسته پەلە بکات لەگرتنەوەیی ودروست نی یە بەبێ عوزر دوای بخات بۆ دواى ڕەمەزان ، عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەڵێت: "كان يكون عليَّ الصومُ من رمضان، فما أستطيعُ أن أقضيَه إلاَّ في شعبان؛ وذلك لمكانِ رسول الله صلَّى الله عليه وسلَّم"؛ رواه مسلم.
واتە: جاری وا بووە ڕۆژووی ڕەمەزانم لەسەر بووە وقەرزدار بووم ، ونەم دەتوانی قەزای بکەمەوە تەنها لەمانگی شەعباندا نەبێت ، ئەوەش لەبەر سەرقاڵبون بە خزمەتکردنى پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم .
وە سەبارەت بە ڕۆژوو گرتن لەدواى نیوەی مانگی شەعبانەوە چەند حاڵەتێکی هەیە:
1- کەسێک قەزای ڕۆژووی لەسەرە ، یاخود نەزری لەسەره ، ئەم کەسه دروستە بەڕۆژوو بێت ، بەڵکو واجبە .
2- کەسێکی تر چەند ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت وعادەتی وایە بەڕۆژوو بێت تیایدا وەک ڕۆژووی دوو شەممان وپێنج شەممان وسێ ڕۆژ لەهەموو مانێگ کەپێی دەوترێت ( الأيام البيض ) ئەمەشیان دروستە بەڕۆژوو بێت .
3- کەسێکی تر هەیە کاتێ ڕەمەزان نزیک دەبێتەوە وەک ئیحیتیات بۆ ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت بەتایبەن ئەو ڕۆژانەی کە گومانی ڕەمەزانیان لێ دەکرێت ، ئەم جۆرە ڕۆژوو گرتنە حەرامە ، و ڕێگری لێ کراوە .

وەرگیراوە.

Address

As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 00:00 - 23:59
Tuesday 00:00 - 23:59
Wednesday 00:00 - 23:59
Thursday 00:00 - 23:59
Friday 00:00 - 23:59
Saturday 00:00 - 23:59
Sunday 00:00 - 23:59

Telephone

+9647723581010

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هەرزان بازاڕی سەركەپكان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share