کەناڵی دەربەندیخان

کەناڵی دەربەندیخان یوتیوب....
https://youtu.be/z8oua3zE_ko

دوعای پێغەمبەر (د.خ) بۆ بارانبارین​ئەم دوعایە لە فەرموودەکاندا هاتووە کە پێغەمبەر (دخ) کاتێک داوای بارانی کردووە گوتوویە...
02/10/2026

دوعای پێغەمبەر (د.خ) بۆ بارانبارین

​ئەم دوعایە لە فەرموودەکاندا هاتووە کە پێغەمبەر (دخ) کاتێک داوای بارانی کردووە گوتوویەتی:

​«اللَّهُمَّ اسْقِنَا غَيْثاً مُغِيثاً، مَرِيئاً مَرِيعاً، نَافِعاً غَيْرَ ضَارٍّ، عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ»

​(واتە: خودایە بارانمان بەسەردا ببارێنە، بارانێکی هانادەر، چێژبەخش، پڕ لە بەرەکەت و گیا، بەسوود و بێ زەرەر، زوو و نەک دواکەوتوو).

​هەروەها ئەم دوعایەش دەگێڕدرێتەوە:

​«اللَّهُمَّ أَسْقِ عِبَادَكَ، وَبَهَائِمَكَ، وَانْشُرْ رَحْمَتَكَ، وَأَحْيِ بَلَدَكَ الْمَيِّتَ»

​(واتە: خودایە، ئاو بە بەندەکانت و ئاژەڵەکانت بگەیەنە، ڕەحمەتت بڵاو بکەرەوە، و وڵاتە وشکبووەکەت زیندوو بکەرەوە).

01/10/2026

کەمی بەرهەمهێنانی غاز لە کۆرمۆر کاریگەری بۆسەر غازی ماڵان نابێت و بڕی زیاد لە پێویست بەرهەمدەهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە

ئاگاداریەک لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ،،،لیژنەی سوتەمەنی لەقائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان  ئاگاداری هاوڵاتیان و ش...
29/09/2026

ئاگاداریەک لە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ،،،

لیژنەی سوتەمەنی لەقائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری هاوڵاتیان و شوفێرانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکات کە تەنها یەک گۆرانکاری لە دابەشکردنی بڕی بەنزینی دیاری کراو بۆ شۆفێران ئەنجام ئەدرێت ئەویش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو پرۆسەکە بە سەرکەوتووی ئەنجام درا و لە ڕۆژی دووەمی دابەشکردنی بەنزین بە سەر ئۆتۆمبیلەکانی (تەکسی - پاص - ئافرەت) بڕی (٧٠٠٠) حەوت هەزار لیتر بەنزین مایەوە ، لیژنەی سوتەمەنی بۆ ئەوەی ئەو بڕە بەنزینە کە دەمێنێتەوە ئۆتۆمبیلی ژمارە (جوت و تاک) سودی لێ ببین ئەم گۆرانکاریانە لە سیستەمی دابەشکردنی بەنزین ئەنجام ئەدرێت .

سیستەمی نوێ دابەشکردنی بەنزین بەم شێوەی لای خوارەوە دەبێت ،،،

١/ ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٢٠٢٦/١٠/١ ، بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی (تەکسی - پاص - ئافرەت) پێکەوە دەبێت

٢/ ڕۆژی شەمە ٢٠٢٦/١٠/٣ ، بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە (جوت - تاک ) وەری دەگرێت

٣/ ڕۆژی سێیەم ، بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی (بێ سەرەتا - ئاڕم - ماتۆرسکیلی سێ تایە)

تێبینی / لیژنەی سوتەمەنی داواکارە لەهاوڵاتیان خۆیان بە دوور بگرن لە هەر سەر پێچیەک بۆ ئەوەی توشی هیچ لێپێچینەوەیەکی یاسایی نەبنەوە .

29/09/2026

ئێستا
ڕووداوی هاتوچۆ ڕویداوە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتۆ کراون بارهەڵگرێک نزیک بەنزین خانەی کوردستانی گەورە

28/09/2026

فەرموودەی پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی تالیب، گەنجەکان بە سەردەمی خۆیان پەروەردە بکەن.

25/09/2026

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان: بڕیاری ڕێکپۆشی بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک جێبەجێ دەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سەبارەت بە ناڕەزایەتی و گلەیی بەشێک لە خوێندکاران پەیوەست بە پرسی جلوبەرگی خوێندنگەکان، ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیی بڵاوکردەوە.
پوختەی ڕوونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی دەربەندیخان:
* ئازادیی خوێندکاران لە هەڵبژاردندا: بەپێی بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە، خوێندکاران ئازادن لە هەڵبژاردنی ئەو شێواز و ڕەنگەی جلوبەرگەدا کە وەزارەت پێشتر دیاریی کردووە.
* بەدواداچوونی قائیمقامیەت: دوای گەیشتنی گلەیی خوێندکاران سەبارەت بە ڕێگری لێکردنیان، قائیمقامی دەربەندیخان لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەوە بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد.
* جێبەجێکردنی بڕیارەکان وەک خۆیان: داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە کراوە کە بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەت وەک خۆیان و بەبێ هیچ جۆرە تایبەتمەندییەکی زێدەکی جێبەجێ بكرێن.
* جه‌ختكردنه‌وه‌ی پەروەردە: بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان جەختی لەسەر جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێنماییەکان کردووەتەوە کە هیچ ڕێگرییەک لە هەڵبژاردن و لەبەرکردنی ئەو شێواز و ڕەنگەی وەزارەت دیاریی کردووە نییە، و دەستخۆشیشی لە مامۆستایان کردووە بۆ دڵسۆزییان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکاندا.

25/09/2026

بەناوی خوای گەورە

سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

پشتیوان بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردە و دوابەدوای ئاگادارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکەینەوە کە بڕیاری ڕێکپۆشی (یەکپۆشی) وەک خۆی و بێ هیچ زیاد و کەمێک جێبەجێ دەکرێت.

لەپێناو ڕەچاوکردنی باری دارایی خێزانەکان، ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکاندا و ئاسانکاریکردن بۆ کەسوکاری خوێندکاران و قوتابیان، ئەم خاڵانەی خوارەوە بە فەڕمی ڕائەگەیەنین :

1. پابەندبوون بە ستاندارد: پێویستە جلوبەرگی خوێندکاران و قوتابیان ڕەچاوی ستاندارد و ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بکات و لۆگۆی فەڕمیی وەزارەتی لەسەر بێت.

2. کەڵک وەرگرتن لە جلی ساڵی ڕابردوو: دوبارە جەخت دەکەینەوە و داوا لە قوتابیان و کەسوکاریان دەکەین پەلە نەکەن لە کڕینی جلی نوێ؛ قوتابیان دەتوانن بە جلی ساڵی ڕابردوویانەوە دەوام بکەن تاوەکو ڕێگری لە ھەڵئاوسانی بازار و دروستبوونی بارگرانیی دارایی بگرێت...

: ئیدارەی ناوەندەکانی خوێندن پێویستە رەچاوی هەڵبژاردنی جۆر و قەبارەی جلوبەرگی بڕیار لێدراوی وەزارەت بکەن بەپێی وەرزی ساڵ و ، پلەکانی گەرما و

داواکارین لە سەرجەم ئیدارەی قوتابخانەوخوێندنگاکان ، خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکاریان ....
بەگیانی بەرپرسایەتییەوە هاوکار بن لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەداو دڵنیاین لەدڵسۆزی مامۆستایان و پەروەردەکاران تاوەکو ژینگەیەکی پەروەردەییی گونجاو و یەکسان بڕەخسێت و جێبەجێ بکرێت

لەگەڵ ڕێزماندا...

م. هاوار حەمید
بەڕێوەبەری پەروەردە

وەڵامی داواکاریی سەرتاشەکان بۆ دیاریکردنی کاتی کارکردن ڕەوانەی بەشی یاسایی پارێزگا کراوە فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی ب...
25/09/2026

وەڵامی داواکاریی سەرتاشەکان بۆ دیاریکردنی کاتی کارکردن ڕەوانەی بەشی یاسایی پارێزگا کراوە



فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت ڕایگەیاند، داواکاریی سەرتاشەکان بۆ دیاریکردنی کاتی کارکردنیان لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەکو ٨ی شەو، ڕەوانەی بەشی یاسایی پارێزگای سلێمانی کراوە.

قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش کرد کە وەڵامی بەشی یاسایی بۆ داواکە هەرچییەکی لەسەر بێت دەبێت سەرتاشەکان پێوەی پابەند ببن، هاوکات جەختی کردەوە ئەگەر داواکارییەکەیان بنەمایەکی یاسایی نەبێت جێبەجێ ناکرێت.

25/09/2026

دوای داخستنی دوکانەکان، فرۆشتنی ئۆنلاین بازاڕی گەرمتربووە، هاوڵاتیان پەنا بۆ کڕینی سەر هێڵ دەبەن.

هەر شۆفێرێک پێش وەخت ئۆتۆمبێلەکەی لە نۆرەی وێستگەی سوتەمەنی ڕابگرێت سزای دارایی دەدرێتدوای تێبینی و سکاڵا و گلەیی زۆری ش...
23/09/2026

هەر شۆفێرێک پێش وەخت ئۆتۆمبێلەکەی لە نۆرەی وێستگەی سوتەمەنی ڕابگرێت سزای دارایی دەدرێت

دوای تێبینی و سکاڵا و گلەیی زۆری شۆفێران و هاووڵاتیان لەسەر قەرەباڵغیی بەردەم وێستگەکانی سوتەمەنی قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری هەموو شۆفێران دەکاتەوە کە نۆرەگرتنی شەوانەی ئۆتۆمبێل پێش دەستپێکردنی دابەشکردنی بەنزین قەدەغەیە.

بەپێی بڕیارەکە هەر شۆفێرێک پێش کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی بەنزین ئۆتۆمبێلەکەی لە نۆرە ڕابگرێت ڕووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە.

قایمقامیەتی دەربەندیخان جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ڕێگریکردن لە ئاستەنگی هاتووچۆ و پاراستنی ڕێکخستنی شەقامەکانی شار جێبەجێ دەکرێت

بەپێی بڕیارەکە سزای ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا یەک ملیۆن دینار و سزای ئۆتۆمبێلی خاوەن تابلۆ ٣٠ هەزار دینار دیاریکراوە.

قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان داوا لە هەموو شۆفێران دەکات پابەندی ئەم ڕێنماییە بن و لە پێشکەوتنی نۆرە و دروستکردنی قەرەباڵغی لەبەردەم وێستگەکان خۆیان بەدوور بگرن.

Address

Darsim
Darbandikhan
460020

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەناڵی دەربەندیخان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کەناڵی دەربەندیخان:

Shortcuts

Share