Bahasht بەهەشت

Bahasht بەهەشت ئاینی

12/09/2022
31/08/2022

گرنگی زیاتر بە پەروەردەو لایەنی ڕۆحی و دەرونی منداڵەکەت بدە با لە دەستی نەدەیت

حەسەنی بەسری دەفەرمووێت :زۆر داوای لێخۆشبوون ( ٲستغفر الله )  بکەن لە ماڵەکانتاندا ، وە لە سەر سفرەکانتان ، لە سەر ڕێگاو...
30/08/2022

حەسەنی بەسری دەفەرمووێت :
زۆر داوای لێخۆشبوون ( ٲستغفر الله ) بکەن لە ماڵەکانتاندا ، وە لە سەر سفرەکانتان ، لە سەر ڕێگاو بازاڕو کۆڕو دانیشتنەکانتاندا داوای لێخۆشبون بکە لە خودا .
لە هەرجێگایەک بوون بەردەوام داوای لێخۆشبوون ( ٲستغفر الله ) بکەن لە خودا ، چونکە ئێوە نازانن کەی خودا لێتان خۆش دەبێت و داوای لێخۆش بوونەکەتان وەر دەگرێت.
کەواتە : بۆ ئەوەی خودا لێمان خۆش بێت دەبێت بە بەردەوامی خودامان لە یادبێت و داوای لێخۆشبوونی لێبکەین .
ٲستغفر الله وٲتوب ٳلیه
ٲستغفر الله وٲتوب ٳلیه
ٲستغفر الله وٲتوب ٳلیه

( قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُ...
28/08/2022

( قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ) آل عِمرَان : ٣١

ئەگەر خواتان خۆش دەوێ شوێنى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بکەون:
نوێنەرى گاورەکانى (نەجران) هاتنە لاى پەیامبەر -صلى الله عليه وسلم- سەبارەت بە (عیسا) ململانیەکى زۆریان لەگەڵ کرد: جارێ ئەیانوت خوایە! جارێکى دى ئەیان وت کوڕى خوایە! دیسانەوە دەیانگووت سیفەتێکى خوایە! بۆیە خوا فەرمووى:
[٣١ قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّـهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّـهُ ] پێیان بڵێ ئەى پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر ئێوە خواتان خۆش ئەوێ و « ئەتانەوێ لێى نزیک ببنەوە» دەبێ پەیڕەوى لەشەریعەت وبەرنامەکەى من بکەن، ئەوسا خوایش ئێوەى خۆش دەوێ [وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ ] و لە هەڵەو گوناهەکانیشیان خۆش دەبێت [وَاللَّـهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ] چونکە ئەوخوایە زۆر چاوپۆشیکارو، زۆریش دلۆڤان و میهرەبانە.

26/08/2022

هەینیە‎🔹سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ( ﷺ ) لە بیر مەکەن

🌹اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ 🌹وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، 🌹كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ🌹 وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، 🌹إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، 🌹اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ 🌹وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، 🌹كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ 🌹وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ،🌹إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ 🌹

🔸بۆچی مزگەوتەکانمان خۆش ئەوێن ؟؟؟🔹لەبەرئەوەی مزگەوتەکان ماڵ و موڵکی خودان لە ئاسمان و زەویدا (نەک دەزگایەکی حکومی) و ناب...
24/08/2022

🔸بۆچی مزگەوتەکانمان خۆش ئەوێن ؟؟؟

🔹لەبەرئەوەی مزگەوتەکان ماڵ و موڵکی خودان لە ئاسمان و زەویدا (نەک دەزگایەکی حکومی) و نابێ لەگەڵ اللە هیچ یەکێکیان تێدا بپەرسترێ ، قال تعالی : ﴿ وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا﴾[ سورة الجن: 18] .

🔸بۆچی مزگەوتەکانمان خۆش ئەوێن ؟؟؟

🔹لەبەر ئەوەی مزگەوتەکان شوێن و مەڵبەندی فێربون و پەروەردەی موسڵمانانن ..
موسڵمانان بەمناڵی لە مزگەوتەکاندا پەروەردە ئەبن ، فێری قوڕئان و فەرموودە و تەوحید و زانست و ئیسلام ئەبن .

🔸کێ رقی لە مزگەوتەکان ئەبێت و مەنعی مزگەوتەکان ئەکات لەوەی ناوی اللە یان تێدا بهێنرێت و رۆڵی خۆیان ببینن؟؟؟

🔹زاڵمان (کافران و موشرکان) ئەوانەی مەنعی مزگەوتەکان ئەکەن لە بینینی رۆڵی خۆیان و هەوڵی روخاندنیان و وێرانکردنیان ئەدات .

ئەبێ کێ زاڵمتر بێ لەوەی مەنعی مزگەوتەکان بکات لەوەی ڕۆڵی خۆیان ببینن و ناوی اللە یان تێدا بهێنرێت و هەوڵی وێرانکردنیان بدات ؟؟؟!!!

﴿ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ﴾
[ البقرة: 114]

🔸بۆچی مزگەوتەکانمان خۆش ئەوێن ؟؟؟

🔹لەبەر ئەوەی دروستکردنی مزگەوتەکان کارێکی خێری یە و پاداشتێکی گەورەی هەیە لە لای خودا . پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی : (من بنی للە مسجدا بنی اللە لە بیتا في الجنة) .

🔸بۆچی مزگەوتەکانمان خۆش ئەوێن ؟؟؟

🔹لەبەر ئەوەی مزگەوتەکان خۆشەویسترین شوێنن لە لای خودا :
عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال :(أَحَبُّ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ مَسَاجِدُهَا ، وَأَبْغَضُ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ أَسْوَاقُهَا) رواه مسلم (671) .

🔸کێ مزگەوتەکان ئاوەدان ئەکاتەوە ؟؟؟

🔹ئەوەی ئیمانی بەاللە و یوم الآخر هێناوە و ئیقامەی نوێژ ئەکات و زەکاتی ماڵ ئەدات و لە غەیری اللە ناترسێ .. قال تعالی :

﴿ إِنَّمَا يَعۡمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمۡ يَخۡشَ إِلَّا ٱللَّهَۖ فَعَسَىٰٓ أُوْلَٰٓئِكَ أَن يَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُهۡتَدِينَ ﴾
[ التوبة: 18]

🔸کێ مزگەوتەکانی خۆش ئەوێن ؟؟؟

🔹ئەوەی دڵی وابەستەی مزگەوتەکان بێت ... هەر لەبەر ئەوە یەکێک لەو حەوتەی رۆژی قیامەت خودا سێبەریان بۆ ئەکات ئەو موسڵمانەیە دڵی وابەستەبێ بەمزگەوتەکانەوە " ورجل قلبە معلق بالمساجد " :

عن أبي هريرةَ رضي الله عنه عن النبيّ صلى الله عليه وسلم قال: "سَبْعَةٌ يُظِلُّهُمُ الله في ظِلِّهِ يومَ لا ظِلَّ إِلا ظِلُّهُ : إِمامٌ عادِلٌ ، وشابٌّ نَشَأَ في عِبادة الله تعالى، ورَجُلٌ قَلْبُه مُعَلَّقٌ بالمساجد، ورَجُلانِ تَحَابَّا في الله: اجْتَمَعَا عليه وتَفَرَّقَا عليه، ورجلٌ دَعَتْه اْمرأةٌ ذاتُ مَنْصِبٍ وجَمَالٍ فقال: " إِني أَخاف الله "، ورجلٌ تصدَّق بصَدَقَةٍ ، فأَخْفَاهَا حتِّى لا تَعْلَمَ شِمَالُه ما تُنْفِقُ يَمِينُه، ورجلٌ ذكر الله خالياً، فَفَاضَتْ عَيْنَاهُ ".(متفق عليه) .

هەڵپەى ئەم مەجليسانەت هەبێلەم پەيامەمدا رووى دەمم لە هەموومانە: پياوان و ئافرەتان، گەنج و پير، سەڵت و هاوسەردار، سەرقاڵ ...
24/08/2022

هەڵپەى ئەم مەجليسانەت هەبێ

لەم پەيامەمدا رووى دەمم لە هەموومانە: پياوان و ئافرەتان، گەنج و پير، سەڵت و هاوسەردار، سەرقاڵ و بێكار ...،
كاتێك لە مەجليسێكدا دانيشتويت و تيايدا قسەى خێر دەكرێت، ياد و ستايش و ناساندنى الله ى تێدا باس دەكرێت، بيرت بێت خێرا خواى گەورە مامەڵە لەگەڵ ئەو مەجليسەدا دەكات، بەشێكى مامەڵەكە پەيوەستە بە سەرزەوييەوەو بەشێكيشى پەيوەستە بە ئاسمانەوە.
ئەوەى پەيوەستە بە سەرزەوييەوە ئەمانەن:
فريشتەكان دەورى ئەو مەجليسە دەدەن، خۆش مەجليسێك فريشتەكانى خوا پەرژينى بكەن.
رەحمەتى خوا ئەو كۆڕ و كۆبوونەوەيە دەگرێتەوە.
ئارامى و سوكنايى لاى پەروەردگارمانەوە دادەبارێت بەسەرماندا.
بەر لێخۆشبوونى خوا دەكەوين، هەر خۆمان نا، تەنانەت ئەو كەسەش بەبێ مەبەست تێكەڵى ئەو مەجليسە بووەو رێى تێيكەوتووە.
بە فەرمانى خوا بڕيار ئەدرێت خراپەكانمان بگۆڕدرێن بە چاكە.
لە ئاسمانيشدا:
مەجليسێك دەگيرێت چاكتر لەو مەجليسەى سەرزەوى، ئەوەى قسە دەفەرموێت خواى گەورەيە و باس باس و پياهەڵدانى ئەندامانى ئەو مەجليسەى سەرزەوييە.
لەو مەجليسەدا الله بە ئەندامانى كۆڕەكەى سەرزەوى دەنازێت بەسەر فريشتەكاندا.
لەمانە خۆشتر، كەسێكە بەتايبەت لە ناخ و دڵى خۆيەوە ياد و ستايشى پەروەردگارى دەكات، ئەمجار مامەڵەكە دەگۆڕێت، خواى گەورە بە تايبەت و بە تەنها خۆى لاى خۆى ياد و باسى ئەو كەسە دەكات.
حەزئەكەيت الله باست بكات؟ رێگەكە دوور نيە:
يان بڕۆرە مەجليسێكەوە ياد و ستايشى الله ى تێدا بكرێت.
ياخود بە تاقى تەنها لە ناخى خۆتدا يادى بكە، بە دڵت بيدوێنە، بكڕووزێرەوە، وڕكى لێ بگرە، وەسف و سەناى بكە، تەوبەى لا بكە، ئەو بيسەر و بينەرە و بەڵێنى خۆى ناشكێنێت (ولن يخلف الله وعده) دڵنيابە (لێت خۆش ئەبێت، يادت ئەكات)

23/08/2022

پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم لە قیامەت لە دەیبنین

22/08/2022

کاریگەری کاک احمد ی موفتی زادە لەسەر ئە جەللادانەی کە سزایان داوە

ئەم خاتوونە بەڕێزە ئەمڕۆ بەشداری پێشبڕکێ و تاقیکردنەوەی بەهای فەرموودەی کرد لە هەڵەبجە بە تەمەنترین کەس بوو لە نێو بەشدا...
19/08/2022

ئەم خاتوونە بەڕێزە ئەمڕۆ بەشداری پێشبڕکێ و تاقیکردنەوەی بەهای فەرموودەی کرد لە هەڵەبجە بە تەمەنترین کەس بوو لە نێو بەشدار بوواندا
خودا سەربەرزی بکات

Address

Sharawane
Halabjah
111111

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bahasht بەهەشت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share