شاخەوان جبار

شاخەوان جبار ئەگەر بەرژەوەندیمان تاسەرنیە...با دۆستایەتیمان تا سەرب

هەموو 16 / 3 ێک لە هەڵەبچە ، 1/نیسان (درۆی نیسان )ە !
16/03/2021

هەموو 16 / 3 ێک لە هەڵەبچە ، 1/نیسان (درۆی نیسان )ە !

ئیلاهی ئەم قەومی کوردە کەی تێدەگات !بەحسابی کەناڵی هەڵەبجە تیفی لەم سەروبەندی یادی کیمیاوی بارانکردنی هەڵەبجەیەدالۆگۆکەی...
13/03/2021

ئیلاهی ئەم قەومی کوردە کەی تێدەگات !
بەحسابی کەناڵی هەڵەبجە تیفی لەم سەروبەندی یادی کیمیاوی بارانکردنی هەڵەبجەیەدا
لۆگۆکەی کردوە بە ماتەم و خوێنی لێ ئەچۆڕێ ، لەبری دەیان بەرنامە لەسەر ئەو مەرگەساتە ، کەچی گۆرانی شای و زەماوەند لێ ئەدات !

دوبەی با ئێمەش بە عەقڵی خێڵەکی و کوردایەتیەوە هەر بڵێین: عەقڵی پێ پەتی بیابانی !
12/03/2021

دوبەی
با ئێمەش بە عەقڵی خێڵەکی و کوردایەتیەوە هەر بڵێین: عەقڵی پێ پەتی بیابانی !

چۆن بچینەوە هاوکێشەی جیهانی     ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭1.مستەفا عقاد بۆ فیلمی (شێری بیابان) لەبری کەسایەتی عمر موختار ئەکتە...
07/03/2021

چۆن بچینەوە هاوکێشەی جیهانی ٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
1.مستەفا عقاد بۆ فیلمی (شێری بیابان) لەبری کەسایەتی عمر موختار ئەکتەری ئەمریکی( ئەنتونی کوئین ) ی هەڵبژارد ، کە ئەکتەری دیاری هۆلیود بوو ، فیلمەکە باس لە داگیرکاری و چەوروستەمی ئیتالیا و ئازایەتێ لیبیەکان دەکات ، چێکەوتی گرنگی هەبوو !

2.بۆ مویزیکی فیلمەکەی (ڕیسالە) میوزیکژەنی بەناوبانگی (موریس گار ) هەڵبژارد کە جولەکەی فەرەنسابوو ، هەرچەندە فیلمەکە تا ساڵی 2000 لەزۆر وڵات قەدەغەبوو تەنانەت بە کوفریان دادەنا ، بەڵام دواجار هەموو جیهانی تەنی و تێچوەکەی 10 ملیۆن دۆلار بوو کەچی لە ماوەیەکی کەمدا 100 ملیۆن دۆلاری داهات بوو !

3.ئەردۆگان و پارتەکەی بۆ زنجیرە فیلمی (ارتغرل و عوسمان ) ئەو ئەکتەرانەی بەکار هێنا کە چەندین ساڵە فیلم بۆ هێڵی عەلمانی بەرهەم دێنن ، کەچی ئەوان هاتن و زۆرینەیان لەو زنجیرەیەدا بەکارهێناوە بەتایبەت هەردوو ئەکتەر (الجنین التان و بوراک)
کە ئێستا دونیای ئیسلام و هەموو جیهانی عەرەبی تەنیوەو چگە لەداهات ، هەست و سۆزی زیندوکردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی لە نێو ناخ دا چاندون !

4. لە کوردستانی ئێمەدا هەرچەندە دەستەڵاتی سیاسی عەلمانی نەیهێشتوەو نایەوێ بەو جۆرە مرۆڤە مەزنەکانی نێو مێژوومان زیندوکەینەوە ، هەروەها کەسایەتی و لایەنە ساسیە ئیسلامیەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو کارە دەستپێبکەن ، تەنانەت تێگەیشتنی زۆرینەی مسوڵمان ئەو میتۆدەی عقادی لەڕوی تیۆریەوە پێ هەڵەیە و ئەما لە کرداری دا پڕبەدڵێتی ، لە کاتێک دا مێژوی ئێمە پڕی کارەسات و بەرخۆدان و مرۆڤی مەزنی ناوخۆی و ئیقلیمی و جیهانیە لەڕوی نەتەوەی و ئاینەوە ، وەک : صلاح الدینی ئەیوبی و مەلاگورانی شارەزوری کە مامۆستاو موفوتی سوڵتان محمد فاتیح بوە ، خۆ ئەگەر ئەمەش نەتوانین ئەوا دەتوانرێت ساڵانە کۆڕبەند و میهرەجان و کەرنەڤالی گەورەیان بۆ سازبکرێت تا لاینی ئانی و نەتەوەیان پێ دەربخەین ، ئەمان و دەیان کەسایەتی ئاینی و نیشتیمانی دیکە
کە ئیشکردن لەسەریان دەمانکاتەوە بە لایەنێکی دیکەی جیهانی .
بۆیە دەبێ لەو خاڵەوە دەستپێبکەینەوە کە مستەفا عقادی لە پێناودا تیرۆر کرا لەعمانی ئەردەن لە سالی 2005 کە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی دوو فیلم بوو لەسەر ( سلاح الدینی ایوبی و فەتحی ئەندەلوس )

ئەبێ برادەر ئاوەها گیانی بە گیانی بن 😊
23/02/2021

ئەبێ برادەر ئاوەها گیانی بە گیانی بن 😊

هەژار موکریانی لە چێشتی مجێوردا باسی ئەو قۆناغە دەکات کە کوردایەتی لە نەستیان دا کڵپەی داوەو (ژێ ْْْ...کاڤ) یان دروستکرد...
22/02/2021

هەژار موکریانی لە چێشتی مجێوردا

باسی ئەو قۆناغە دەکات کە کوردایەتی لە نەستیان دا کڵپەی داوەو (ژێ ْْْ...کاڤ) یان دروستکردوە ، کە ئەو 20 ئەندامە چەند یەکتریان خۆش ویست وەو سوێندیان خواردوە هەرگیز خیانەت لەیەک نەکەن و بەدڵێکی پڕ لەجۆش و خرۆشەوە پشتی یەکیان گرتوەو شەو ڕۆژ ئارامیان لە خۆ بڕیەوە ، کە دەستیان پێکردوە لە خۆشی دا فرمێسکیان ڕشتوە !
کە دەڵێ من لە کتێبان باسی پەیامبەرو هاوەڵانیم خوێندوەتەوە ڕێک ئێمەش زۆر لەوان دەچوین !

جا دەڵێ کاتێک ویستمان بڵاوکراوەی (نیشتیمان) دەرکەین بەهەمومانەوە پارەی ئەو دەرکردنەمان بۆ هەڵنەدەسوڕا ، تەنانەت پێویستی ماڵیشمان بۆ دەبەخشی ، هەرچەنده ئەندامانیشمان زیادی کردبوو !

جا وەرە دەبێ چەند کورد بەم ڕۆحێتەی کوردایەتیەوە سەری نابێتەوە ، ڕەنگ دۆزەخ بۆ ئەوان ئەمەبێ ، بڵێن لەم بەرزەخەدا ئێستا چاوێک لەم پۆخڵەواتی کوردایەتیە بێنن ،
ئەوا دیسان فرمێسک دەڕێژن ، ئەم جارەیان بۆ خیانەتی مەعدەنی کوردایەتی !

کۆمەڵ بڕیارێکی بوێرانەو واقیعی گرنگی دا بەوەی پاشگری ئیسلامی گۆڕدرا بە دادگەریبەڵام ئەوەی گرنگترە ئەوەیە :ئایا پاشخان و ...
19/02/2021

کۆمەڵ بڕیارێکی بوێرانەو واقیعی گرنگی دا
بەوەی پاشگری ئیسلامی گۆڕدرا بە دادگەری
بەڵام ئەوەی گرنگترە ئەوەیە :
ئایا پاشخان و دیدو بۆچونی کۆمەڵ چۆنە ، بەوەی ڕێ دەدا کەسێک ئیسلامی نەبێ یان سیکۆلاربێ و هەمان ئامانجی دادگەریان هەبێ ، ئایا لە ڕیزەکانی خۆ کاندیدی دەکات بۆ پۆستی حیزبی یان حکومی ؟!

بە شێفەکەی ژێکاڤچێشتی مجێور دەم دێنێ !
18/02/2021

بە شێفەکەی ژێکاڤ
چێشتی مجێور دەم دێنێ !

ئەوان خۆشبەختیان لە ژیانێکی قوڕ و ئاوێنەیەکی تەڵخدا ئەدۆزییەوە ، ئێمەش لە ژیانێکی شوشە و موبایلێکی ئاوێنەدا بزرکردوە .
17/02/2021

ئەوان خۆشبەختیان لە ژیانێکی قوڕ و ئاوێنەیەکی تەڵخدا ئەدۆزییەوە ، ئێمەش لە ژیانێکی شوشە و موبایلێکی ئاوێنەدا بزرکردوە .

بڕوانامەی بەژداریکردن لە کۆرسی (زانستی ... دەرونناسی)ماڵی سەرکەوتن ... سلێمانی .
11/02/2021

بڕوانامەی بەژداریکردن
لە کۆرسی (زانستی ... دەرونناسی)
ماڵی سەرکەوتن ... سلێمانی .

Address

Nali
Halabjah

Telephone

+9647501126625

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شاخەوان جبار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to شاخەوان جبار:

Share