06/06/2022
دیزاینەری دیجیتاڵی کێیە ؟
دیزاینەری دیجیتاڵی ئەو کەسەیە کە کار لەسەر جیهانی دیجیتاڵی دەکات .
ئەو شوێنانە کوێن کە دیزاینەری دیجیتاڵی کاری لێ دەکات .
* تۆڕە کۆمەڵایەکان
*ماڵپەرە هەواڵی و گۆڤاریەکان
*ماڵپەرە ڤیدیۆی و گرافیکیەکان
*ئەپڵیکەشن و پلاتفۆڕمە جیاوازەکان
*تەلەفزیۆن و کەناڵەکان .
* چۆن دیزاینەری دیجیتاڵی بەشێوەیەکی سەرکەوتو بدۆزینەوە ؟
کلیلی دەستپێکردنی پڕۆسەی دۆزینەوەی دیزاینەری دیجیتالی بۆ تیمەکەت یان پڕۆژەکەت ئەوەیە کە تێ بگەیت کە هەوڵ دەدەیت دەتەوێت چ کێشەیەک لەو بەشەدا چارەسەر بکەیت لەڕێگای دیزاینەری دیجیتاڵییەوە .
*دیزاینەری دیجیتاڵی چۆن بناسمەوە ؟
دیزاینەری دیجیتاڵی ئەو کەسەیە کە دەتوانێت پەیوەندی باشی لەگەڵ کڕیایانی کارەکەی هەبێت بە هۆی ئەو کارە بینراوانەی کە دیزاینیان بۆ دەکات .
* کاتێک دیزاینەری دیجیتاڵی دەدۆزیتەوە دەبێت چیت بۆ بکات ؟
دیزاینەری دیجیتاڵی دەبێت هەوڵی ئەوە بدات کە کێشەکە دەست نیشان بکات کە بانگێشت کراوە بۆی و هەوڵی چارەسەر کردن بدات بە شێوازی جیاواز جیاواز .
* چی پێویستە بۆ دیزاینەری دیجیتاڵی بکرێت لەکاتی کارەکانیدا؟
دەبێت شوێن و کاتی پێویست بۆ دیزاینەری دیجیتاڵی دیاری بکرێت و هاوکاری و پێوستیە تەکنیکیەکانی بۆ دابینبکرێت بۆ چارەسەر کردنی کەشەکان لەو بەشەدا .
بەرپرسیاریەتی دیزاینەری دیجیتاڵی چیە ؟
ستراتیجیەتی هەبێت بۆ پڕۆژەکەی .
مێشک فراوان بێت لە کارەکەیدا .
توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکەی هەبێت .
پەرەپێدانی تەواو لە دیزاینەکانی بکات .
هەوڵی تاقیکردنەوەی بیرۆکەی جیاواز بدات .
خستنەڕوی پڕۆژەکەی لە کۆتایدا بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ داناوە.
کێشە چیە ئەگەر دیزاینەری دیجیتاڵیم نەبێت ؟
ئەگەر لە کارەکەت پێت وایە پێویستت بە دیزاینەری دیجیتاڵی نیە یان کار لەسەر ئۆنلاین دەکەیت و پێت وایە پێویستت بە دیزاینەری دیجیتاڵی نیە !
ئەوە خۆی لە خودی خۆیدا کێشەیەکی دیکەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت , بە هۆرکاری سەرەکی داڕمانی هەر شوێن و کۆمپانیا و کارێک دێت , ئەگەر پڕۆژەکانی دیجیتالی بێت و دیزاینەری دیجیتاڵی نەبێت .
زرنگ 6/6/2022