پێنووسی پێشمەرگە

پێنووسی پێشمەرگە �کوردستان ئارامــــــــە
لە سایەی سەری پێشمەڕگە�

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکاتئەمڕۆ یەکشەممە 9/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی ح...
13/09/2026

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 9/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر کونسوڵی گشتیی بوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشت کەرتەکاندا تاوتوێ کرا.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ، پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

ڕێبازی پڕ لە شکۆتان، یەکبوونی ڕوحی نەتەوەییە، سەربڵندیی مێژوو،  کولتووری شانازیی، بەهای مڕۆڤ بوون، پێشکەوتن و دەستکەوت، ...
12/09/2026

ڕێبازی پڕ لە شکۆتان، یەکبوونی ڕوحی نەتەوەییە، سەربڵندیی مێژوو، کولتووری شانازیی، بەهای مڕۆڤ بوون، پێشکەوتن و دەستکەوت، پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمانە.


پڕۆژەی شانازیی مێژوو ڕادەگەیەنرێت بەشی ڕۆشنبیری ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەی شانازیی مێژوو؛ نووسینی 11 کت...
12/09/2026

پڕۆژەی شانازیی مێژوو ڕادەگەیەنرێت

بەشی ڕۆشنبیری ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەی شانازیی مێژوو؛ نووسینی 11 کتێب لە ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، ڕادەگەیەنێت.

ئیستاو  داهاتووی کوردستانبەرێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی  بەرێز جەنابی مسرووربارزانی
12/09/2026

ئیستاو داهاتووی کوردستان
بەرێز جەنابی نێچیرڤان بارزانی
بەرێز جەنابی مسرووربارزانی

12/09/2026
دژەتیرۆری کوردستان، هێمای ئارامی و پاراستنی نیشتمان.
11/09/2026

دژەتیرۆری کوردستان، هێمای ئارامی و پاراستنی نیشتمان.

● بەپێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی، تێچووی خوێندنی 78 قوتابیی بێسەرپەرشت لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆ لە ئەست...
11/09/2026

● بەپێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت مەسرور بارزانی، تێچووی خوێندنی 78 قوتابیی بێسەرپەرشت لە باخچەی ساوایانەوە تا زانکۆ لە ئەستۆی حکوومەتە و بۆ ساڵی نوێی خوێندن درێژە بە پرۆسەی پەروەردە دەدەن.

● وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانەوە کارتی نیشتمانی بۆ 14 منداڵ دەرهێنراوە و سەرجەم منداڵانی بێسەرپەرشت رێگەیان پێدراوە تا چارەسەرکردنی کێشەی بەڵگەنامەکانیان، لە ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام بن.

● ئەو نەوجەوانانەی تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ، دەتوانن لە زانکۆکان درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی زانکۆش راستەوخۆ دادەمەزرێن، هەروەها بۆ ئەوانەشی ئارەزووی خوێندنیان نییە، هەلی کار دابین دەکرێت.

هەینی 11ـی ئەیلوولی 2026، یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 روونیکردەوە، هاوشانی دابینکردنی ئاسایش و پێداویستییەکانی ژیان، گرنگییەکی زۆر بە خوێندنی منداڵانی نێو خانەکان دراوە، لەو پێناوەشدا هەماهەنگیی تەواو لەنێوان وەزارەتی کار، وەزارەتی پەروەردە و زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکاندا هەیە بۆ ئەوەی منداڵانی نێو خانەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە خوێندن بێبەش نەبن.
سەبارەت بە کێشەی ئەو منداڵانەی بەهۆی ناکۆکیی کۆمەڵایەتیی نێوان باوانەوە بێ ناسنامە ماونەتەوە، چاوشین ئاشکرایکرد، هەوڵەکانی وەزارەت بەردەوامە و تا ئێستا کارتی نیشتمانی بۆ 14 منداڵ دەرهێنراوە، هەروەها بە فەرمانی حکوومەت و بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی کار، رێگە بە سەرجەم ئەو منداڵانە دراوە لە ناوەندەکانی خوێندندا درێژە بە خوێندن بدەن تا ئەو کاتەی کێشەی بەڵگەنامەکانیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند،، ئەو نەوجەوانانەی تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ دەتوانن لە زانکۆ حکوومی و ئەهلییەکان درێژە بە خوێندن بدەن و تێچووەکانیان لەلایەن حکوومەت و دەزگا خێرخوازییەکانەوە دابین دەکرێت، لە دوای تەواوکردنی زانکۆش راستەوخۆ بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت دادەمەزرێن، هاوکات ئەو کەسانەشی ئارەزووی خوێندن ناکەن و خانەکان جێدەهێڵن، هەر بە بڕیاری سەرۆکوەزیران هەلی کاریان بۆ دابین دەکرێت تا بێکار نەمێننەوە.
لای خۆیەوە، تانیا جەمال، سەرپەرشتیاری بەشی پەروەردەیی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن 78 قوتابی بێسەرپەرشت لە ئاستە جیاوازەکاندا دەخوێنن و بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەش بوون، لە پارێزگای هەولێر، 33 قوتابی (10 کچ و 23 کوڕ) دوانیان لە باخچەی ساوایانن، لە سلێمانی، 27 قوتابی (13 کچ و 14 کوڕ)، هەروەها لە دهۆک 18 قوتابی (12 کچ و 6 کوڕ).

پەیامی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول..ئەمڕۆ لە یادی شەست و پێنج ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، بەوپە...
11/09/2026

پەیامی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول..

ئەمڕۆ لە یادی شەست و پێنج ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، بەوپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی ڕابەری شۆڕش و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، بارزانیی نەمر و ته‌واوى تێکۆشەرانی دڵسۆز و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەینەوە کە هێز و بازوو و کۆڵەگەی شۆڕش بوون.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕش و سڵاو و پێزانین بۆ بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزیان. سڵاو لە هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕە دێرینانە دەکەین کە لە ژیاندان و هیوای تەمەندرێژی و تەندروستيى باشییان بۆ دەخوازین.

شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، دایکی شۆڕشەکانی کوردستان، لە قۆناغێکی سەخت و دژواردا کە نکوڵی لە بوون و مافەکانی گەلی کوردستان دەکرا، بووە هەوێنی وریایی و بیر و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی. شۆڕش بە کۆکردنەوەی هەموو چین و توێژ و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکانی کوردستان لەژێر یەک چەتردا، بووه‌ ئیرادەیەکی پۆڵایین و دەنگی ڕەوای ئازادیخوازیی گەلی كوردستانى گەیاندە تەواوی جیهان و بناغەی یەکەم دانپێدانانی فەرمی و دەستکەوتە دەستوورییەکانی دواتری داڕشت.

لە کاتێکدا بە شانازییەوە ئەم یادە مەزنە دەکەینەوە، جەخت لە بەها باڵاکانی شۆڕش لە یەکڕیزی، تەبایی، پێکەوەژیان، یەکترقبووڵکردن و ئاشتیخوازی دەکەینەوە. وەک چۆن سەرکەوتن و مانەوەی شۆڕشی ئەیلوول بەرهەمی یەکگرتوویی بوو، ئەمڕۆش تاقه‌ ڕێگەی پاراستنی فیدراڵی، قەوارەی هەرێمی کوردستان، مافە دەستوورییەکان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان، پێكه‌وه‌يى و پتەوکردنی گیانی تەبایی و هاوکاریی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانە تا بتوانین داهاتوویەکی سەقامگیر و گەشتر بۆ نەوەکانمان مسۆگەر بکەین.
بەرز و شکۆدار بێت یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی
2026/9/11

ئەمڕۆ ٦٥ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێت، ئەو وەرچەرخانە مێژوویی و داستانییەیی بە ڕێبەرایەتیی سەرکر...
11/09/2026

ئەمڕۆ ٦٥ ساڵ بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێدەپەڕێت، ئەو وەرچەرخانە مێژوویی و داستانییەیی بە ڕێبەرایەتیی سەرکردەی نەتەوەییمان، جەنەڕاڵ مەلامستەفا بارزانی، تەواوی پێکهاتە، ئایین و چین و توێژەکانی کوردستانی لەژێر ئاڵای ڕەوای ڕزگاریدا کۆکردەوە و بووە مەزنترین و درێژترین بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان لە دژی زولم و ستەمکاری.
لە کاتێکدا بەوپەڕی شانازی و شکۆوە یادی ئەم داستانە پڕ خۆڕاگری و سەروەرییەی پێشمەرگە نەبەردەکان دەکەینەوە، تەبایی و گیانی پێکەوەژیان وەک زامنی بەردەوامیی کۆڵنەدانمان نوێ دەکەینەوە. جەخت لە یەکڕیزی سەرجەم جەماوەری کوردستان دەکەینەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان و پارێزگاریکردن لە مافە ڕەواکانمان.

دڵنیایین گەلەکەمان، پشت بە خوای گەورە و لەژێر سایە و بە ڕابەرایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە بەردەوامییدان بەم خەباتە پرشنگدار و پڕ لە سەروەرییە، دەگاتە لووتکەی ئاوات و ئامانجە ڕەواکانی.

سڵاو و دروود بۆ ئازایەتی و نەبەردیی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم پارێزەرانی سەربەرزی نیشتمان.
سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان، لە سەروویانەوە باوکی ڕوحیی نەتەوەکەمان بارزانیی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلووللە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرس...
11/09/2026

په‌یامی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول

لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول، بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و خەباتکار و تێکۆشەر و گشت بەشدارانی ئەو شۆڕشە جەماوەری و سەرتاسەریەی کوردستان دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دا، دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

لەم یادەدا، جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان دەکەینەوە.

یادى شۆڕشى مەزنی ئه‌یلوول پیرۆز بێت و سڵاو لە گیانی پاکی شه‌هیدانى شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.

مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
11ی ئه‌یلوولی 2026

Address

Irbil

Telephone

+9647504475179

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پێنووسی پێشمەرگە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share