1991 team

1991 team ئێمە وەکو تیمی 1991 هەوڵدەدەین زۆر ترین زانیاری بگەیەنین بە ئێوەی خۆشەویست

04/10/2025

کالی لینوکس/Kali Linux
کۆمپانیای Offensive Security ئەمریکی ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە و کاردەکات لەبواری ئاسایشی زانیاریدا، ساڵی ٢٠٠٦ سیستەمی باک تراکی بڵاوکردەوە و ئەم سیستەمە لەسەر بنچینەی ئوبونتو دروستکرا و بەردەوام پێشخرا تا ساڵی ٢٠١٣ وە دواتر ئەم سیستەمە دوبارە دروست کرایەوە لەسەر بنچینەی دێبیان بەشێوەیەکی باشتر و بەهێزتر و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کالی لینوکس، کالی لینوکس دابەشکراوێکی بواری ئاسایشە لە لینوکس بەتایبەتی دیزاین کراوە بۆ دادوەری دیجیتاڵی و تاقیکردنەوەی چونەناوەوە، کالی لینوکس یەکێکە لە باشترین سیستەمەکانی بواری هاککردن کە زیاتر لە ٦٠٠ بەرنامە و ئامرازی بواری هاکی لەسەر جێگیرکراوە

تایبەتمەندییەکانی سیستەمەی بەگەڕخستنی کالی لینوکس
- دەتوانین کالی لینوکس بەکاربهێنین بۆ بواری تاقیکردنەوەی چونەناوەوە /Pe*******on testing
- سیستەمی کالی لینۆکس شێوەی ٣٢ بیت و ٦٤ بیت بەردەستە
- سیستەمی کالی لینوکس دەتوانین نوێی بکەینەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات وەشانی نوێ ئەم سیستەمە دابگرین
- بە کالی دەتوانین هەموو هارد درایڤەکەمان تەشفیر بکەین
- دەتوانین خۆکارانە بەئاسانی و تایبەتمەندی دامەزراندنی کالی لینوکس لەسەر تۆڕ دیاری بکەین
- دەتوانین سیستەمی بەگەڕخستنی کالی لینوکس بەشێوەی راستەوخۆ لەسەر فلاش بەکاربهێنین
- دەتوانین کالی بەکاربهێنین بۆ بواری دادوەری و لێکۆڵینەوە لە تاوانی ئەلیکترۆنی

ماڵپەڕی سیستەمی باک تراک لینوکس
https://www.backtrack-linux.org
ماڵپەڕی کۆمپانیای Offensive Security خاوەن سیستەمەکانی باک تراک و کالی لینوکس
https://www.offensive-security.com
ماڵپەڕی سیستەمی کالی لینوکس
https://www.kali.org

سەرجەم توڵەکانی کاڵی لینۆکس و ئەوانەش کە دانەبەزێندراون لە کاڵیدا لەگەڵ زانیاری پێویست
https://www.kali.org/tools

Binary 01

زمانی کۆمپیوتەر کە بە زمانی بەرنامەسازی ناسراوە یان زمانی (پڕۆگرامینگ) ئەم زمانانە ڕێگە بە پرۆگرامەرەکان دەدەن کە کۆد بن...
25/01/2024

زمانی کۆمپیوتەر کە بە زمانی بەرنامەسازی ناسراوە یان زمانی (پڕۆگرامینگ)

ئەم زمانانە ڕێگە بە پرۆگرامەرەکان دەدەن کە کۆد بنووسن، کە کۆمەڵێک کۆدە کە کۆمپیوتەر دەتوانێت لێی تێبگات و جێبەجێی بکات. پاشان کۆمپیوتەر کۆدەکە دەگۆڕێت بۆ زمانی ئامێر ، کە زمانی باینەرییە کە (CPU) دەتوانێت لێی تێبگات و ڵیکیانبداتەوە.

زمانی بەرنامەسازی بە شێوەیەک داڕێژراون کە مرۆڤ بتوانێت بخوێنێتەوە و بتوانێت بنووسێت، ئەمەش ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات ئەلگۆریتم و لۆژیکی ئاڵۆز بە شێوەیەک دەرببڕن کە هەم بۆ مرۆڤ و هەم بۆ کۆمپیوتەر تێبگەن. ئەم زمانانە بە شێوەی جۆراوجۆر هەن، هەریەکەیان ڕستەسازی و ماناسازیی تایبەت بە خۆیان هەیە.

دوو جۆر زمانی بەرنامەسازیمان هەیە :

زمانە ئاست بەرزەکان High-level languages : ئەو زمانانە لە زمانی مرۆڤەوە نێزیکن ئاسانترە تێگەشتنی بۆ نوسین و خوێندنەوە، نموونەی ئەم جۆرە زمانانەش بەناوبانگتینیان ( Java , C , C++ , Python , Ruby , C # ).

زمانە ئاست نزمەکان Low-level languages : بە زمانی ڕەسەنی کۆمپیوتەر ناسراوە ئەو زمانانە زیاتر تایبەتن بە ئامێرەکان و تێگەشتنیان بۆ مرۆڤ ئاسان نییە ! زیاتر کار لەگەڵ ڕەقە کاڵاکان دەکەن زمانی ئەسێمبڵی (Assembly) و زمانی ئامێر (machine language) کە (CPU) لیکی دەداتەوە دوو نموونەن لە زمانە ئاست نزمەکان

سوپاس بۆ خوای گەورە دواتریش بۆ ئیوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەیشتین بە هەزار فۆڵۆوەری گوڵ و دڵ 😁🥰 زیاتر بەردەوام دەب...
18/01/2024

سوپاس بۆ خوای گەورە دواتریش بۆ ئیوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەیشتین بە هەزار فۆڵۆوەری گوڵ و دڵ 😁🥰

زیاتر بەردەوام دەبین و هەوڵدەدەین زۆرترین زانیاری زانیاری بڵاو بکەینەوە بەردەوام دەبین زیاتر و زیاتر 😍

هەر پێشنیار و تێبینیەکت و ڕەخنەیەکت هەیە بۆمان بنووسە ئەیخەینە سەر چاومان 🥰

ئەگەر بەکارهێنەری کۆمپیوتەر بیت لەوانەیە چەند جارێک وشەی "PC" کەوتبێتە بەرچاو لە لاپتۆپەکانمان یان لە دێسکتۆپەکانمان.ئای...
14/01/2024

ئەگەر بەکارهێنەری کۆمپیوتەر بیت لەوانەیە چەند جارێک وشەی "PC" کەوتبێتە بەرچاو لە لاپتۆپەکانمان یان لە دێسکتۆپەکانمان.
ئایا تاوەکوو ئێستا زانیوتە مەبەست لە زاراوەی (PC) چییە ؟
لە ڕاستیدا ئەمە تەنها کورتکراوەی وشەی "Personal Computer" واتا کۆمپیتەری کەسی ئەو کۆمپیتەرانەی کە بۆ کارو باری کەسی بەکاردێن یاخوود کەسانی ئاسایی ئەتوانن ببنە خاوەنی.
لە مێژوودا زاراوەی “pc” لە ساڵی 1970 بەکارهاتووە چوونکە لەم ساڵە یەکەم کۆمپیتەری کەسی داهێنرا بە ناوی The Kenbak-1 لە لایەن John Blankenbaker داهێنراوە لە سەرەتاکانی ساڵی 1971 زاینی خراوەتە بازاڕ.
وەهەروەها زاراوەی (PC) زیاتر لەو کۆمپیتەرانەی کە سیستەمی مایکڕۆسۆفت ویندۆزیان لەسەر بووە بەکارهاتووە، بەڵام ئێستا ئەو کۆمپیتەرانەش دەگرێتەوە کە سیستەمی (MacOS) یان دابەشکراوە جۆراوجۆرەکانی (Linux) لەسەر جێگیر کراوە وە هەنێک لەو کۆمپیتەرانەی کە سیستەمی جیاوزیان لەسەرە،

We're backگەڕاینەوە. چاوتان لەسەرمان بێت😁لەمەودووا هەفتانە پۆستی تەکنەلۆجی و فێرکاری و زانیاریمان دەبێت  💻جۆینی تێلیگرام...
14/01/2024

We're back
گەڕاینەوە.
چاوتان لەسەرمان بێت😁
لەمەودووا هەفتانە پۆستی تەکنەلۆجی و فێرکاری و زانیاریمان دەبێت 💻
جۆینی تێلیگرامیش بکەن بۆ ئەوەی زیاتر ئاگادار بن هەوڵ ئەدەین مانگانە دیاریشمان هەبێت😍

20/02/2023

ئایا ئەتەوێت هەر چ کێشەیەک لە مۆبایلەکەت یا لە کۆمپیوتەرەکەت یان لە هەر چ بوارێکی تەکنەلۆجی بە ئاسانی چارەسەر بکرێت لە لایان کەسانی شارەزا و بە خۆرایی

بۆ دەست کەوتنی گروپەکە وەک هاوکاریەک کۆمێنتێک بکە بە نامەی تۆماتیکی بۆت دێت
بۆ

سڵاو ئێستا ئەتوانن ڤیزا کارت بە خۆرایی بە دەست بهێنن بە ناوی خۆتان کە لە هەموو وێبسایتە جیهانیەکان کار دەکات و دەتوانی ل...
20/02/2023

سڵاو ئێستا ئەتوانن ڤیزا کارت بە خۆرایی بە دەست بهێنن بە ناوی خۆتان کە لە هەموو وێبسایتە جیهانیەکان کار دەکات و دەتوانی لە هەموو شوێنێک پری بکەیتەوە بۆ ماوەی 5 ساڵ کە ئەتوانی بە سێ جۆرە دراو کاری پێ بکەیت (دینار، دۆلار، یۆرۆ )

بۆ دەست کەوتنی کۆمینتێک بنوسە ئۆتۆماتیکی بۆت دێت ✨

20/02/2023

بەرنامەیەکی باش بۆ خوێندن گوێگرتن و تەفسیری قورئانی پیرۆز بە کوردی

بۆ دەس کەوتن کۆمێنتێک بنوسە ئۆتۆماتیکی پێت ئەگات

تەنها 1000 کەس دەتوانێ بەخۆرایی وەریبگرێ پاش ئەو رێژەیه بۆماوەی چەند رۆژێک داشکانی بۆ ئەکرێعەرەبی و ئینگلیزیەThe Complet...
02/08/2022

تەنها 1000 کەس دەتوانێ بەخۆرایی وەریبگرێ پاش ئەو رێژەیه بۆماوەی چەند رۆژێک داشکانی بۆ ئەکرێ
عەرەبی و ئینگلیزیە

The Complete Dart Learning Guide [2022 Edition]
https://www.udemy.com/course/dart-learning-guide/?couponCode=AU1-2022

The PHP 8 Learning Guide [2022 Edition]
https://www.udemy.com/course/php-8-guide-2021-edition/?couponCode=AU1-2022

The Complete Flutter Development Guide [2022 Edition]
https://www.udemy.com/course/fluttercourse/?couponCode=AU1-2022

The Web Front End Learning Guide
https://www.udemy.com/course/amdbdfbs/?couponCode=AU1-2022

The Java Learning Guide
https://www.udemy.com/course/jczsnxta/?couponCode=AU1-2022

The Android-Kotlin Development Guide
https://www.udemy.com/course/nfifedvr/?couponCode=AU1-2022

The Complete Dart Learning Guide
https://www.udemy.com/course/mwurstui/?couponCode=AU1-2022

The Python and Django Learning Guide
https://www.udemy.com/course/wcsjwvoc/?couponCode=AU1-2022

The Kotlin Learning Guide
https://www.udemy.com/course/kotlin-programming-for-beginner/?couponCode=AU1-2022

The C++ Learning Guide
https://www.udemy.com/course/vcojcteq/?couponCode=AU1-2022
#1991

سی ئێس ئێس جییە ؟بۆچی بەکاردێت ؟لە تێلیگرامیش  لەگەڵمان بن پۆستەکان لەوێ زووتر دەکرێت :t.me/x1991xteam                  ...
02/04/2022

سی ئێس ئێس جییە ؟
بۆچی بەکاردێت ؟

لە تێلیگرامیش لەگەڵمان بن پۆستەکان لەوێ زووتر دەکرێت :

t.me/x1991xteam


Python Password Generatorسۆرس کۆدێکی پایسۆن بۆ پاسوۆرد درووستکردن بە ئۆتۆماتیکی ✅خودکارانە پاسوۆردێکت بۆ درووستدەکاتلینک...
19/03/2022

Python Password Generator
سۆرس کۆدێکی پایسۆن بۆ پاسوۆرد درووستکردن بە ئۆتۆماتیکی ✅
خودکارانە پاسوۆردێکت بۆ درووستدەکات

لینکی داونلۆد :

Python Password Generator سۆرس کۆدێکی پایسۆن بۆ پاسوۆرد درووستکردن بە ئۆتۆماتیکی هەر چۆن کە لە بڕاوسەرەکان هەیە کە لە کاتی درووستکردنی ئەکاونتا پاسوۆردێکت پێ دەدات✅

سڵاوی خودای گەورە لە هەموو لایەک👋ڤیدیۆی کاتی ئەنجامدانی تیروپشک کە بەڵێنمان پێدابوون دووشەممە بەشێوەی تیروپشک بیکەین بە ...
07/03/2022

سڵاوی خودای گەورە لە هەموو لایەک👋

ڤیدیۆی کاتی ئەنجامدانی تیروپشک کە بەڵێنمان پێدابوون دووشەممە بەشێوەی تیروپشک بیکەین بە دیاری ئەنجامان دا براوەکان دیاری کرا❤

بەمزوانە ئەکاونتی دیکەی یودیمی دەکەین بە دیاری، سوپاس بۆ هەموو لایەک ڵایک و فۆڵۆتان بیرنەچێت❤️❤️

بۆ بینینی ئەنجامی تیروپشک جۆینی تێلیگرام بکەن سێ براوەمان دیاری کردووە !

t.me/x1991xteam

Address

Grasor
Irbil
94101

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 1991 team posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category