Halaw Bazaar

Halaw Bazaar بەخێربێن بۆ پەیجی "هەلەو بازار"، شوێنێک کە دەبێتە بازاڕ

📢📢مژده مژده 📢📢 💯هاتینه وه خزمەتتان‌ به کالایەکی ناوازه💯🔥 بو ئەم‌ جاره ئەم شقارتەیەمان هیناوه بە تاک و بەکو بەردەسته 💯   ...
30/12/2020

📢📢مژده مژده 📢📢

💯هاتینه وه خزمەتتان‌ به کالایەکی ناوازه💯

🔥 بو ئەم‌ جاره ئەم شقارتەیەمان هیناوه بە تاک و بەکو بەردەسته 💯

🔥🔥 تایبەتمەندیەکانی 🔥🔥

🔥 بو ماوه ی زیاتر له ۱۰ ده قه ئاگرێکی به هێزی هه یه🔥
🔥به خیرای گر دەگرێت
🔥بێ بونه و خوراگره له به رامبه ر شێ

💯💯 ده توانری به کار بهێنریت بو گه شت و سه یران بو ئاگردان(شومینە) هەروەها بو ئەو کەسانەی شاخەوانن 💯💯
هه ركارتون ٣٠ پاکه تی تیدایه و هه ر پاکه تیک ۱۰ دانه

✅گه یاندمان هه یه بو گشت شار و شاروچکەکان

📱بو زانینی نرخ نامه بو په یچ بنیره یان له ڤایبه ر پەیوەندی بکه ن 07508593650
له کومینت فیدیو دانراوه 🔥🔥

📢📢بشرى بشرى📢📢

💯رجعنالكم بخدمتكم بمنتج رائع💯

🔥جبنالكم نوع شخاط مميز متوفر بالجمله والمفرد🔥

🔥من خصائصه🔥

🔥لديه نار قوي لمدة اكثر من (10) دقايق.
🔥يشتعل بسرعه.
🔥بدون ريحه و يتحمل الرطوبه.
🔥ممكن استخدامه داخل مواقد وسفرات سياحيه ومتسلقوا الجبال.
🔥يوجد خدمة توصيل لجميع محافظات.

کارتون بیها ۳۰ باکت و باکیت بیها ۱۰‌قطعه

📱لطلب الاسعار الرجاء ارسال مسج الى البيج او الاتصال على الارقام التالية 07508593650
شوف کومینت🔥🔥

بۆ جوملەچی و بازرگانانی پێلاو لە هەموو کوردستانهەلەو بازار هەلدەستێت بە فرۆشتن و هێنانی پێلاوی چەرمی دەرەجە یەک کە دروست...
07/10/2020

بۆ جوملەچی و بازرگانانی پێلاو لە هەموو کوردستان
هەلەو بازار هەلدەستێت بە فرۆشتن و هێنانی پێلاوی چەرمی دەرەجە یەک کە دروستکراوی ولاتی تورکیایە. هەر کەسێک بە جوملە خوازیارە ئەوە دەتوانێ پەیوەندیمان پێوە بکات.
پێلاوەکان پێلاوی رەسمی و ناڕەسمی و کالە و نیو پوت و پزیشکی لە خۆ دەگرێت. پێلاوی باش ئارامی و ئاسودەیی دەبەخشێت بە قاچ و پشتتان. تەندروستی خۆتان بکەنە پێشینەی یەکەمی ژیانتان. هەموو ئەو مۆدیلانەی نمایش کراوە بەردەست دەبن.
پەیوەندی ٠٧٥٠٤٩١٢٩٩٦ واتسئاپ

هەلەو بازار پشت بە خوا لە رۆژانی داهاتوو ئۆفەرێکیتری بازرگانی رادەگەێنێت. چاوتان لەسەر پەیجەکەمان بێت و هاورێیانتان ئاگا...
04/10/2020

هەلەو بازار پشت بە خوا لە رۆژانی داهاتوو ئۆفەرێکیتری بازرگانی رادەگەێنێت. چاوتان لەسەر پەیجەکەمان بێت و هاورێیانتان ئاگادار بکەنەوە کە خولیای کاری بازرگانیان هەیە.

کوردی و عربی (تصفیەی مۆل لە دوبەی)💥💥هەلەو بازار وەجبەیەکی نوێی کالاکانی هێنایەوە. ئۆفەرێکی بازرگانی گەورە و قازانج دار ب...
01/09/2020

کوردی و عربی (تصفیەی مۆل لە دوبەی)
💥💥هەلەو بازار وەجبەیەکی نوێی کالاکانی هێنایەوە. ئۆفەرێکی بازرگانی گەورە و قازانج دار بۆ ئەو کەسانەی بە دوای کارێکی باش و فکرەی نایاب دەگەرێن. 💥💥

50،000 پەنجا هەزار پارچەی کارەبایی و ناومال و یاری منالان و جلوبەرگی ژنانە و پیاوانە و منالانە و جانتای مەکتەب و بۆن و کاتژمێری زیرەک و کەلوپەلی تایبەتی پەڕاوگە، قرتاسیە، کەڤەری مۆبایل و هتد.

🔥🔥هەر پارچەی بە 70 سەنت. بەلێ 70 سەنت. 🔥🔥
کەلوپەلەکان ئێستا لە هەولێرن و هەمووی تازەن لە ناو پاکەت.

ئۆفەرەکە لە دەست خۆتان مەدەن و فریا کەون. کێ زوتر بگات دەیباتەوە.
☎️پەیوەندی واتسئاپ کوردی ٠٧٥٠٤٩١٢٩٩٦
☎️واتساب عربی 07504554709....................
عربی
سلام عليكم
💥للمهتمين فقط بالشراء💥

✅ تصفيات مستودعات و مولات في الإمارات اسعار محروقة و رخيصة جدا.

🔥🔥أجهزة كهربائية و منزلية متنوعة. كلها جديدة. الكمية ٥٠٠٠٠ خمسین الف قطعة. جميع البضاعة جديدة. سعر ٧٠ سنت أمريكي كل قطعة. 🔥🔥 نعم ٧٠ سنت ✅

صفقة تجارية مريحة و الناجحة. البضاعة الان موجود في أربيل.

☎️ لللإستفسار اكثر واتساب ٠٧٥٠٤٥٥٤٧٠٩ عراق أربيل

بەم زووانە دەست پێدەکەین. چاوەڕوانی ئۆفەری نایاب بن.
18/08/2020

بەم زووانە دەست پێدەکەین. چاوەڕوانی ئۆفەری نایاب بن.

ھاونیشتمانی ئازیزی ..لە ئێستادا شەپۆڵ و ھێرشی ڤایرەسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەیە بەتایبەت لەشاری ھەولێر، تا پێت دەکرێت ئەرک...
09/08/2020

ھاونیشتمانی ئازیزی ..

لە ئێستادا شەپۆڵ و ھێرشی ڤایرەسی کۆڕۆنا لە بەرزبوونەوەیە بەتایبەت لەشاری ھەولێر، تا پێت دەکرێت ئەرکێکی ئینسانییە کە زۆر پێویستی نەکرد نەچیتە دەرەوە و قەڕەباڵخیی و لە ئەگەری چوونە دەرەوەت ماسکی گونجاو ببەستە.

لەخوارەوە ھەندێ ڕێنمایی گشتییم بۆتان ڕوون کردۆتەوە، تکایە وەک ئەرکێک بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی زۆرتریین کەس سوودی لێببینێت.

تا و کۆکە و بێھێزیی و ئازاری ماسولکەت ھەیە؟! بۆن و تامکردنت نەماوە؟! لەگەڵ ئەمانە ئێڵنج و سکچوون و سەر ئێشەت ھەیە؟

ئەوە تۆ ٪٩٠ زیاتر دەشێ تووشی کۆڤید_کۆڕۆنا بووبیت،

ئەگەر ھەناسە تەنگییت نییە، ئەگەر کۆکەیەکی بێزارکەرت نییە، ئەگەر تایەکەت بەردەوام لە بەرزبوونەوە نییە، ئەگەر پەنجە و لێوەکانت شین ھەڵنەگەڕابن، ئەوا دەتوانی لە ماڵەوە خۆت چارەسەر بکەیەت بەپێی ئەو پڕۆتۆکۆڵە:

-نەشڵەژان و نەترسان، بەڵام چاودێریی خۆت بکە.

-خۆت لە کەس و کارت جیا بکەوە لە ژوورێکی تایبەت و ماسک بە بەردەوامی ببەستە تا ڤایرەسەکە سووڕی ژیانی تەواو دەکات، تێکەڵی کەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەکانت، یان دە ڕۆژ لەسەرەتای سەرھەڵدانی نیشانەکانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێکت لەگەڵ خێزانەکەت جیا بکەوە.

-پێوانی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت بکە بە جیھازی pulse oximeter کە لە زۆربەی فڕۆشگای کەلو پەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بکە، ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بکە بە گەرمییپێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.

ئەگەر ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێنت دابەزی بۆ کەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە یان سەردانی نەخۆشخانە بکەیت یان پزیشکی پسپۆڕ ئاگاداربکەیتەوە، ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ کاژێر تایەکی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردای نەخۆشخانە بکە یان پزیشکی پسپۆڕی لێ ئاگاداربکەوە.

-پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەکەم وەرزش مەکە تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو کاتژمێر بۆ چل خولەک ڕێکردنت ھەبێت.

-ڕۆژانە ھەشت بۆ دە سەعات بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی چارەگە سەعاتێک خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بە جۆرێک دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.

-تا پێت دەکرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەکان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ. کەم کردنەوەی خواردنی شەکر و کێک و خواردنەوە گازیی و پڕ شەکرەکان و مۆتا و ئایسکرێم و نانی سپیی و سەموون.

-تا پێت دەکرێت لەسەر پشت مەخەوەو پاڵ مەکەوە، ھەوڵ بدە زۆرتریین کات (١٦سەعات) لەسەر سک پاڵکەویت یان بخەویت، ئەگەر بۆت نەکرا، لەسەر تەنیشتەکان.

-وەرزشی سییەکانت بکە بە جۆرێک ڕۆژانە بەیانیان و عەسران و شەوان (٢٠ بۆ ٣٠) جار لە ڕێگەی لووتت ھەناسەی قووڵ ھەڵمژە و بۆ ماوەی پێنج چرکە ڕایبگرە پاشان لەڕێگەی دەمتەوە ھەناسەکە بەتەواویی بدەوە.

-ئەگەر حەبی تا و ئازار شکێنت پێویست بوو، ئەوا پاراسیتۆل بەکار بھێنە بەجۆرێک حەبی ١ گم شەش سەعات جارێک.

-ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی کوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەمە دووبارە بکەوە.

-غەڕغەڕەکردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێک لە ھەر غەڕغەڕەیەک با خوێواوەکە تا چل چرکە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.

-خواردنی حەبی ڤایتەمین C ڕۆژانە حەبی ٥٠٠ملغم بەیانیان و ئێواران دوو حەب بەیەکەوە.

-خواردنی حەبی زینک ٢٥ ملغم بەیانیان و ئێواران.

-خواردنی کەپسولی ڤایتەمین D ٢٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ وەحدە، ڕۆژانە لەگەڵ کەوچکێک لە ڕۆنی زەیتی زەیتوون.

-خواردنی حەبی مەگنسیۆم بە جورعەی ٢٥٠ بۆ ٥٠٠ملغ ڕۆژانە، لەگەڵ حەبی ڤیتامین B12 بە جورعەی 0.5ملغم، بەتایبەت بۆ بەتەمەنەکان و یان ئەوانەی ئێش و ئازاری ماسولکەی زۆریان ھەیە.

ئەمانە چارەسەری ڤایرەسەکە نین، بە شێوەیەکی گشتیی ئەوانە بۆ بەھێزکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەشتە دژی ڤایرەسەکە لەو کەسانەی کە نەخۆشییەکەیان بە سووکیی یان مامناوەندیی گرتووە. بۆ ئەوانەی نەخۆشییەکەیان بە تووندی گرتووە، دەبێت پزیشکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.

شتی تر و چارەسەری تریش دەبێت لە کاتی پێویست و بە ڕاوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بەکاربھێندرێت.

ئەوانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵییە یان نەخۆشیی درێژخایەنی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان و نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی شێرپەنجە و سستبوونی گورچیلەکانیان ھەیە، یان ئەوانەی چارەسەری کیمیایی و چارەسەرەکانی ڕۆماتیزم بەکاردەھێنن، ئەوا پێویستە ڕۆژانە و بەردەوام پزیشکی پسپۆڕ لە حاڵەتەکانیان ئاگاداربکەنەوە.

تێبینی١: وەک ئەرکێکی ئینسانیی، ئەم پۆستە لای خۆتان شەیر بکەن.

تێبینیی ٢: ئامۆژگاریی و پڕۆتۆکۆلەکان ھی وەزارەتی تەندروستیی عێڕاقیی و پزیشکانی پسپۆڕی سنگە لە کوردستان، ئیجتھادی شەخسیی نییە و بۆ ھەر پرسیارێک دەربارەی خاڵەکان پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

تێبینیی٣: ئەم ڕێنماییانە بۆ حاڵەتێکن ئەگەر خوانەخواستە بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت و نەخۆشخانەکان پەکیان بکەوێت، ئەگەر نا ئەوا لەھەر بارودۆخێکدا پێویستییەکی حەتمییە سەردانی دکتۆر یان نەخۆشخانە بکرێت

سەلامەتییتانم لە خودا داوایە.

د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو، ڕاھێنراوی بۆڕدی نەخۆشییەکانی سنگ و ھەناسە.

04/08/2020

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بە دەم گریان و هەناسە ساردی باسی دۆخی سەختی شاری هەولێری پایتەخت دەکات و داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان و کەسانی بەتەمەنی خانەوادەکانیان لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بپارێزن.
نزا دەکەین و دەستەکانمان بەرز دەکەینەوە بۆ ئاسمان و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە تاکو هاولاتیانی هەرێمی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتی ئەم دۆخە سەختە بە ئاسانی دەرباز بکەین.🤲🙏🤲🙏♥️❤️

28/07/2020

نمایشێکی جوانی پیاوێکی چینی و منالەکەی بە پەت.

ئەمە نیشانەی پرۆڤە و هەول و ماندوو بوونیان پیشان دەدات.

لایکی پەیجەکەمان بکەن و شەیری بکەن و خزمەتتان دەکەین. ✅✅✅✅✅✅

محمد  چاوەشینەکانی لە باوکی داخست و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی کرد. بەڕاستی بەداخەوە. دڵی هەموو کەس دەهەژێنێ. نزا دەکەین خوای گ...
27/07/2020

محمد چاوەشینەکانی لە باوکی داخست و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی کرد. بەڕاستی بەداخەوە. دڵی هەموو کەس دەهەژێنێ. نزا دەکەین خوای گەورە سەبر ببەخشێت بە باوک و دایکی محمد. ئامین یا ڕەب.

محمد پێش گیان لەدەستدانی بە باوکی گوتبوو کە گەڕانەوە هەولێر حەوت ماچی دەداتێ، باوکی ئاواتەکەی هێنایەدی و لە مزگەوت نوێژی لەسەر کرد و حەوت ماچی کوڕەکەی کرد

وێنە؛ مەهدی فەرەج

✅ لایکی پەیجەکەمان بکەن و بۆ هاورێیانتانی بنێرن 😍گەورەترین خەمەکانی مرۆڤ لە سەردەمی پیری کە لە گەنجی نەمانکرد:1- بۆچی ری...
25/07/2020

✅ لایکی پەیجەکەمان بکەن و بۆ هاورێیانتانی بنێرن 😍

گەورەترین خەمەکانی مرۆڤ لە سەردەمی پیری کە لە گەنجی نەمانکرد:
1- بۆچی ریسکم نەکرد
2- بۆچی وەبەرهێنانم نەکرد
3- بۆچی مەشق و راهێنانم نەکرد
4- بۆچی بەهرەکانی خۆم گەشە پێنەدا
5- بۆچی زیاتر وەرزشم نەکرد
6- بۆچی زیاتر سەفەرم نەکرد

🎆🎆 لە گەلمان بن بۆ ئەوەی خزمەتتان بکەین 😍😍

جەک ما، ئێمپڕاتۆری ئاسیا (لایک و شەیری پەیجەکەمان لە بیر مەکەن) ژیانی جەک ما وەک دامەزرێنەری گروپی عەلی بابا و کەسێکی سە...
21/07/2020

جەک ما، ئێمپڕاتۆری ئاسیا (لایک و شەیری پەیجەکەمان لە بیر مەکەن)

ژیانی جەک ما وەک دامەزرێنەری گروپی عەلی بابا و کەسێکی سەرکەوتوو لەسەر ئاستی جیهان و سێیەمین دەوڵەمندترین کەسایەتی هەموو جیهان زۆر سەرنجڕاکێشە.

ژیاننامەی جەک ما زۆر خاڵ و هەنگاوی فێرکاری تێدایە و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە بە دوای سەرکەوتنی گەورە عەوداڵن. ئەو کەسانە دەبێ ژیاننامەی جەک ما بخوێننەوە و شتە بەسوودەکانی فێربن.

ژیاننامە یان چیرۆکی سەرکەوتنی جەک ما و چۆنییەتی دروستکردنی ئێمپڕاتۆری عەلی بابا ئەکرێت ببێ بە یەکێک لە هەرە ئیلهام بەخشترین چیرۆکەکان بۆ گەنج و لاوەکان لە گەر کوێی بن. بۆ سەرکەوتنی گەورە، مرۆڤ پێویستی بە سەرمەشق ق پاڵەوانی ڕاستەقینە هەیە لە ژیان بۆ ئەوەی دەرسی لێوە فێر ىیت.

ژیانی جەک ما بەرزی و نزمی زۆر گەورەی بە خۆوە بینی و لە سەرەتاکانی قۆناغی ئیشکردن تووشی شکستی زۆر گەورە هات. ئەو ئێستا زاوەن گەورەترین سایتی ئۆنلاینە لە هەموو جیهان. شەیر و سەهمەکانی عەلی بابا لە بۆرسەی جیهانی نرخێکی باشیان هەیە و خەلک مامڵەی پێوە دەکات.

ئەبێ ئەوەش بزانین کەوا ژیانی جەک ما بەبێ عەلی بابا ناتەواوە و کامڵ نیە لەبەر ئەوەی ئەم سایتە زەبەڵاحە گەورەترین و نایابترین دەستکەوتی ئەم پیاوە مەزنەیە.

هەنووکە، سەرمایەی جەک ما بە نزیکەی ٤٠ ملیار دۆلات دەخەملێنرێت و بە دەوڵەمندترین پیاوی وڵاتی چینە و هەروەها ناوی لە لیستی پیاوە سەرکەوتووەکانی کیشوەری ئاسیایە.

جەک ما دەلێ: "ئەگەر تا ئێستا لە ئامانجەکانی خۆتان نائۆمێد نەبوونە، کەواتە هێشتا شانس و بەختتان ماوە لەبەر ئەوەی نائۆمێدی گەورەترین شکستە."

جەک ما لە وتەیەکیتری دەڵێ: "ئەگەر تەسلیم نەبی و خۆت بە دەستەوە نەدەی کەواتە شانست هەر ماوە و کاتێک کە بچووک و بێهێزی دەبێ زیاتر تەرکیزت لە سەر تواناییەکانی مێشکت بێت نەک توانایی جەستەیی."

جەک ما لە ١٥ی ئۆکتۆبەری ١٩٦٤ لە پارێزگای ژجیانگ لە چین لە دایکبووە. لە تەمەنی هەرزەکاری دەستی بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی کردووە و ڕۆژانە دەچووە لای هۆتێلێک لە نزیکی ماڵیان و لەگەل خەلکی بیانی قسەی دەکرد و پرۆڤەی خمانی خۆی دەکرد. جەک ما داوای لەو کەسە بیانییانە دەکرد کە بە بێ پارە لە ناو شار لەگەڵیان دەسوڕێتەوە و لە بەرامبەر ئەوەش زمانەکەی خۆی بەهێزتر دەکرد.

چیرۆکی ما بەردەوامە ...

Address

Irbil
44001

Telephone

+9647736942654

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halaw Bazaar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Halaw Bazaar:

Share