Dashti Maghdid - دەشتى مغديد

Dashti Maghdid  -  دەشتى مغديد ﴿ سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴾

بێ ئاگان یان خۆیان بێ ئاگا کردووە !ئاستەنگەکانی بەردەم پەروەردەی تایبەت لە قوتابخانەکانداپەروەردەی تایبەت جۆرێکە لە پەرو...
23/07/2026

بێ ئاگان یان خۆیان بێ ئاگا کردووە !

ئاستەنگەکانی بەردەم پەروەردەی تایبەت لە قوتابخانەکاندا

پەروەردەی تایبەت جۆرێکە لە پەروەردە کە بۆ ئەو قوتابیانە داڕێژراوە کە پێویستی تایبەتیان هەیە، وەک خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، یان ئەو خوێندکارانەی کە کێشەی فێربوونیان هەیە وەک ناڕێکی خوێندنەوە، ئۆتیزم، هەستیاری زۆر، یان کەمئەندامی هزری. ئامانجی سەرەکی ئەم جۆرە پەروەردەیە، ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندنی یەکسانە.

بەڵام چەندین کێشەی بنەرەتی لە دامو دەزگاکانی پەروەردە ڕێگرن لەگەشەی ئەم بواره ، یەکێک لەو کێشانە کەمتەر خەمی بەرپرسانی پەروەردە و بێ کوالێتی باڵەخانەی ناوەندەکانی خوێندن لە رووی بیناسازییەوە نەبونی هۆیەکانی چارەسەری ئەم کێشیە و کەمی مامۆستای پسپۆڕە ، زۆربەی قوتابخانەکان مامۆستای پسپۆڕی پەروەردەی تایبەتیان نییە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەموکوڕی لە خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشکردن بە قوتابیان هەروەها کەمی سەرچاوەی پەروەردەیی کێشەیەکی گەورەیە، چونکە زۆرێک لە قوتابخانەکان ئامێری وەک کۆمپیوتەری کەسی و خوێنەری ئەلیکترۆنی و ئامێری بینراو و بیستراویان نییە ، جگە لەوەش نەبوونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە هەندێک لە خێزانەکان وەک چەواشەکارییەک سەیری تەحەددیاتی منداڵەکانیان دەکەن، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوان خێزان و قوتابخانە دەبێت , لە زۆر حاڵەتدا ئەو خوێندکارانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە پۆلە ئاساییەکاندا لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان دەخوێنن بەبێ ئەوەی ئامادەکارییەکی پێویست لەلایەن مامۆستا یان پۆلەوە بکرێت، ئەمەش کێشەکە بۆ هەردوولا گەورەتر دەکات. بەڵام کەمی سەرچاوەی دارایی و ئەو بودجەیەی کە بۆ پەروەردەی تایبەت تەرخانکراوە، ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانە هەیە کە پێشکەش قوتابیان دەکرێت.

چارەسەرکردنی ئەم کێشانە پێویستی بە چەند هەنگاوێکی سەرەکی هەیە...

پێویستە مامۆستایان لە ڕێگەی خولی تایبەتمەندەوە ڕاهێنانی گشتگیر وەربگرن بۆ ئەوەی بە ستراتیژی وانەوتنەوە جۆراوجۆرەکان تەیاریان بکەن و هاوکاری لەگەڵ دەروونناس و چارەسەرکەرانی قسەکردن بکەن , جگە لەوەش، پێویستە تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی گونجاو یەکبخرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەرنامەکانی فۆنیکس، ئاماژە زیرەکەکان بۆ فێربوونی بینراو و ئەپی تایبەتمەند بۆ فێرکردنی خوێندنەوە و نووسین هەروەها زۆر گرنگە پلانی پەروەردەی تاکەکەسی بۆ هەر خوێندکارێک دابڕێژرێت بە پشتبەستن بە پێداویستییە تایبەتەکانیان، بە پشتیوانی خێزانەکان و مامۆستایان و پسپۆڕان, پێویستە پۆلەکانی گشتگیری بە ووردی جێبەجێ بکرێن بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە ئەو خوێندکارانەی پێویستی تایبەتیان هەیە لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان دەمێننەوە، لە هەمان کاتدا پشتگیری زیاتر لە ناو پۆلەکەدا پێشکەش بکەن،جگە لەوەش پێویستە هۆشیاری کۆمەڵگا لە ڕێگەی چالاکییە زانیارییەکانەوە بەرز بکرێتەوە کە دایک و باوک و کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج بۆ کەمکردنەوەی چەواشەکاری کۆمەڵایەتی و پشتگیریکردنی خێزانەکان...
لەکۆتاییدا پێویستە حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بودجەی تایبەت بۆ خوێندنی تایبەت تەرخان بکەن و پابەندبن بە یاساکانی زامنکردنی مافی خوێندکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت، چونکە بەبێ پاڵپشتی دارایی و یاسایی هیچ چارەسەرێکی تر سەرناگرێت.

دەشتی مغدید
2026/7/24-23

کوردستان وارەکانت خەڵوەتی عیرفانیمە...2026/3/ 6-5
06/03/2026

کوردستان وارەکانت خەڵوەتی عیرفانیمە...

2026/3/ 6-5

04/03/2026

پسپۆڕی بێدەنگ
کاکە بکەن لۆ خاتری خوای گەورە و مانگی پیرۆزی رەمەزان واز لەو شرۆڤە و شیکردنەوە سیاسیە بێ بنەما و دوور لە زانستی سیاسیەت بینن چونکە کۆمەڵێک لێکەوتەی نەرێنی کۆمەڵایەتی ، ئابوری ، دەروونی ، پەرتەوازەیی بیری سیاسی هتد ، لێدەکەوێتەوە...

من دەرچووی( کۆلێژی زانستە سیاسیەکان )م لە ماڵێ دانیشتوم خەریکم ئەتاری دەکەم ! هیچ مەجالتان بۆ ئێمە نەهێشتیتەوە شرۆڤەی وا دەکەوێتە بەر گوێم تەماشای سەر و شکلتان دەکەم جەرگم لۆتان ژان دەکە بەوەی نیە چاکەت و پانتۆڵتان لەبەرە کاکە وللە نای پێکن واز لە سیاسەت بێنن !
لە کۆمەڵگای کوردیدا ئەوەی زۆرترین قسە دەکات زۆرجار ئەوەیە کەمترین دەزانێت، ئەوەی زیاتری دەزانێت زۆرجار ئەوەیە بێدەنگترە جا ئەم بێدەنگیە هۆکارەکەی ئەوەیە کە خەڵکی ناپسپۆر و ناشارەزا دێنە ناو بوارەکەی یاخود شارەزاییەکانی دەسوێنن یاخود خەلکانی ئەوەندە دوور لە بوارەکەیدا دەبنە قسەکەر و پێشڕەو یاخود دەرفەتیان پێنادرێت دەنگیان بەرز بکەنەوە و بە شێوەیەکی زانستیانە تێڕوانینەکانیان بخەنە ڕوو و ببێتە سودبەخش بۆ کۆمەڵگا و ووڵاتەکە...
پسپۆڕ ساڵانێک خوێندن و تێڕامان و لێکۆڵینەوە دەکەن بەمەبەستی ئەوەی ببێت بەکەسێک بۆ خزمەتی کۆمەڵگاکەی ، بەڵام کاتێک دەیبینێت بۆچوونەکانی بەهایان نییە، دەنگەکەی بۆ خۆی دەپارێزێت ، ئەمە تەسلیم بوون نییە ئەمە بێزاریی بێ دەنگکراوانە ، کێشەکە ئەمە نییە کە خەڵک زۆر قسە دەکەن دەتوانم بڵێم تا ئێرە کێشەی بابەتیانەیە بەڵام کێشە گەورەکە ئەمەیە کە کۆمەڵگا فەرق ناکات لە نێوان دەنگی زانست و دەنگی دەنگبەرزی بێبنچینە و بێ بنەمای زانستی ، ئەگەر بەردەوام ئەو دەنگە بەرزانە گوێ بگرین کە زیاترین هەڵەیان تێدایە و لەبەرامبەر ئەوانەی زۆرترین زانستیان هەیە، ئەوا کۆمەڵگا هیچ کاتێک گەشە ناکا...

کێشەی پسپۆرییەکەی من لەو دایە کابرا دوو رۆژ سەردانی بارەگایەکی حزبی دەکات سەری سێیەم دانیشتیە شرۆڤەی سیاسی دەکە ، زانستی سیاسەت لە کۆمەڵگای کوردی ئەوەندە بەستە زمانە گەورە و گچە و منداڵ پێی دەوێرن

دەرچووی بەشی زانستی سیاسەم زۆر بە شەرمەوە باسی زانستێکی وەها گەورە و پێویست دەکەم ، تا ئەو ڕادەی بە تەواوی بێدەنگم لە بەرامبەر ئەو بوارە گەورەیەدا لەبەر نوسین و شیکردنەوە بێ بنەماکان...

شیکردنەوە و شرۆڤەی وا سەقەت دەخوێنمەوە شەرم لە خۆم دەکەمەوە...

دەشتی مغدید
2026/3/5

﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا وَ...
24/02/2026

﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ ۚ إِنَّ اللَّهَ تَوَّابٌ رَّحِيمٌ﴾

مەحوی پەروەردەییلە پێناو بەرزکردنەوەی ئاست و توانای مامۆستایانی قوتابخانەی مەحو ناحکومی بە ئامادە بوونی بەڕێز مامۆستا ( ...
21/02/2026

مەحوی پەروەردەیی

لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاست و توانای مامۆستایانی قوتابخانەی مەحو ناحکومی بە ئامادە بوونی بەڕێز مامۆستا ( يحى رضا گول ) بەرێوەبەری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پەروەردەیی نوسینگەی وەزیر و بەڕێز مامۆستا بۆتان کریم ڕاهێنەر و سەرکردەی پەروەردەیی خولێکی ڕاهێنان ئەنجامدرا سەبارەت بە پەروەردەی تایبەت و ( ئۆتیزم ) ئامادەکردنی پاکێجی ڕاهێنانەکە بە سەرپەرشتی بەرێزیان بوو، پێشکەشکردنی لە لایەن ستافێکی ڕاهێنەری بە توانا ئەنجامدرا کە پێکهاتبو لە بەڕێزان...
ڕاهێنەر / بۆتان کریم
ڕاهێنەر / ڤیان مصطفى عبدالرحمن
ڕاهێنەر / سلوى فتاح سليمان
ڕاهێنەر / نهلە ابراهيم أيوب
ڕاهێنەر / یادگار عبدلله مولود
لە کۆتایی خولەکە لە لایەن ( دەشتی مغدید محمد ) سەرۆکی ئەنجومەنی قوتابخانە سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بەڕێزیان کرد کە خولێکی زۆر بە سودیان پێشکەشی ستافی مامۆستایانی قوتابخانەی مەحوی ناحکومی کرد...

2026/1/31هەر گفتوگۆمە، کەچی هەر دەڵێم و تێ ناگەمهەر جوستوجۆمە، کەچی هەر دەڕۆم و پێ ناگەمچاوم ڕوا و گۆشەی ئەو ئەبرۆوەم نە...
31/01/2026

2026/1/31

هەر گفتوگۆمە، کەچی هەر دەڵێم و تێ ناگەم
هەر جوستوجۆمە، کەچی هەر دەڕۆم و پێ ناگەم
چاوم ڕوا و گۆشەی ئەو ئەبرۆوەم نەدی
دڵ بوو بە بەحری علووم و لە ئەلف و بێ ناگەم
مەحوی

12/12/2025 شوکر بۆ خالق لە باوەشی سروشت و لەژێر ڕێژنەی بارانی بە رەحمەت...
12/12/2025

12/12/2025 شوکر بۆ خالق لە باوەشی سروشت و لەژێر ڕێژنەی بارانی بە رەحمەت...

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dashti Maghdid - دەشتى مغديد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share