05/09/2026
«فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حسناً» ✨🤍
دەگوترێت کاتێک ئارامگرتن درێژ دەبێتەوە، قەرەبووی خوداش بێپایان دەبێت... دوای چەند ساڵێک چاوەڕوانی و نزای بەردەوام خوای گەورە دەرگای ڕەحمەتی خۆی کردەوە و جوانترین نیعمەتی ژیانی پێبەخشین. 🥺🤲🏻
بۆ ئەم بۆنە جیاوازە سینییەک لە شیرینی و نەستەلەمان کردە دیاری کە وەک هاتنی خۆی شیرین بوو
دڵخۆشیی چاوەکانی دایکی لەو ساتەی سوپڕایزم کرد، بە هیچ وشەیەک وەسف ناکرێت ، چونکە چاوەکان زۆرجار ڕاستگۆترین زمانی دونیان 🍬
هەربۆیە کاتێک خودا قەرەبووت دەكاتەوە ، کاتژمێر و کات و ساڵەکان دەوەستێنێت و لەوکاتەی کە هەرگیز چاوەڕوانت نەکردووە، جوانترین قەرەبووت دەکاتەوە. 🤍🍬🧿
خوای گەورە لەشساغی و تەمەن درێژی ببەخشێت و ببێتە چریکەی خۆشی ماڵەکەتان ، ڕۆژگارتان پڕبێت لە پێکەنینی ئەم بچکۆلە نازدارە🌸
ئەم نیعمەتەش ببەخشێتە هەموو ئەو ماڵانەی کە چاوەڕوانن
الــــهــــم امـــــیــــن💕