ئاژانسی ھەوالی كوردستان

ئاژانسی ھەوالی كوردستان ھەوالی کورد لەھەر شوێنەکی دونیا

سڵاو لە كەركووكی دووجار فرۆشراو، سڵاو لە سلێمانی، سڵاو لە هەڵەبجە، سڵاو لە دهۆك، سڵاو لە هەولێری پایتەخت، سیمبۆلی هاوبەش...
15/10/2024

سڵاو لە كەركووكی دووجار فرۆشراو،
سڵاو لە سلێمانی، سڵاو لە هەڵەبجە،
سڵاو لە دهۆك، سڵاو لە هەولێری پایتەخت، سیمبۆلی هاوبەشی گەلی كوردستان.
سەرۆک مەسعود بارزانی

دەقی گفتوگۆی نێوان پاڤڵ و قوباد چونکە کوردیەکەیان دوکەڵ ئەکات بەئینگلیزی لەگەڵ یەکتر قسە ئەکەن.گفتوگۆکە بە ئینگلیزی لەکۆ...
08/10/2024

دەقی گفتوگۆی نێوان پاڤڵ و قوباد
چونکە کوردیەکەیان دوکەڵ ئەکات بەئینگلیزی لەگەڵ یەکتر قسە ئەکەن.

گفتوگۆکە بە ئینگلیزی لەکۆمێنتە…

- باڤل: بەڵێ قوباد ئەحوالت چۆنە کاکە؟

_قوباد: باشم تۆ چۆنی ؟ سەردانەکەت چۆن بۆ دراوسێکەمان چؤن بوو؟

- باڤل: هیچ کاتێک لەوە باشتر نەبووە، وتیان کە سەبرمان نەماوە لەگەڵ بارزانیەکان.

_قوباد : کاکە ئەمە روونە ئەوان بەتەواوی راستن لە بارەی پارتی.

- باڤل: بەراستی هیچ گرینگ نیە ئەوان چی دەکەن، بەڵێنت پێ دەدەم ئەم جارە بە قورسی (...) بیان دەیانڕۆخێنین، وە ٣٠ کورسیان بە لایەنی کەم بۆ ئێمە زامن کردووە، هەروەها بەڵێنیان داوە بە نەهێشتنی ئەو (١١) یازدە کورسیە کە پارتی هەمیشە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاریان دەهێنن.

_قوباد : ئەمە هەواڵێکی زۆر خۆشە هەروەها لەلای منەوە کارەکان بە پێی پلان بەرێوەدەچن، بەڵام کاکە لە بیرت نەچێت پێویستە زۆر زیرەک بین لەم بارەیەوە و دەست بە لۆبی کردن بۆ هەڵبژاردن بکەین، پێویستە پیشان بدەین کە ئەو کورسیانە بە شێوەیەکی شەرعی بەدەست دەهێنین، تەنها لە حالەتێکدا کە ئەگەر بارۆدوخەکە خراپ بوو (دەستمان کەشف بوو) وەک هەموو جار ئێمە دەتوانین (حزبی شەهیدان و ئەنفال هتد...) وەک ئیمتیاز بەکاریان بهێنین.

- باڤل: کاکە گوێ بگرە، ئێمە ئەم یاریە دەکەین. بەڵام ئەوەی لای من جێی بایەخە، پێشوەختە کورسیەکانمان بۆ زامن کراوە، پێویستمان بە دەنگی هیچ (خوێریەک) نییە، من لە هیچ کەس سوال ناکەم کە دەنگ بدا هیچ بۆم گرینگ نیە شەهید یاخود ماڵە شەهید (.....) یاخود پێشمەرگەی (....) ئەگەری زۆرە دەچن دەنگ هەر بەو لاهورە (....) یە دەدەن.

_قوباد : هەرچونێک بێت پێویستە لە ئێستادا وریا بین، لەبەر ئەوەی پارتی بە تایبەتی مەسرور بارزانی، بە راستی لە دڵەراوکێدان چونکە نازانن هەنگاوی داهاتوومان چی دەبێت، چونکە ئەوان دەزانن ئێمە بۆ هەڵبژاردن یارمەتی لە بەغدا و دراوسێکەمان وەردەگرین، بەڵام ناتوانن بیسەلمێنن.

- بافل: ناتوانم چاوەرێ بکەم تاوەکو دەم و چاوی مەسرور لەخۆبایی ببینم کاتێک کە هەڵبژاردنەکاندا، ئەو هەمیشە بە چاوێکی کەم سەیرمان دەکات وایان لێ دەکەین کارەکانی خۆیان دەرخوارد دەدەین.

_قوباد: بەڵی هاورام، بەڵام وەک دەزانیت پارتی گوشار لەسەر بەغدا دەکات هەوڵ دەدات شتەکان بەرێی خویدا بڕوات.

- باڤل: کاکە، بەغدا گوێ لە ئێمە دەگرێت، سوپاس بۆ کاریگەری دراوسێکەمان، وە بەراستی گرینگ نیە پارتی هەوڵی چی دەدات لە بەغدا، ئەگەر شتێک بۆ ئێمە گونجاو نەبێت زۆر بە ئاسانی تەنها گەشتێک ئەکەم بۆ بەغدا و هەموو شتێک ڕایدەگرم.

27/09/2024

٢٣ ساڵی خزمەتکردنم، دەبەمە پەرلەمانی کوردستان.

دەبمە نوێنەر و خزمەتکاری گشت چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان.

ھەیبەت و شکۆمەندیئەمڕۆ29/5/2022
29/05/2022

ھەیبەت و شکۆمەندی

ئەمڕۆ
29/5/2022

ساتی گەیشتنی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ داڤۆس، سویسرا چاوەروانی دیدار و پانێلی گرنگی جەنابی ...
22/05/2022

ساتی گەیشتنی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ داڤۆس، سویسرا چاوەروانی دیدار و پانێلی گرنگی جەنابی سەرۆک وەزیران بن لە گەل سەرکردە و کەسایەتییە جیھانیەکان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکاتئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارز...
17/05/2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لوکاس گەسەر باڵیۆزی سویسرا لە عێراق و ئوردن کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا کرا.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی سویسرای کرد بۆ هەوڵ و کارەکانی لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکو...
16/05/2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵێۆزی ئەمەریکای کرد بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە پێناوبەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ويلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

‎لە سەردەمی حکومرانی جەنابی مەسرور بارزانی رۆژ لە دوای رۆژ گەندەلی لە رەگ و ریشەو و بنچینەییەوە بنبڕ و سەرکووت دەکرێ بۆی...
15/05/2022

‎لە سەردەمی حکومرانی جەنابی مەسرور بارزانی رۆژ لە دوای رۆژ گەندەلی لە رەگ و ریشەو و بنچینەییەوە بنبڕ و سەرکووت دەکرێ بۆیە ئاساییە ھەندێک لایەن و ھەندێ کەس و گروپ و تاقم لێرە و لەوێ لە کەش و ھەوایەکی قەتیس کراوی سەرە مەرگدا پەڵاماری ئەو کابینە بدەن چونکە سەردەمی حکومرانی مەسرور بارزانی واتە نەمانی بنکە فراوانیەکانی گەندەڵی

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانبەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی د...
15/05/2022

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لە سەردەم و قۆناخە جیاوازەکانی خەباتی گەلی کوردستانەوە تا ئەمڕۆ ، ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگیان لە بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پێگەیاندنی نەوەی نوێ و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە هەبووە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە یادی خەبات و تێکۆشان و ڕۆڵی گشت مامۆستایانی کوردستان لە گەیاندنی پەیامی پیرۆزی پەروەردە و فێرکردن دەکەینەوە.

مامۆستایان دەتوانن لە ڕێگەی په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و‌ پێشكه‌وتووەوە، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست بنیات بنێن‌، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر و داهێنەر دروست بكات و بەشێک بێت لە پرۆسەی پێشخستن و گەشەپێدانی کوردستان.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم كه‌ سه‌ره‌ڕای دۆخه ناله‌بار و سەختەکاندا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت. هیوادارم حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەک، بتوانێت خزمەتێکی زیاتر و شایستەتری مامۆستایانی کوردستان بکات.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕوونكردنەوەيەك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەحکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە ک...
14/05/2022

ڕوونكردنەوەيەك لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە حکومەتی هەرێم بە پشتیوانی هێزی چەکداری، دەستی بە سەر چەند کێڵگەیەکی نەوتی بای حەسەن و داودگورگەی سەر بەکۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووکدا گرتووە و داگیری کردوون.
ئاشکرایە بە پێی دەستووری عێراق، سامانی گشتی هی هەموو خەڵکی عێراقە و هی کۆمپانیایەک نیيە. کۆمپانیای نەوتی باکوور چەندین ساڵە بەبێ هەبوونی یاسای نەوت و غاز، کار دەکات و دەستوور پێشێل دەکات. ئەگەر كۆمپانیای نەوتی باکوور، لە خەمی چارەسەکردنی کێشەکانە، با یاسای نەوت و غاز بە پێی دەستور تەشریع بکرێت.
بۆیە ئەو هەڵمەتەی دژی هەرێم دەستیان پێکردووە هۆکارەکەی سیاسییە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ئەو تۆمەتانەی دژی هەرێم بڵاوی دەکەنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ دروستکردنی ئاژاوە و دژی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.

د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی ئایاری ٢٠٢٢

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەکاتئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 ...
14/05/2022

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی بەشداری لە پرسەی شێخ خەلیفە بن زاید دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ی ئایاری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی گەیشتە ئەبوزەبی پایتەختی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لە لایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماراتەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ محەمەد بن زاید و بنەماڵەکەیان و سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن بۆ کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی کۆچکردووی ئیمارات و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات .
سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی لە شێخ محەمەد بن زاید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی ئیمارات و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .

ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانتان دەگۆڕدرێتژمارەكەی ئێستات داخڵبكە   و چاوەڕێبکە ژمارەی نوێی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە.
26/04/2022

ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانتان دەگۆڕدرێت

ژمارەكەی ئێستات داخڵبكە و چاوەڕێبکە ژمارەی نوێی ئۆتۆمبێلەكەت بزانە.

Address

Kurdistan
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئاژانسی ھەوالی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share