22/03/2022
چۆن سی ڤی ئامادە بکەم؟
هەبوونی سی ڤی گرینگە بەڵام چۆنیەتی نوسینی سی ڤیەکە زۆر گرینگترە.
زۆر کەس یەک سی ڤی جێگیر دادەنێت و بۆ هەموو هەلی کارێك هەمان سی ڤی دەنێریت کەئەمەش زۆر هەڵەیە ، دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکەی ئەو سی ڤیەی تۆ بۆ چ بوارێك ڕەوانەی دەکەی دەبێ لەناوەڕۆکی سی ڤیەکە گرینگی بەو بوارە بدەی و ترکیز بخەیە سەر ئەو توانا و کارامەییانەی لەو بوارە هەتە
بۆ نوسینی سی ڤیەکی ڕاست و تەواو و بێ کیشە
بەشی یەکەمی سیڤیکەت کە لە سەرەوەی لاپەڕەکە دەست پێ دەکات ئەویش بریتییە لە ناوەکەت و زانیاریە کەسیەکان
لە سەرەتای بەشی یەکەمی سیڤیکەت پێویستە ناوی سیانیت بە تەواوی بنوسی و هیچ نازناوێك دادەنێی وەکو(Kura jwanaka , Kcha Mafya , Chawshin....هتد)
پاشان زانیاریە کەسیەکانت بنوسە
وەک (ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل،ناونیشان، تەمەن، ڕڕەگە ، باری خیزانی : سەلت ، خێزاندار)
دواتر پێناسەیەکی خۆت دەکەیت بو کورتی باس لە کار و پیشەکەت و بەهرەکەت دەکەی و شارەزای لەو کارەی کە داوایان کردوە وە هەندێ پرسیار بۆ ئەوەی بتوانی ئەم بەشە بە تەواوی بنووسی.
تۆ کێی؟
دەتوانیت چی پێشکەش بە کۆمپانیاکە بکەیت؟
ئامانجی پیشەکەت چیە؟
(ئەگەر نازانی چی بنوسی لە لێدوانی تایبەت بەخۆت ئەوە ڕاوێژمان پێبکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین لەداڕشتنیدا.)
پاشان بەشێکی گرینگمان هەیە ئەویش پەروەردەیە یان ئاستی خوێندن:
لەو بەشە ناوی ئەو قوتابخانە و پەیمانگا و کۆلێژەی لێی بووی بینوسە وە ساڵی خوێندن ، قۆناغ ، بەش .
بەشێکی دیکەی سیڤیەکەت پێک دێت لە ئەزموون و کارامەیی و ساڵی کاردکردنت
ئەم بەشە یارمەتیت دەدات لە ڕونکردنەوەی ئەو کارانەی کە پێشتر کردونت، لەم بەشە کەکۆتا کارتەوە دەستپێبکە لەئێستا بۆ دواوە واتە کۆتا کار کردوتە لەسەرەوە بینوسە و بەڕێزبەندی بینوسە تا کۆتا کار لەگەڵ نوسینی ساڵی کارکردنت و ماوەی کارکردنت لەو شوێنە و پلە و پۆستت لەو شوێنە
بەشێکی تری سی ڤی بریتیە لەزمان:
لەم بەشە ئاستی ئەو زمانانە دەنووسی کەدەیزانی
(خوێندنەوە ، قسەکردن ، نووسین)
پاشان بەشێکی تر هەیە ئەویش توانا و شارەزایی:
لەم بەشە ئەو شارەزاییانەی هەتە بینوسە وەکو بەرنامەکانی کۆمپیوتەر...
پاشان بەشێکی تر هەیە ئەویش بەشی بڕوانامەکان :
لەم بەشە ناوی ئەو خولانە دەنوسی کەبەژداریت تێداکردوە و لەگەل بەرواری خولەکە و ناوی بڕوانامەکە
بەگشتی ئەمانە خاڵە بنچینەییەکانی نوسینی سی ڤی بوون و ئەگەرچی وردەکاری تریش هەیە
تێبینی/زۆرجار واباشترە سیڤیەکەت ڕەسمی خۆتی پێوەنەبێ (بەڵام ئەگەر بۆ شوێن و دام و دەزگا حکومیەکان بوو ئەوا واباشترە ڕەسمی لەگەڵ بێ)