Shwan Kurd

Shwan Kurd "هەموومان شوانین، هەموومان بەرپرسیارین"

من خوێندکاری فاروق ڕەفیق بووم!من خوێندکاری فاروق ڕەفیق بووم، ئامادەی خوان و کۆڕ و سەمپۆزیۆمەکانی بووم (ئەمانە چەکی ئەو ب...
30/04/2026

من خوێندکاری فاروق ڕەفیق بووم!

من خوێندکاری فاروق ڕەفیق بووم، ئامادەی خوان و کۆڕ و سەمپۆزیۆمەکانی بووم (ئەمانە چەکی ئەو بوون).. چەند جار دەیوت گۆران با بەیەکەوە بچین لە لادێیەک خانوویەکی قوڕ بکەین و خەریکی خوێندنەوە بین..

لە زنجیرە سیمینارەکانی سلێمانی سەبارەت بە (هێرمیۆنتیکا) کاتێک زانی من موسڵمانم و بەڕۆژووم، هەڵوێستی گۆڕا بەرانبەرم.. ئیتر لە کاتی وتنەوەی وانەکاندا تەنانەت بە چاوی ڕوون تەماشای نەدەکردم..

دواتر هەڵگەڕامەوە و دەستم کرد بە ڕەخنەگرتن لێی، زمانی خۆیم بەکار هێنا بۆ لێدان لە فیکرەکانی.. لێرەوە بە توندی وەڵامی ڕەخنەکانی دەدایەوە و ناوچاوانی گرژ دەکرد!

ئەو گۆرانەی کە جێگەی ئومێدی فاروق بوو، لە ماوەیەکی کەمدا وێنەکەی گۆڕا و بوو بە دێوەزمەیەک کە شایەنی ئەوەش نەبوو وەڵامی ڕەخنەکانی بدرێتەوە، لەکاتێکدا بڕیاربوو گۆران پەروەردە بکریت و بکریتە
ڕەخنەگرێکی جددی..

من لە هەموو ئەو ماوەیەدا کە نزیک بووم لە فاروق ڕەفیق، هەمیشە میشکم جەنجاڵ بوو بەوەی کە بۆچی فاروق ناسنامەیەک نادات بەدەستەوە و بەردەوام تیۆر و ڕوانگەی جیاواز دەخاتە ڕوو، کە زەمینەی مانای پەسەندکردنی ناسنامەیەکە، بەڵام دانی پێدا نانێت..

گۆران أبراهیم

شارستانییەت فیکرە یان تەنیا کۆشک و تەکنەلۆژیا؟!شارستانییەتی لە پێناسەی ئیسلامدا زۆر جیاوازە لە شارستانییەتی لە کەڵەکەبەر...
29/04/2026

شارستانییەت فیکرە یان تەنیا کۆشک و تەکنەلۆژیا؟!

شارستانییەتی لە پێناسەی ئیسلامدا زۆر جیاوازە لە شارستانییەتی لە کەڵەکەبەردەکەی ڕۆژئاوا. ئەسڵی شارستانییەتی لای ئێمە بریتییە لە ڕەنگدانەوەی پەیامی تەوحیدەکە و پێگەیشتن و ئاسوودەیی ڕۆح. ناشێت ئێمە کاتێک دەمانەوێت باسی مێژووی شارستانیمان بکەین، لە کۆشک و قەڵاکانی ئەندەلووس و ئەستەنبووڵدا نمایشی بکەین! سیمای سەرەکیی شارستانییەتی ئێمە ئیمانە، ڕەنگدانەوەی یەکەمی عەدل و ئیحسانە لە سیستەمی حوکمیدا.

تەکنەلۆژیا موڵکی هاوبەشی مرۆڤایەتییە، موسڵمان بیرۆکەی کامێرای داهێنا و ناموسڵمان کردی بە ئێج دی و فۆر کەی و ... هتد. ئەوەیش نەمێنێت دیسان موسڵمان دەیباتە ئاستێکی پێشکەوتووتر، ئەمە نابێتە سیمای شارستانییەتی، نە قەڵاکانی ئەندەلووس و نە بورجی خەلیفە و نە بورجی ئیڤڵ. شارستانییەتی پەیامە، وەکوو نووسەر لە ل:٣١ دا دەفەرموێت:

"توخمی سەرەکیی مانای (ئوممەت) توخمی پەیامە."

واتە ئێمە ئوممەتی پەیامدارین. پەیامەکە خاڵی جیاکەرەوەی شارستانییەتی ئیسلامییە لە کەڵەکەبەردی جاهیلی.

ژیر ئەو کەسەیە ببێتە هۆکاری (کُنْ فَيَكُونُ)ـی سەرکەوتنی ئوممەت، چونکە ئەو سەرکەوتنە هەر دێت!د. نەجات عەباس زەنگەنەلە سێ...
28/04/2026

ژیر ئەو کەسەیە ببێتە هۆکاری (کُنْ فَيَكُونُ)ـی سەرکەوتنی ئوممەت، چونکە ئەو سەرکەوتنە هەر دێت!

د. نەجات عەباس زەنگەنە

لە سێیەمیین دیداری شوانکوردەوە…



قائید بوو، ئاوارە بوو، برسی بوو، شەهید بوو!گوێمان لێ دەبوو دەیانوت ئەبوو عـ.ـوبەیدە لە ستۆدیۆکانی جەزیرە لە قەتەڕەوە ڤید...
27/04/2026

قائید بوو، ئاوارە بوو، برسی بوو، شەهید بوو!

گوێمان لێ دەبوو دەیانوت ئەبوو عـ.ـوبەیدە لە ستۆدیۆکانی جەزیرە لە قەتەڕەوە ڤیدیۆکانی تۆمار دەکات، دەیانوت لە تونێلی پێنج ئەستێرە خۆی شاردووەتەوە و خەڵکیش دەدەن بەکوشت! کەچی ئەو قائیدە مەزنە، وەک باقی قائیدەکانی تر لە ناو غـ.ـەززە و لەگەڵ خەڵکەکەیدا ئاوارە دەبوو، نوێترین گرتەی ڤیدیۆیی ئەو کەڵە پیاوە نیشانی دەدات بە کەناری دەریادا وەک خەڵکی دی و لەگەڵ خێزانەکەیدا بە سواری عارەبانەیەک، ئاوارە دەبێت، لەگەڵ ئەوان تامی تاڵی برسییەتی کرد، بە جۆێک ٣٠ کیلۆ لە کێشی لەدەست دا لەتاو برسییەتی و کەمی خۆراک!

پیاوە دەمامک سوورەکە تا کۆتا پەیامی و پێش شەهیدبوونی، برسییەتی و لاوازی و ماندووییەتی ئاوارە بوون لە جێیەکی غـ.ـەززە بۆ جێیەکی دی، دەنگی نەلەرزاند و لاوازی نەکرد، بە دەنگە ئەفسوناوییەکەی پەیامە پڕ لە عیززەت و هەندێ جاریش دڵشکێنەرەکانی دەدا بە گوێی جیهاندا!

ئەو هەر لە غـ.ـەززە شەهید بوو وەک هەزاران شەهیدی تری شارە ئازادەکەی. ئەو هەرگیز بە وشەیەک بەرگری لە خۆی نەکرد، هەوڵی نەدا ڕوونکردنەوە و ئەستۆپاکی خۆی بۆ کەس بدات، زۆر سەرڕاستانە لە پێناو خودادا ژیا و بە خوێنی خۆی پەردەی لەسەر هەموو ڕاستییەکان لادا!

#غەززە

27/04/2026

نهێنی سەرکەوتنی حوکمڕانی دادپەروەی چییە؟!

بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن

م. عبدالدائم هەورامانی

#دادپەروەری

جەلادی دوێنێ و زەلیلی ئەمڕۆ!سێزدە ساڵی تەواو بەسەر کوشتارگەی گەڕەکی تەزامنی شاری دیمەشقدا تێپەڕی، سێزدە ساڵ تێپەڕی بەسەر...
25/04/2026

جەلادی دوێنێ و زەلیلی ئەمڕۆ!

سێزدە ساڵی تەواو بەسەر کوشتارگەی گەڕەکی تەزامنی شاری دیمەشقدا تێپەڕی، سێزدە ساڵ تێپەڕی بەسەر ئەو دیمەنەی منداڵ لە ئاستی پیردەبێت، ئەو دڕندەی کە نزیکەی ٣٠٠ کەسی بەزۆرملێ و بە سوکایەتی و ئازارەوە فڕێ دەدایە ناو چاڵێک هێندەی چاڵەکەی ئەسحابولئوخود بە ئازار، کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو! بەشێکی زۆریان فەڵەستینی بوون!

بەڵام ئەو جەللادە خوێنڕێژەی فیرعەون ئاسا بەسەر زەویدا دەڕۆشت و کوشتنی خەڵکی بێتاوانی وەک خەڵات بۆ بەشاری دڕندە دەناردەوە، بەسەرشۆڕی و زەلیلی ئەمڕۆ لە ژێر پۆستاڵی منداڵی شەهیدێکی ئەو کۆمەڵکوژییەدایە، گەڕی گەردوون جێی تێڕامانە، هەرگیز لە سوننەتی خودا لانادات، ستەمکار و جەللادەکان زەلیل و سەرشۆڕ دەبن، لە کاتێکدا وایاندەزانی هەرگیز گڵۆڵەیان ناکەوێتە لێژی و هەمیشە خاوەن قەهر و دەسەڵات دەبن!

بینینی لەناوچوونی ئەم ستەمکارانە، دڵنییاییەکە لە خوداوە بۆ بەندە ئیماندار و تێکۆشەرەکانی، کە بەڕاستی بەڵێنی خودا هەر دێتە جێ و ئەو زاڵم و زۆردارانەی ئێستا پێیان وایە فیرعەونی سەرزەوین، ڕۆژێک زەلیل و بێ دەسەڵات دەکەون.

ئایین پیرۆزترە یان مرۆڤ؟!ململانێی نێوان "مرۆڤ" و "ئایین" لە ڕاستیدا ململانێی نێوان بونەوەر و ئامانجە! ئەگەرچی زۆر جار دە...
23/04/2026

ئایین پیرۆزترە یان مرۆڤ؟!

ململانێی نێوان "مرۆڤ" و "ئایین" لە ڕاستیدا ململانێی نێوان بونەوەر و ئامانجە! ئەگەرچی زۆر جار دەوترێت ئایین بۆ خزمەتی مرۆڤ هاتووە، بەڵام مێژوو پێمان دەڵێت مرۆڤەکان هەمیشە ئامادە بوون گەورەترین سەرمایەی خۆیان کە "ژیان"ە، بکەنە قوربانی بۆ شتێک کە لە خۆیان گەورەتر بێت. ئەمە تەنیا لە ئایینە ئاسمانییەکاندا نییە، بەڵکوو لە ئایدۆلۆژیا ماددی و نەتەوەییەکانیشدا هەمان هاوکێشە کار دەکات؛ مرۆڤ بەبێ "پیرۆزییەک" کە لە سەروو جەستەی خۆیەوە بێت، هەست بە پووچی دەکات. کەواتە قوربانیدانی مرۆڤ بۆ ئایین، سەلمێنەری ئەوەیە کە لای مرۆڤە خاوەن مەبدەئەکان، "مانا" لە "مانەوە" گرنگترە.

دابەشکردنی جیهانیش بۆ "دواکەوتوو" و "پێشکەوتوو" لەسەر بنەمای دوورکەوتنەوە لە ئایین، گەورەترین فێڵی فیکری بوو کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا. زلهێزەکانی جیهان لە کاتە یەکلاکەرەوەکاندا پەنا بۆ ڕەگ و ڕیشە ئایینی و نەتەوەییەکانی خۆیان دەبەن بۆ کۆکردنەوەی هێز! هەوڵیان دا ئێمەش لە ئایین دابڕێنن و دوورمان بخەنەوە لە ئایین، لە کاتێکدا ئایین ئەو مانا پیرۆزەیە کە مرۆڤەکان هان دەدات بۆ مانەوە و هەم بۆ بەقوربانیدانی مانەوەیان!


22/04/2026

گەورەیی قەرزدان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا!

د. عبدالدائم هەورامانی

تۆ لەناو دەچیت و قورئان دەمێنێتەوە!لەپێش تۆوە، وا ماوەی چواردە سەدەیە, هەر جارە و بەزمێک دێتە پێش ... هەر جارە جۆرە هێرش...
21/04/2026

تۆ لەناو دەچیت و قورئان دەمێنێتەوە!

لەپێش تۆوە، وا ماوەی چواردە سەدەیە, هەر جارە و بەزمێک دێتە پێش ... هەر جارە جۆرە هێرشێک .. هەر جارەو بیانوویەک دێت! هەر جارە و پیلانگێڕییەک، بەڵام هەمووی کۆتایی هات.. هەمووی لە مێژوودا ڕۆ چوو بۆ دەریای لەبیرچوونەوە؛ تەنها ئیسلامە مایەوە و سەرەڕای نەبوونی هێزێک بە ناوی هێزی موسڵمان، ئێستا ئیسلام لە دوا پنتی ئەم زەوییەدا، حوزووری بەهێزی هەیە وەک حەقیقەت؛ تۆ دەزانیت هەی قیت لەدڵ!

گەر ئیسلام لەناوبچووایە، دەستی خوێناوی زلهێزان دەمێک بوو وایان کردبوو.. هەزاران قورئان و مزگەوت، ملیۆنان موسڵمانی ژیر، لەناو بران و کوژران، بەڵام ئەوەتا دەبینیت، ئیسلام هەر ئیسلامە وەک خۆی.. تۆ دەتەوێت لە شەقامێکی کوردستان ئیسلام و مزگەوت داببڕیت، بەڵام نابینیت کە ئیسلام، دەنگی مزگەوت، سەدای (الله اکبر)، لە ناخی ئەمریکاوە دێت.. چونکە دینێکی پارێزراوە و وەعدی خالقی ژیانە، ملیۆنانی هاوشێوەی کتێبەکان هەموو بدڕن، قورئان خۆ کۆتایی نایەت، دڵی زۆرێک لە زانایان، لە موسڵمان و دانایان، قورئانی پیرۆزی تیایە.. کەواتە هەی ڕەزیلینە، دە بمرن بەو داخەوە.. بە بۆگەنی ئەو ناخەوە..

گۆران ئیبراهیم


شعوریان نییە، چاوەڕێی سزای سەخت بکەن!لە پەڕە دڕێنراوەکانی قورئانی پیرۆزەوە، ئەم دوو  دەستەواژەیە دەردەکەوێت: “ شعور ناکە...
21/04/2026

شعوریان نییە، چاوەڕێی سزای سەخت بکەن!

لە پەڕە دڕێنراوەکانی قورئانی پیرۆزەوە، ئەم دوو دەستەواژەیە دەردەکەوێت: “ شعور ناکەن، سزای سەختیان بۆ هەیە!“، خوای گەورە لە سوورەتی تەوبەدا دەفەرمووێت: {....قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ (٦٥) لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ...(٦٦)}
واتە:“ ئەرێ ئێوە بە خودا و ئایەتەکانی و پێغەمبەری خودا گاڵتە و سوکایەتی دەکەن؟! دەسا هیچ پۆزشێک مەهێننەوە، ئێوە کوفرتان ئەنجام دا دوای ئەوەی باوەڕتان هێنابوو!“ بێگومان سزایی خوایی دێت لەگەڵ سوکایەتیکردن بە زاتی پیرۆزی خالق و وەحی و پەیامبەرە بەڕێزەکانی!

دەکرێت سزا خوداییەکان شکڵ و شێوەیان جیاواز بێت، زۆرینەی کات ڕۆچوون لە تاوان و بێ ئاگاییدا، گەورەترین سزای ملهووڕ و سنووربەزێنەکانە، تا ئەو کاتەی بەڵێنی خودا دێت و گیانی دەکێشرێت، ئەویش لەسەر تاوان و فەسادنانەوەیە لە زەویدا، پاشان سزای ڕاستەقینەی دواڕۆژ دەچێژێت، نە ڕۆژێک و نە دووان، بەڵکوو هەتا هەتایە!

ئێمە بێبەرین لەم تاوانە قێزەونە ترۆسنۆکانەیە، لە خودا دەپارێینەوە سزامان نەدات لە ئەنجامی کار و کردەوەی نەزان و ملهووڕەکان، ئێمە سوپاسگوزای خوداین، چاومان دەچێتە سەر گۆشەیەک، دەسەڵات و ڕەحمەتی خودا دەبینین، چۆن کانیاو و دار و درەختەکانی بۆ ژیاندینەوە، لە کاتێکدا دەترساین بۆ هەمیشە لەناو بچن! ئێمە بێبەرین و لەخودا دەپاڕێینەوە نەمانخاتە ڕیزی ئەو ملهووڕانەوە، سۆز و ڕەحمەتیشی هەمیشە دەخوازین کە یار و هاودەممان بێت!


سنورێک بۆ ئەم بێ ئەدەبییە دابنێن!هێرشی ترۆسنۆکانە بۆ سەر مزگەوت و گەیاندنی دەستی ڕەش بە پەڕە سپی و پیرۆزەکانی قورئان جێگ...
20/04/2026

سنورێک بۆ ئەم بێ ئەدەبییە دابنێن!

هێرشی ترۆسنۆکانە بۆ سەر مزگەوت و گەیاندنی دەستی ڕەش بە پەڕە سپی و پیرۆزەکانی قورئان جێگای قبووڵ نییە، نابێت بە هیچ بیانوویەک ئەم کەیسە ون بکرێت و لەبیر خەڵکی ببرێتەوە، بەڵکوو دەبێت بکەرانی بەزووترین کات ڕووبەڕووی سزای شایستە ببنەوە، گەر وا نەکرێت ئەم بێ ئەدەبییە یەک لە دوای یەکانە دەبنە هەواڵی ڕۆژانەی گەلێکی موسڵمان!

ئەمە جگە لەوەی ئەم کارە ناقۆڵا و ترسنۆکانە نیشانەی ئیفلاسی فیکرییە بەرانبەر پەیامی وەحی و کتێبە ئایینییەکانی تر. کاتێک ناتوانیت بەرانبەر فیکرێک بوەستیتەوە، وەک دزێکی بێ ئەدەب دەچیتە حەڕەمی پیرۆزی مزگەوت، ئاخر دز لە کوردەواری ئێمەدا سنوور و ئەدەبی هەیە، جاران دەیانوت ئەو دزەی نمەکی ماڵێک بکات، تەماحی تێناکات، بەڵام ئەم دزانەی ئێستا کە لە سایەی قورئانەوە باوکی خۆیان دەناسن و دەزانن کێن و چین، کەچی دەستی ڕەشیان دەگەیەنن بە قورئانی بەرز و پاک و بوێری دەکەن بێ ئەدەبی بەرانبەر بکەن!

مزگەوت هێڵی سوورە!کولتوور و ئایینی خەڵکی کوردستان لەژێر مەترسی نیوەناسیۆنالیستە ڕادیکاڵەکاندایە، ئەم ڕووداوە لە حاڵەتەوە...
19/04/2026

مزگەوت هێڵی سوورە!

کولتوور و ئایینی خەڵکی کوردستان لەژێر مەترسی نیوەناسیۆنالیستە ڕادیکاڵەکاندایە، ئەم ڕووداوە لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، لە هەر کوێیەکی دونیا ڕووداوێک بەسەر کورددا بێت، ناسیۆنالیستە قوڕمیشکراوەکان شەپۆلێکی جنێو و سوکایەتی ئاراستەی مامۆستای ئایینی و مزگەوت و پیرۆزیی و هێڵە سوورەکانی کۆمەڵگە دەکەن!

جێگای سەرنجە واز لە بکوژی ڕاستەقینە دەهێنرێت وەک ئەوەی هەوڵی لەبیربردنەوەی بدەن و هێرش دەکەنە سەر مزگەوت و مامۆستای ئایینی و هەر دامەزراوەیەکی خزمەت کە باکگراوندی ئیسلامیی هەبێت!

لە کاتێکدا ئەوەی هۆکاری مانەوەی ئەم گەلەیە وەک گەلێکی ڕەسەنی ناوچەکە، ئەو کولتوور و ئایینەیە کە خاوەنداری دەکات و مێژوویەکی دوورودرێژ و پرشنگداری تەکیدا هەیە، هەر بەڕاست بەناو کوردپەرستە توندڕەوەکان وا دەزانن بە دژایەتی هێڵە سوورەکانی کۆمەڵگە چ دەستکەوتێک بۆ کۆمەڵگە بە دەست بێنن؟! ئایا سەرنجامی ئەم جۆرە لەسنوور دەرچووانە جگە لە سەرشۆڕی دونیا و ئاخیرەت دەکرێت چی بێت؟!

Address

Kirkuk

Telephone

+9647508569495

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shwan Kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Shwan Kurd:

Share