20/03/2024
پەیامێک لە مەلامستەفا بارزانییەوە بۆ خەلکی دەڤەری بارزان و دەورووبەری
بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆلە بارانەی کە هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و زۆری ڕێژەی باران بارین، لە زۆربەی ناوچە و گوندەکان مەترسی ڕوودانی لافاو هەیە، بۆیە بەمەبەستی خۆپاراستن و کەم کردنەوەی زیانەکان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (جەنابی سەرۆک) داوا لە هاولاتیانی خۆشەویست دەکەین خۆیان بە دوور بگرن لە لێواری ڕووبارەکان و ڕێڕەوە ئاوییەکان و ئەو شوێنانەی کە مەترسی ڕووداوی لافاو و هەرەس هێنان و داڕمانی زەوی لەسەرە، لەم بارەیەوە جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ڕێزدار (مەسرور بارزانی) ئامادەیی حکومەتی دەربڕیووە بۆ هەر جۆرە هاوکاری و خزمەتێکی هاوولاتیان، بۆیە پێوسیتە گشت دام و دەزگاکانی پەیوەندیدار لە حالەتی ئامادەباشی تەواو دابن بۆ هەر حالەتێکی نەخوازراو بۆ بەهاناوە چوونی هاوولاتیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێوسیت، هەروەها داواکارم لە گشت هاوولاتیان لە حالەتی نەخوازراو دەرگای مالەکانیان بەسەر یەکتری بکرێنەوە و هەموولایەک هاوکاری یەکتر بکەن.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک