کەناڵی شەقڵاوە ـ Shaqlawa Channel

کەناڵی شەقڵاوە ـ Shaqlawa Channel کەناڵێکی کلتووریی و رۆشنبیری یە
یەکەمین کەناڵی (دیجیتاڵ میدیایە) لە سۆشیاڵ میدیا لە قەزای شەقڵاوە،لە (2023) دامەزراوە.

(Shaqlawa Channel - Social Media Agency)

🔸سەرپەرشـتیاری گشتی:
م.شـێرکۆ رسـول کـاکۆ

🔸بـەرێوەبەری کەناڵی شەقڵاوە:
موحسین قەسرۆکەیی

05/09/2026

شەقڵاوە: چەند سرودێکی ئاینی لە یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان (محمد) دروودی خودای لەسەر بێت…

دەست خۆشی بۆ کاک دیاری خاوەنی چایەخانەی دیاری لە شەقڵاوە

بەخێربێی بۆ ناو خێزانی کەناڵی میدیایی شەقڵاوەچتان هەیە ڵۆ : مامۆستا محەمەد حەسەن چایەچی پێشکەشکاری تازەی بەرنامەی (چرای ...
04/09/2026

بەخێربێی بۆ ناو خێزانی کەناڵی میدیایی شەقڵاوە

چتان هەیە ڵۆ : مامۆستا محەمەد حەسەن چایەچی پێشکەشکاری تازەی بەرنامەی (چرای شەقڵاوە)

مامۆستا محەمەد کەسایەتییەکی دیار و ڕۆشنبیرو چاڵاکوانی شارەکەمانە. لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بوارەکانی پەروەردە، زانست، ئەدەب، هونەر و بزووتنەوەی ڕۆشنبیریی شەقڵاوەدا گێڕاوە.
بنەماڵەی "حەسەن چایەچی" بنەماڵەیەکی بەڕێز و ناسراوی ناوچەکەن و هەمیشە بە شانازییەوە نازناوی (چایەچی)یان وەک هێمایەک بۆ بەخشندەیی و ڕەسەنایەتی پاراستووە.

لە وێستگەیەکی نوێی خزمەتکردنیدا، مامۆستا محەمەد بە شێوازێکی خۆبەخشانە ڕووی لە بوارەکە کردووە تا لە ڕێگەی تاقە کەناڵی میدیایی شارەکەوە (کەناڵی شەقڵاوە) خزمەت بە کلتوور و مێژووی ناوچەکە بباتە قۆناغێکی باشتر…


موحسین قەسرۆکەیی
بەڕێوەبەری کەناڵی شەقڵاوە

چتان هەیە ڵۆ کاک فەرهاد خەیات ؟؟سیمای خەمخۆری و دەنگێک بۆ ڕەسەنایەتی و ئاوەدانیی شەقڵاوە..فەرهاد خەیات بەشێکی زۆری ژیانی...
01/09/2026

چتان هەیە ڵۆ کاک فەرهاد خەیات ؟؟

سیمای خەمخۆری و دەنگێک بۆ ڕەسەنایەتی و ئاوەدانیی شەقڵاوە..

فەرهاد خەیات بەشێکی زۆری ژیانی بۆ خزمه‌تی شاری شەقڵاوە و دەوروبەری تەرخان کردووە و هەمیشە ئامانجی سەرەکیی بەرەوپێش بردن و گەشەپێدانی گشت بوارەکانی شارەکە بووە.هەڵبەتە ساڵانێکی زۆرە بەشێکی تەمەنی خۆی تەرخانکردووە بۆ خزمەتی بێبەرامبەر لە بوارەکانی وەرزش، ڕۆشنبیری، نووسین و کاری خێرخوازی…

ئەگەرچی زۆرجار لەسەر ڕەخنە و گلەیییەکانی بەرامبەر کەموکوڕییەکان و لە پێناو گەیاندنی دەنگی چین و توێژەکان بۆ دەسەڵات و دامودەزگاکان ڕووبەڕووی کۆسپ بووەتەوە، بەڵام بەهۆی خەمخۆریی بێسنووری، هەمیشە ئامادە بووە ببێتە قوربانی لە پێناو پاراستن و جوانکردنی سیمای شارەکەی.

لە ئێستاشدا، وەک کەسایەتییەکی دیار و دەستەی بەڕێوەبردنی "کەناڵی میدیایی شەقڵاوە" ئەو کەناڵەی لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە وەک تاکە میدیای ناوچەکە لەسەر ئاستی قەزای شەقڵاوە و ناوچەی خۆشناوەتی دامەزراوە.
هەروەها وەک ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (شارەکەم شەقڵاوە)، لە ڕێگەی بەرنامەکەیەوە بەردەوام کار لەسەر زەقکردنەوەی جوانییەکانی شار، کلتور، مێژوو و چارەسەری کێشە گرنگەکانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتییان دەکات.

لێرەوە بەناوی ئیدارەی "کەناڵی میدیایی شەقڵاوە" کە خۆبەخشانە سێ ساڵە ئەرکی بەڕێوەبەردنی ئەوە کەناڵەم لەسەر شانە، گەرمترین دەستخۆشی ئاڕاستەی کاک فەرهاد خەیات و هاوکارە دڵسۆزەکانی بەرنامەی (شارەکەم) بەڕێزان: مامۆستا (شێرکۆ ڕەسوڵ کاکۆ) و مامۆستا (سرود میران) دەکەین، کە بەردەوام پشتیوان و هاوکاری سەرەکیی بەرەوپێشبردنی کەناڵەکەمان بووینە …

بەرەو هەنگاوی زیاتر و باشتر لە پێناو خزمەتی بواری میدیایی لە شارەکەمان..

✍🏻موحسین قەسرۆکەیی — شەقڵاوە
Muhsin Qasrokay

30/08/2026

راستەوخۆ ـ شەقڵاوە ـ کاوانیان

30/08/2026

راستەوخۆ ـ شەقڵاوە

29/08/2026

دوو ئافرەتی دەست‌ڕەنگین لە بواری دروستکردنی خواردن و بەرهەمی خۆماڵیدا..

🔸خاتوو ژیان مەڵازادە:
ئافرەتێکی دەست‌ڕەنگین و لێهاتووی دەڤەری خۆشناوەتییە و دانیشتووی شارەدێی کۆڕێیە. هەر لە تەمەنی گەنجییەوە شارەزاییەکی بەرز و بێوێنەی لە دروستکردنی جۆرەها بەرهەمی خۆماڵیدا پەیدا کردووە. خاتوو ژیان خاوەنی ڕەز و باخی تایبەت بە خۆیەتی و خۆی و بنەماڵە دیارەکەیان لە سەرانسەری ناوچەی خۆشناوەتیدا ناسراون.
خاتوو ژیان بەردەوام بە جلی ڕەسەنی کوردییەوە بەشداریی لە فێستیڤاڵەکاندا دەکات و بەو بەرهەمە خۆماڵییانەی کە بە دەستەکانی خۆی دروستیان دەکات، سەرنجی کڕیاران و گەشتیاران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. بۆ یەکەمجاریش لە دیدارێکی کورتی کەناڵی شەقڵاوەدا باسی بەرهەمەکانی و ئەزموونی خۆی دەکات.

🔸خاتوو ڕوسڵ خەفاجی:
ئافرەتێکی عەرەبی سەر بە عەشیرەتی خەفاجییە کە بووەتە بووکی شەقڵاوە و زمانی کوردی بە باشی دەزانێت. وەک شێفێکی لێهاتوو، چەندین جۆری خواردنی جۆراوجۆر و شیرینیی بەتام ئامادە دەکات و خاوەنی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیەتی (تجهیزات رسل الخفاجي).
لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی شەقڵاوە، تیشکی خستە سەر بەرهەمەم و کارەکانی…

ئامادەکردنی:
موحسین قەسرۆکەیی ـ کەناڵی شەقڵاوە

29/08/2026

پەروا خۆشناو پەیامنێری تازەی کەناڵی شەقڵاوە
سەردانی فیستیڤالی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکات لەناو بازاری شەقڵاوەی..

28/08/2026

شەقڵاوە : دووەم فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان، ڕەنگدانەوەی کۆششی جووتیاران و ناسنامەی ناوچەکە..

ئامادەکردنی: موحسین قەسرۆکەیی
وێنەگر: پەروا خۆشناو

بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆییەکان بە گشتی بووژاندنەوەی گەشتیاری و پاڵپشتیکردنی جووتیارانی دەڤەری شەقڵاوەو خۆشناوەتی ..

* پەیامی هیوا گەیڵانی (بەرپرسی لقی ٢٤): جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بەرهەمی خۆماڵی بۆ گەشەی ئابووری ناوچەکە و دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی بۆ بەرهەمهێنەران.

* پەیامی سوارە ئەکڕەم (قایمقامی شەقڵاوە): ئاماژەدان بە بەپیتیی خاکی شەقڵاوە شانبەشانی بەهای گەشتیارییەکەی، و بەڵێندانی ئیدارەی قەزا بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی بەردەوامی جووتیاران.

28/08/2026

داکی ناز:
کەناڵی شەقڵاوە، ئەنگۆ گەڵەک ماندینە، ڕەبی بەخێر بێن، سەرچاوان نمونەو زۆربی…

لەدیدارێکی کورتدا لە پەراوێزی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی شەقڵاوە،
داکی ناز بە گەرمی پێشوازیی لە تیمی کەناڵی شەقڵاوە کرد و بە شێوەزاری خۆشناوەتی خۆمان گۆتی:
«کەناڵی شەقڵاوە، ئەنگۆ گەڵەک ماندینە، ڕەبی بەخێر بێن، سەرچاوان نمونەو زۆربی...»

Address

Shaqlawa

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەناڵی شەقڵاوە ـ Shaqlawa Channel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share