Bahman Graphic

Bahman Graphic بەهمەن عومەر -
ڕاهێنەر و نوسەری گرافیک دیزاین

12/05/2026

دیزاین و وێنە و ڤیدیۆ بە بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد

✅ وردەکارییەکانی کۆرس

ئەم کۆرسە پێکدێت لە زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر و ١٠٠ وانەی تیۆری و کرداری، کە ئەم بابەتە سەرەکییانە لەخۆ دەگرێت:

🔹دەروازەیەک بەرەو دۆزینەوەی بیرۆکەی داهێنەرانە و کاریگەر.

🔹تێگەیشتن لە هاوکێشە و کلیلەوشەکانی پڕۆمپت.

🔹نووسین و داڕشتنی پڕۆمپتی پڕۆفیشناڵ و کاریگەر.

🔹دەستکاری و باشترکردنی پڕۆمپتە ئامادەکراوەکان.

🔹بەکارهێنانی بەهێزترین مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد.

🔹دیزاینکردنی براندینگ و ڕیکلامی بازرگانی بە AI.

🔹تێکەڵکردنی وێنەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە.

🔹دەستکاریکردن و ڕێکخستنی وێنە بەرهەمهاتووەکان لە ڕێگەی فۆتۆشۆپەوە.

🔹گۆڕینی دیزاین و وێنە جێگیرەکان بۆ ڤیدیۆی سەرنجڕاکێش.

🎯 ئەم کۆرسە بۆ کێ گونجاوە؟

ئەگەر تۆ گرافیک دیزاینەر، فۆتۆگرافەر، ڤیدیۆگرافەر بیت، یان خاوەن هەر پیشەیەکی تر بیت، ئەم کۆرسە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەکانتدا بکات و سوودی لێدەبینیت.

✅ ئەوەی فێری دەبیت دەتوانیت بیکەیتە خولیایەکی داهێنەرانە، یان وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی داهات بۆ پیشەکەت و پەرەپێدانی کارەکانت بەکاری بهێنیت. دەرفەتەکە لەدەست مەدە و هەر ئێستا بەشداری بکە!

📞 بۆ بەشداریکردن و زانیاریی زیاتر:

دەتوانیت ڕاستەوخۆ نامە بنێریت یان پەیوەندی بکەیت بەم ژمارەیەوە:

📱 07700471347 - 07501701347

🚀 کۆرسی ژیریی دەستکرد:  فێربوونی ژیریی دەستکرد (AI) چیتر تەنیا بژاردەیەک نییە، بەڵکو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ مانەوە و س...
29/04/2026

🚀 کۆرسی ژیریی دەستکرد: فێربوونی ژیریی دەستکرد (AI) چیتر تەنیا بژاردەیەک نییە، بەڵکو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ مانەوە و سەرکەوتن لە کێبڕکێی بازاڕی کاری ئەمڕۆدا. لەم کۆرسەدا، هەنگاو بە هەنگاو هاوکارت دەبم بۆ فێربوونی بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد لە دروستکردنی دیزاین، وێنە و ڤیدیۆی ئاست بەرزدا.

✅ وردەکارییەکانی کۆرس
ئەم کۆرسە پێکدێت لە زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر و ١٠٠ وانەی تیۆری و کرداری، کە ئەم بابەتە سەرەکییانە لەخۆ دەگرێت:

🔹دەروازەیەک بەرەو دۆزینەوەی بیرۆکەی داهێنەرانە و کاریگەر.
🔹تێگەیشتن لە هاوکێشە و کلیلەوشەکانی پڕۆمپت.
🔹نووسین و داڕشتنی پڕۆمپتی پڕۆفیشناڵ و کاریگەر.
🔹دەستکاری و باشترکردنی پڕۆمپتە ئامادەکراوەکان.
🔹بەکارهێنانی بەهێزترین مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد.
🔹دیزاینکردنی براندینگ و ڕیکلامی بازرگانی بە AI.
🔹تێکەڵکردنی وێنەکان بە شێوەیەکی زیرەکانە.
🔹دەستکاریکردن و ڕێکخستنی وێنە بەرهەمهاتووەکان لە ڕێگەی فۆتۆشۆپەوە.
🔹گۆڕینی دیزاین و وێنە جێگیرەکان بۆ ڤیدیۆی سەرنجڕاکێش.

✅ تایبەتمەندییە ناوازەکانی کۆرس
🔹دەستگەیشتنی هەمیشەیی: سەرجەم وانەکان تۆمارکراون (بە کوالێتی بەرز لە گرووپێکی تایبەتی تێلێگرام) و بۆ هەمیشە لە لات دەمێننەوە.
🔹بەردەوامی لە نوێبوونەوە: کۆرسەکە بەردەوام ئەپدەیت دەکرێتەوە و وانەی نوێی بۆ زیاد دەکرێت.
🔹پشتیوانی بەردەوام: بوونی گرووپێکی تایبەت بە پرسیار و وەڵام و گفتوگۆی بەشداربووان.
🔹گونجاو بۆ هەمووان: ئەگەر کۆمپیوتەریشت نەبێت یان فۆتۆشۆپ بەکارنەهێنیت، هێشتا دەتوانیت بە تەواوی سوودمەند بیت لەم کۆرسە.
🔹پراکتیک و پڕۆژە: پێدانی ئەرکی جۆراوجۆر و سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی پڕۆژەی تایبەتی هەر بەشداربوویەک.
🔹بڕوانامە: پێدانی بڕوانامەی بەشداریکردن لە کۆتایی کۆرسەکەدا.

🎯 ئەم کۆرسە بۆ کێ گونجاوە؟
ئەگەر تۆ گرافیک دیزاینەر، فۆتۆگرافەر، ڤیدیۆگرافەر بیت، یان خاوەن هەر پیشەیەکی تر بیت، ئەم کۆرسە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەکانتدا بکات و سوودی لێدەبینیت.

✅ ئەوەی فێری دەبیت دەتوانیت بیکەیتە خولیایەکی داهێنەرانە، یان وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی داهات بۆ پیشەکەت و پەرەپێدانی کارەکانت بەکاری بهێنیت. دەرفەتەکە لەدەست مەدە و هەر ئێستا بەشداری بکە!

📌 تێبینی:
بڵاوکردنەوەی وانە تۆمارکراوەکان دەستی پێکردووە! لە ئێستادا وانەکانی تایبەت بە دروستکردنی دیزاین و وێنە بەردەستن، و لە قۆناغی داهاتووشدا وانەکانی دروستکردنی ڤیدیۆ بە ژیریی دەستکرد بۆ کۆرسەکە زیاد دەکرێن.

📞 بۆ بەشداریکردن و زانیاریی زیاتر:
دەتوانیت ڕاستەوخۆ نامە بنێریت یان پەیوەندی بکەیت بەم ژمارەیەوە:
📱 07700471347

ماڵئاوا فریپیککۆمپانیای بەناوبانگی فریپیک (Freepik) بە فەرمی ناو و لۆگۆ و ناسنامەی خۆی گۆڕی و لەمەودوا لەژێر ناوی نوێی (...
29/04/2026

ماڵئاوا فریپیک
کۆمپانیای بەناوبانگی فریپیک (Freepik) بە فەرمی ناو و لۆگۆ و ناسنامەی خۆی گۆڕی و لەمەودوا لەژێر ناوی نوێی (Magnific) کاردەکات. ئەم پلاتفۆرمە کە پێشتر وەک یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی کەرەستە گرافیکییەکان دەناسرایەوە، ئێستا هەنگاوێکی گەورەی ناوە بەرەو سەردەمی زیرەکیی دەستکرد (AI).

ئەم گۆڕانکارییە تەنها گۆڕینی ناوێک نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی بنەڕەتییە لە ستراتیژی کۆمپانیاکەدا؛ ماگنیفیک ئێستا لە کۆگایەکی سەرچاوە گرافیکییەکانەوە، بووەتە ناوەندێکی گشتگیر و تەواوکاری داهێنان. ئەم پلاتفۆرمە چەندین مۆدێل و ئامرازی پێشکەوتووی زیرەکیی دەستکردی لەخۆگرتووە، کە یارمەتی دیزاینەران دەدات بە شێوازێکی داهێنەرانەتر کارەکانیان بەرهەم بهێنن.

لە ڕۆژی جیهانیی گرافیک دیزایندا، لە کەناڵی کوردساتەوە میوانی بەرنامەی کوردسات مەگەزین بووم. لەوێدا باسمان لە ئایندەی پیش...
28/04/2026

لە ڕۆژی جیهانیی گرافیک دیزایندا، لە کەناڵی کوردساتەوە میوانی بەرنامەی کوردسات مەگەزین بووم. لەوێدا باسمان لە ئایندەی پیشەی گرافیک دیزاین و چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی زیرەکیی دەستکرد (AI) کرد. هەروەها تیشکم خستە سەر هەرسێ کتێبەکەم، کە وەک سەرچاوەیەکی زانستیی گرنگ دەتوانن هاوکاری گرافیک دیزاینەران بن لەم سەردەمە نوێیەدا.
لینکی ڤیدیۆ
https://youtu.be/5FeXbR4Hqrw

سبەی ڕۆژی جیهانیی گرافیک دیزاینە.بە هاتنەناوەوەی شۆڕشی زیرەکیی دەستکرد، سروشتی پیشەکەمان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە ب...
26/04/2026

سبەی ڕۆژی جیهانیی گرافیک دیزاینە.
بە هاتنەناوەوەی شۆڕشی زیرەکیی دەستکرد، سروشتی پیشەکەمان گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە. ئێستا، لە جیاتی ئەوەی تەنها لە قۆناغی جێبەجێکردنی تەکنیکی و مامەڵەکردنی ئاڵۆزدا بین لەگەڵ ئامرازەکان، بە خێرایی بەرەو قۆناغی بەڕێوەبردنی هونەری (Art Direction) هەنگاو دەنێین؛ بەرەو سەردەمێک کە زۆر خێراترە و مەودایەکی بێسنوورتری بۆ داهێنان تێدایە.

لە ئێستادا زیرەکیی دەستکرد پێشەنگە و فۆتۆشۆپ بووەتە یاریدەدەر. ئەم دیزاینە بەتەواوی لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکرد ( GPT image...
23/04/2026

لە ئێستادا زیرەکیی دەستکرد پێشەنگە و فۆتۆشۆپ بووەتە یاریدەدەر.
ئەم دیزاینە بەتەواوی لە ڕێگەی زیرەکیی دەستکرد ( GPT image2) و بەبێ بەکارهێنانی فۆتۆشۆپ ئامادە کراوە. تەنها لەبەر ئەوەی ویستم بەبێ فۆتۆشۆپ کارەکە بکەم، زیاتر لە کاتژمێرێکم تەرخان کرد بۆ دەستکاریکردنی پرۆمپتەکان و بەرهەمهێنانی نزیکەی ٣٠ وێنە تا گەیشتمە ئەم ئەنجامە. گەرچی بە یاریدەدەریی فۆتۆشۆپ کارەکە ئاسانتر دەبوو، بەڵام ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە سەردەمی باڵادەستیی ڕەهای فۆتۆشۆپ بەسەرچووە و ئێستا تەنها ئامرازێکی یاریدەدەرە.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، بۆ ئەوەی بە زیرەکیی دەستکرد بەرهەمێکی ناوازە و جیاواز دروست بکەیت، هێشتا پێویستت بە پاشخانێکی بەهێزی تیۆری هەیە لە بوارەکانی گرافیک دیزاین، فۆتۆگرافی و هونەردا.

کێبڕکێی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری بەرهەمهێنانی وێنە و دیزاینداکێبڕکێی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری بەرهەمهێ...
23/04/2026

کێبڕکێی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری بەرهەمهێنانی وێنە و دیزاینداکێبڕکێی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری بەرهەمهێنانی وێنە و دیزایندا
ئەم دوو دیزاینە بە بەکارهێنانی هەمان پرۆمپت (Prompt) بەرهەم هێنراون؛ وێنەی یەکەم لەلایەن مۆدێلی (GPT Image 2)، و دووەمیشیان بە مۆدێلی (Nano Banana 2) ی گوگڵەوە کراوە.
تا ماوەیەک لەمەوبەر، مۆدێلەکەی گووگڵ لە ڕووی وردەکاری و کوالێتییەوە لەپێشتر بوو، بەڵام بەم دواییانە و لەگەڵ نوێترین وەشانیدا، (GPT Image 2) هەنگاوێکی گەورەی ناوە و پێشی خستووەتەوە. ئێستا چاوەڕێی وەڵامدانەوەی گووگڵین بۆ ئەم پێشکەوتنە! 😀
سەبارەت بە جێگیرکردنی تێکست و نووسین بە زمانی کوردی لەناو دیزاینەکاندا، هێشتا هەردوو مۆدێلەکە کێشەیان هەیە و ناتوانن پیتەکان بە دروستی دەربخەن، بەتایبەتی لە مۆدێلەکەی جی‌پی‌تی‌ـدا ئەم لاوازییە زیاترە. چاوەڕێین لە ئاپدەیتەکانی داهاتوودا ئەم گرفتەش چارەسەر بکرێت.
پرۆمپتەکە لە کۆمێنت دادەنێم.

ئەپدەیتی ناوازە لە مۆدێلی بەرهەمهێنانی وێنەی زیرەکیی دەسکردی  Gpt image2ئەم دیزاینە تەنها بە پرۆمتێک بەرهەمهاتووە، بەمەش...
22/04/2026

ئەپدەیتی ناوازە لە مۆدێلی بەرهەمهێنانی وێنەی زیرەکیی دەسکردی Gpt image2
ئەم دیزاینە تەنها بە پرۆمتێک بەرهەمهاتووە، بەمەش بەرەوپێشچوونێکی زۆر ناوازە لە دیزاین و تایپۆگرافی و هەموو شتێکی زیرەکیی دەستکردا دەبینین. جارێکی دیکە ڕۆڵی دیزاینەران و هەموو ئەوانی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت. تەنها لە نووسینی کوردیدا هێشتا کێشەی هەیە و دەکرێت لە ئەپدەیتەکانی دواتردا چارەسەر بکرێت.

Address

Slemani
10001

Opening Hours

Monday 14:00 - 17:00
Tuesday 14:00 - 17:00
Wednesday 14:00 - 17:00
Thursday 14:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bahman Graphic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Bahman Graphic:

Share