السيد زين هاشم. محامي

السيد زين هاشم. محامي Vernon Smith vm2bere7tb

07/24/2023

Lawyer & law firm

07/24/2023

ئەو حاڵەتانەی ئافرەت دەتوانێ داوای جیابونەوە بکات مادە (٤٣)یاسای باری کەسێتی

1-ئەگەر مێردەکەی بەند کرا بە سزایەک ئازادی موقەیەد بکات بۆ ماوەی سێ ساڵ و زیاتر دوای ساڵێک لە جێبەجێکردنی.

2-ئەگەر مێرد ژنەکەی بۆ ساڵێک و زیاتر بەبێ پاساوی ڕەوا بەجێهێشت و هەرچەندە مێردەکە شوێنی نیشتەجێبوونی دیار بێت و دەرامەتی هەبێ لێی خەرج بکات

3-ئەگەر مێرد ئامادە نەبێت بیگوازێتەوە پاش تێپەڕبونی دوو ساڵ بەسەر هاوسەرگیریان(مارەبڕین)

4-‌‌جیابونەوە بەهۆی گرفتە جینسیەکان،ئافرەت بۆی هەیە داوای جیابونەوە بکات ئەگەر پیاوەکە نەیتوانی کاری سەرجێی لەگەڵ بکات.

5-ئەگەر پیاو نەزۆک بوو

6-ئەگەر هاتوو پیاو توشی نەخۆشیەک بوو ئافرەتەکە زەرەری بەر ئەکەوت بەهۆیەوە.

7-ئەگەر پیاو بژێوی دابین نەکات بۆی.بەبێ عوزری ڕەوا،لەم کاتەدا تەنها ماوەی شەست ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە پیاو.

8-ئەگەر نەتوانرا نەفەقە بۆ ژن دابینکرێت بەهۆی دیارنەمانی پیاو یان بزربون یان خۆحەشاردان یان حکمدان بەسەریدا بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک.

9-ئەگەر پیاو ئامادە نەبوو نەفەقەی کەڵەکەبووی ژن بیات کە حوکمی دادگای لەسەر دەرچوە دوای پێدانی مۆڵەتی شەست ڕۆژ لەلایەن فەرمانگە جێبەجێکردنەوە.
*
ئافرەت دەتوانێت داوای جیابوونەوە بکات پێش (دخول) گواستنەوە بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی هەبێ دوای گەڕاندنەوەی هەموو ئەو شتانەی کە وەری گرتووە.

07/24/2023

تۆماری دەنگی لە مۆبایل یان هەر ئامێریکی تری دەنگی هیچ ئاماژەیەک هەیە لە یاسای تاوانکاری و سەلماندنی عیراقی بە لگەی تاوان بناسرێت؟؟؟؟

وەلام ...

لە زۆربەی یاساکانی ولاتانی دونیا ڕای جیاوازای فەقەهی و قەزایی لەسەر ئەم بابەتە هەیە یاساکانی عیراقیش بەدەر نیە لەم بوارە بەلام لە یاسای تاوانکاری و سەلماندن دادوەر دەتوانیت پەنا بۆ هەر شتێک ببات کار ئاسانی بکات بۆ گەیشتن بە ڕاستی لە تاوان و کەتنەکان و دەتوانیت پەنا بۆ تۆماری دەنگی ببات وەک بەلگە و سەلماندن پالپشت بە مادەی 40 دەستوری عیراق 2005 کە ڕێگە دەدەات تەنانەت بە سانسوری کردنی دەنگەکان بۆ مەبەستی یاسایی و ئەمنی واتە دەکرێت بە بەلگە و سەلماندن بناسرێت بە پێی ڕەوش و شوێن و ڕێکارەکانی لێکۆلینەوە ....

07/24/2023

جۆرەکانی تەڵاق

تەڵاق:- بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندی ژن و مێردایەتی ناشکەوێت تەنها بەو شکلە نەبێ کە شەرع بۆی دیاری کردووە
مادەی (34) ی یاسای باری کەسێتیش دەڵێت ( تەڵاق هەڵگرتنی قەیدی هاوسەرێتییە لەکاتێکدا کە پیاو ئەو تەڵاقە بخات یان ژن بیخات ئەگەر تەوکیل کرابوو یان ڕاسپێردرابوو لەلایەن دادوەرەوە، تەڵاقیش ناکەوێت تەنها بەو شکڵ و شێوەیە نەبێت کە لە شەرعدا بۆی دیاری کراوە).

جۆرەکانی تەڵاق:- ( رجعي / کاتی گەڕاوە ، بائن / دابڕاو :- بينونة صغرىٰ / دابڕانی بچووک ، بينونة كبرىٰ / دابڕانی گەورە )

تەڵاقی رجعي / بریتیە لەو تەڵاقەی کە تیایدا پیاو دەتوانێت موراجەعەی ژنەکەی بکات واتە بیگەرێنێتەوە یان بچنەوە لای یەک لەکاتی عیدەی ژنەکەدا بەبێ گرێبەستێکی تازە گەرانەوەش بەو شێوەیە دەسەلمێندرێت کە تەڵاقی پێ دەسەلمێت .( م 34 ف 2
ئەم تەڵاقەش شێوەی خۆی هەیە کە پێویستە پیاوەکە بە ژنەکەی بڵێت تۆ تەڵاقت کەوتبێت یەک تەڵاقی رجعي واته یەکجار ناوی تەڵاق بێنێت

• حوکمەکانی تەڵاقی رجعي
- یەکیک لە تەڵاقەکانی کەم دەبێتەوە واتە ئەگەر پیاویک ژنەکەی تەلاق دا بە یک تەڵاقی رەجعی دوو تەلاقی دەمێنێت.
- بە تەواوبونی عیدەی ژن پەیوەندی هاوسەرێتی نامینیت لەنیوان ژن و پیاودا واتە ئەگەر پیاو لەو ماوەیەدا ئەو مافەی خۆی بەکار نەهێنێت بەگەراندنەوەی ژنەکەی بە کردار یان بە قسە ئەوا ئەو پەیوەندیە دەپچرێت و تەنها بە عەقدو مارەییەکی تازە دەتوانێت بیگەرێنێتەوە
- ئەگەر یەکێکیان واتە ژن یان مێرد لەماوەی عیدەدا لە تەڵاقی رجعیدا مردن میرات لە یەکتر دەگرن ئەگەر هیچ رێگرێکی تر نەبێت وەک جیاوازی لە دیندا وەک ئەوەی پیاوەکە موسولمان بیت و ژنەکە مەسیحی بێت

• تەڵاقی بائن بينونة الصغرىٰ
بریتیە لەو تەڵاقەی کە پیاو دەتوانێت ژنەکەی بگەرێنیتەوە بە عەقدو مارەییەکی تازە هەرچەندە ئەگەر ژنەکە لە عیدەدا بوو یان نا (م38ف2)

• حوکمەکانی تەڵاقى بائن بينونة الصغرىٰ
- یەکسەر پەیوەندی ژن و میردایەتی ناهێڵێت واتە پیاو بۆی نیە ژنەکەی بگەرێنێتەوە تەنانەت ئەگەر ژنەکە هی
هێشتا لە عیددەدا بوو بەڵام حەرام نابێت پێی ئەگەر بە مارەییو گرێبەستێکی تازە بیهێنێتەوە هەروەها بە ڕەزامەندی ژنەکە
- کەمبونەوەی ژمارەی تەڵاقەکانی پیاوەکە
- ئەگەر لە تەڵاقی بائن بەینونە صغرادا یەکیک لە پیاوو ژن مردن میرات لە یەکتر ناگرن تەنها لە کاتی نەخۆشیەکی کوشندەدا نەبیت کە پیاوەکە ویستبێتی بەم تەلاقە ژنەکەی لە مارەیی بێبەش بکات

• تەڵاقی بائن بينونة کبرىٰ
بریتیە لە سێهەم تەلاقی تەواوکەری سێ تەلاقی جیاجیای دوای پاک بونەوە لە عیددە. جیاوازیشی نیە ئەگە دوو تەلاقەکەی پێش هەردووکیان رەجعی بوبن یان هەردوکیان بائن بينونة صغرىٰ یان یەکیکیان رەجعی و ئەویتریان بائن بينونة صغرىٰ.

• حوکمەکانی تەڵاقی بائن بينونة كبرىٰ
- یەکسەر موڵکدارێتی حەڵالێتی ناهڵێت
- ژنی تەڵاقدراو بائن بينونة كبرىٰ حەرام دەبێت لە مێردەکەی حەرامبونێکی کاتی هەتا شو دەکات بە پیاوێکی تر شوکردنێکی تەواو هەروەها پیویستە دخولیش ببێت دخولیکی راستەقینە پاشان بە هۆیەکەوە لێی جیا ببێتەوە
- میرات لەیەک ناگرن تەنها ئەگەر پیاوەکە لە حاڵەتی نەخۆشی سەرەمەرگدا بوو .

هەروەها چەن جۆریکی تر لە جیابوونەوە هەن جگە لە تەڵاق وەک : جیاکردنەوەی دادوەری ، جیاکردنەوە بە زەرەر ، جیاکردنەوە بە نەگونجان ، موخالەعە یان جیابونەوە بە رێککەوتنی هەردوولا ، جیاکردنەوەی دادوەری تایبەت بە ژن

07/24/2023

بە پێی مادده ٤٠ یاسای باری كەسی ژمارە ۱۸۸ ی ۱۹٥۹
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەریەكە لە دوو هاوسەر بۆیان هەیە داوای تفریق بكەن هەركاتێك یەكێك لەم هۆكارانە وجودی هەبوو:
🔵 هەر یەكێك لە هاوسەرەكان زیان بەوی دیكە بگەیەنێت یاخود مناڵەكانیان بە جۆرێك بەهۆی ئەو زیانەوە نەتوانرێت درێژە بە ژینی هاوسەرێتی بدرێت.
🔵. راهاتن لەسەر خواردنەوەی ماددە مەستكەرەكان یان ماددە هۆشبەرەكان گەرهاتوو راهاتنەكە بە راپۆرتی پزیشكی لەلایەن لیژنەی فەرمی پزیشكی پسپۆر چەسپا .
🔵 مومارەسەكردنی قومار لە ماڵی هاوسەرێتی.
٤.گەر هاتوو یەكێك لە دوو هاوسەرەكە ناپاكی هاوسەریان ئەنجامدا
🔵گەرهاتوو عقدی زواج بەر لە تەواوكردنی تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری یەكێك لە هاوسەرەكان ئەنجامدرابوو و بێ رەزامەندی دادوەر
🔵.یاخود زواجەكە ئەنجامدرابێ لە دەرەوەی دادگا بەهۆی زۆرلێكردن و ناچاركردن ئەنجام درابی
🔵.یاخودهاوسەر ژنی دووەم بێنێت ئەوا ژن بۆی هەیە داوای جیابوونەوە بكات

07/24/2023

🔺چۆنیەتی پێدانی میرات بە نێرەمووک

🔻نێرەمووک: بەو کەسە دەوترێت کە لایەنی دوو رەگەزیی تێدا زۆر بێت، مرۆڤیکی ناوازەیە کە سروشتی نائاساییە، ئەندامی نێرینە و مێینەی هەیە، یان هیج کامیانی نیە.
واتە:مرۆڤیکی ناوازەیە دیار نیە نێرە یان مێ.

‏‎🔻ئایا نێرەمووک چۆن میرات وەردەگرێت؟

لە یاسای باری کەسی هیچ گرنگییەک بە بابەتی کەسایەتی نێرەمووک نەدراوە، ئەمەش یەکێکە لە کەموکووڕییەکانی ئەم یاسایە، تەنھا ئەوەی دەتوانین پشتی پێ ببەستین بریتییە لە ماددە(١) بڕگەی(٢) کە دەڵێت: (گەر هیچ دەقێکی دانراو نەبوو کە پیادە بکرێت، پێویستە پشت بە گونجاوترین بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ببەسترێت کە زیاتر لەگەڵ دەقەکانی ئەم یاسایە دەگونجێت).

بۆیە دەکرێ پشت بە ڕای زانایان ببەستین بۆ بابەتی میراتی نێرەمووک کە لەم چەند خاڵە باسیان دەکەین:-

١-گەر بەشەمیراتی نێرەمووک جیاوازی دەبوو بەوەی کە نێرە یان مێ،بەگوێرەی ئەو لایەنەی رەگەزی دەبێت کە دڵنیایی زیاترە.
٢-گەر بەشەمیراتی نێرەمووک جیاوازی نەدەبوو بەوەی کە نێرە یان مێ، بەشە میراتی خۆی هەموو وەردەگرێ.
٣-گەر وەک نێر دوو پشکی وەردەگرت و وەک مێ یەک پشکی وەردەگرت لەم حاڵەتە پشک و نیوێکی پێدەدرێت.
٤-نێرەمووک هیچ بەشەمیراتێک وەرناگرێ گەر
میراتگری لەو لە پێشتر هەبوون.

بە سوپاسەوە وەرگیراوە

Address

117 South Capitol Parkway
New York, NY
36107

Opening Hours

Monday 9am - 7pm
Tuesday 9am - 7pm
Wednesday 9am - 7pm
Saturday 12pm - 4pm
Sunday 12pm - 4pm

Telephone

+13207167184

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when السيد زين هاشم. محامي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to السيد زين هاشم. محامي:

Share