10/10/2025
چەند ناشرین و بەد ڕەفتارن، ئەوانەی بەناوی دینەوە پشتیوانی ستەمکارن.
دەڵێ: لەڕۆژی دواییدا، ژمارەیەک پیاوی بە رووخسار ئاینی لەسەر سنگ ڕادەکێشن بۆ ناو دۆزەخ..
هاواریان لێ بەرزدەبێتەوە، دەڵێن: بۆ وامان لێدەکەن!
پێیان دەڵێن: بیرتانە پشتی ستەمکارانتان دەگرت؟؟!!.. دزی و زوڵم و تاوانەکانیاتان دەدیت و چاوتان دادەخست!! سامانی ئەوان و برسێتی بێ باوکانتان نەدەدیت!
دەڵێن: ئەی ئەم هەموو نوێژ و عیبادەتە؟
پێیان دەڵێن: ئیماندار پشتی ستەمکار ناگرێت، ئیمان لە ناختان نەبوو!
ئەمڕۆ بەداخەوە لە زۆر شوێن سیمای ئەوانە دەبینی..